Draw Media

بانكی ناوەندیی عێراق مامەڵەكردن بە دۆلار لە پێنج بانكی تر قەدەغە دەكات

بانكی ناوەندیی عێراق مامەڵەكردن بە دۆلار لە پێنج بانكی تر قەدەغە دەكات

2025-02-16 15:31:49


(درەو):
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشكرایكرد، بانكی ناوەندیی عێراق مامەڵەكردن بە دۆلار لە (5) بانكی تری ناوخۆیی قەدەغە دەكات. 
ئەم هەنگاوە دوای كۆبوونەوەكانی هەفتەی رابردووی بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق دێت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە (دوبەی).
بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی عێراق لەچوارچێوەی هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی (سپیكردنەوەی پارە)و (بەقاچاخبردنی دۆلار)و پێشێلكارییەكانی تردایە. ساڵی رابردوو، بانكی ناوەندیی عێراق مامەڵەكردنی بە دۆلار لە (8) بانكی ناوخۆیی قەدەغەكرد. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand