داهات و قازانجی دانەغاز لە ساڵی 2024
![داهات و قازانجی دانەغاز لە ساڵی 2024 داهات و قازانجی دانەغاز لە ساڵی 2024](/images/images/2025/hawal%20sait(14).jpg)
2025-02-08 07:39:49
درەو:
🔻 گرینگترین دەرئەنجامەکانی کاری کۆمپانیای دانا غاز بۆ ساڵی دارایی 2024؛
🔹 داهاتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی (5%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە (445 ملیۆن) دۆلار.
🔹 کۆمپانیاکە پوختەی قازانجەکەی (151 ملیۆن) دۆلاری تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 (160 ملیۆن) دۆلار بووە.
🔹 دامەزراوەکانی پرۆژەی کۆرمۆر ڕۆژانە (500 ملیۆن) پێ سێجا غاز دابین دەکەن بۆ چوار وێستگەی کارەبا، ئەمەش بەشدارە لە بەرهەمهێنانی نزیکەی (2 هەزار و 800) مێگاوات کارەبا، کە (75%)ی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
🔹 لە ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی بە ڕێژەی (4%) زیادی کردووە و گەیشتووە بە (38 هەزار و 400) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەراورد بە (36 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ساڵی 2023 دا.
🔹 دەستپێکردنەوەو پێداچوونەوەی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی "کۆرمۆر 250" بە سەرپەرشتی کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم، بڕیارە تا چارەکی دووەمی ساڵی 2026 تەواو بێت. لەگەڵ تەواوبوون و کارپێکردنی "کۆرمۆر 250" بڕی (250 ملیۆن) پێی سێجا بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەکات بۆ کۆی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەی کۆرمۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی خەرجی و ئەدای دارایی کۆمپانیاکە.
قازانج و داهاتی کۆمپانیای دانا غاز لە ساڵی 2024 دا
ڕۆژی 7 ی شوباتی 2025 کۆمپانیای "دانا غاز PJSC" گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامە داراییە بەراییەکانی خۆی تا کۆتایی 31ی کانوونی دووەمی 2024 ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکە لە ماوەی ساڵی 2024دا گەشەی بەڕێژەی (5%)ی داهاتەکانی بەدەستهێناوەو گەیشتووە بە (445 ملیۆن) دۆلار، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (423 ملیۆن) دۆلار بوو. ئەم گەشەکردنە بە پلەی یەکەم بەهۆی داهاتی زیادەی بەرهەمهێنانەوە بووە کە لە ئەنجامی باشتربوونی مەرجە داراییەکان بەپێی ڕێککەوتنی یەکخستنی ناوچەکانی ئیمتیازی کۆمپانیا بۆ یەک ناوچەی ئیمتیاز، کە بەم دواییە لە میسر واژۆ کراوە.
هاوکات کۆمپانیاکە پوختەی قازانجەکەی (151 ملیۆن) دۆلاری تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (160 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەویش دوای ئەوەی لە میسردا بڕی (33 ملیۆن) دۆلار تەرخانکراوە کە پەیوەندی بە تێچووی ناوچە ئیمتیازییەکانی پێشووەوە هەبووە. بەبێ ئەم بڕگەیە، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە (184 ملیۆن) دۆلاری لە ساڵی 2024 تۆمارکردووە، کە بەڕێژەی (15%) زیادیکردووە بە بەراورد (160 ملیۆن دۆلار) لە ساڵی 2023.
داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024دا بە ڕێژەی (64%) زیادیکردووە و گەیشتووەتە (159 ملیۆن) دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا (97 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی پەیوەندی بە ڕێکەوتنی یەکخستنی ئەم دواییەی ناوچە نوێیەکانی ئیمتیازات بووە کە لە میسر تۆمارکراوە. کۆمپانیاکە گەشەی (15%) لە پوختەی قازانجدا تۆمارکردووە، لە ماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی 2024دا بۆ (39 ملیۆن) دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023دا (34 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەمەش بەشێکی بەهۆی ئەو داهاتە زیادانە بووە کە لە کەمبوونەوەی تێچووە داراییەکانەوە بەدەستهاتووە.
پەرەسەندنەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی "کۆرمۆر 250"
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024 کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم بەرپرسیارێتی تەواوی پڕۆژەی فراوانکردنی "کۆرمۆر 250" گرتە ئەستۆ، کە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازە لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی بەڵێندەری ئەسڵی (EPC)، بەم پێیە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کارەکانی پەرەپێدانی پڕۆژەکە بە تەواوی دەستیپێکردەوە و لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026 وەک وادەی ئامانج بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی غاز لەم پڕۆژەیەدا دیاریکرا. لەگەڵ تەواوبوون و کارپێکردنی "کۆرمۆر 250" بڕی (250 ملیۆن) پێی سێجا بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەکات بۆ کۆی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەی کۆرمۆر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی خەرجی و ئەدای دارایی کۆمپانیاکە.
دامەزراوەکانی پرۆژەی کۆرمۆر ڕۆژانە (500 ملیۆن) پێ سێجا غاز دابین دەکەن بۆ چوار وێستگەی کارەبا، ئەمەش بەشدارە لە بەرهەمهێنانی نزیکەی (2 هەزار و 800) مێگاوات کارەبا، کە (75%)ی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێکدەهێنێت.
ئەم دابینکردنە بەردەوام و متمانەپێکراوانەی غاز کە بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێن، لە ئەنجامدا پاشەکەوتکردنی بەرچاو لە تێچووی سووتەمەنی و دابینکردنی کارەبای گونجاو بۆ ملیۆنان عێراقی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دراوسێ، کە سوودی بۆ هەموو عێراق دەبێت. لەگەڵ تەواوبوونی، ئەو غازە زیادەیەی کە لەلایەن پڕۆژەی "کۆرمۆر 250" بەرهەم دەهێنرێت، کە بۆ وێستگەکانی کارەبای ناوخۆیی دابین دەکات، بەشدار دەبێت لە بزوێنەری گەشەسەندنی ئابووری لە ناوچەکە و عێراق بە گشتی.
هەر لە بارەی کۆرمۆرەوە" ڕیچارد هۆڵ" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانا غاز ئاماژەی بەوەکردووە، "شانازی بەو پێشکەوتنانە دەکەین کە لە ساڵی 2024دا بەدەستمان هێناوە، سەرەڕای هەندێک دواکەوتن لە پەرەپێدانی پڕۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی "کۆرمۆر 250" کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی پڕۆژەکەی لە بەڵێندەری سەرەکی پڕۆژەکە وەرگرتووە. ئێمە دڵنیاین کە کارەکانی پەرەپێدانی پڕۆژەکە گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی، بە تایبەت بە بەشداریکردنی زیاتری دانا غاز لە سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە، کە چاوەڕوان دەکرێت تا چارەکی دووەمی ساڵی 2026 تەواو بێت. لەگەڵ تەواوبوونیدا، ئەم پڕۆژەیە بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە بەرزکردنەوەی ئەدای کارکردنی کۆمپانیاکە و زیادکردنی داهاتی کۆمپانیاکە. لە سایەی میکانیزمی ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا بەدەستهاتووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پارە وەرگیراوە، ئەمەش وایکردووە قەرزە دواکەوتووەکانمان کەم ببێتەوە و پێگەی داراییمان بەهێزتر بووە....ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی زیاتری دەستکەوتەکانمان دەکەین بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر لە ماوەی ساڵی 2025دا. لەکاتێکدا بە دیدێکی گەشبینانە سەیری داهاتوو دەکەین، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی پاداشتی بەردەوامین بۆ خاوەن پشکەکانمان. هەروەها بەردەوام دەبین لە گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی باشی کارەکانمان، داهێنان، و بەهێزکردنی هاوبەشییەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و میسر بۆ پاڵنانی گەشەسەندنی درێژخایەنمان".
پەرەسەندنەکانی لە کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت
تێکڕای بەرهەمهێنان لە ساڵی 2024دا بەڕێژەی 7% دابەزیوە بۆ (54 هەزار و 850) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا ( 58 هەزار و 700) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. هەروەها دابەزینی 25%ی بەرهەمهێنان لە میسر بۆ (16 هەزار و 450) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەهۆی دابەزینی سروشتی بەرهەمی مەیدانی، بەڵام کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بووە لە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەمبوونەوەیەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕێژەی (4%) و گەیشتن بە (38 هەزار و 400) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەراورد بە (36 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ساڵی 2023 دا.
نەختینەیی و کۆکردنەوەی قەرزەکان
دۆخی نەختینی کۆمپانیاکە تا 31ی کانوونی دووەمی 2024 (317 ملیۆن) دۆلار بووە، لەنێویاندا (235 ملیۆن) دۆلار کە لەلایەن کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆمەوە بووە. لە کاتێکدا کە کۆی قەرزی کۆمپانیاکە نزیکەی (255 ملیۆن) دۆلار بووە، بە قەرزی ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی کۆمپانیای دایک، چونکە کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی قەرزی ڕاستەوخۆی (108 ملیۆن) دۆلار لە ماوەی ساڵی 2023 بۆ (28 ملیۆن) دۆلار لە کۆتایی ساڵی 2024.
کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بووە لە بەهێزکردنی پێگەی دارایی خۆی لە ماوەی ساڵی 2024 بەهۆی شێوازی کارکردنی چالاکانەی خۆی بۆ وەرگرتن و کۆکردنەوە و بەڕێوەبردنی خەرجی نەختینەییەوە. کۆمپانیاکە بە کۆی گشتی (326 ملیۆن) دۆلاری وەرگرتووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (238 ملیۆن) دۆلار بووە، کۆمپانیای دانا غاز بڕی (133 ملیۆن) دۆلار) وەک پاداشت لە کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم وەرگرتووە.
کۆی گشتی خەرجی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستان بۆ (261 ملیۆن) دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی کۆمپانیاکە بووە بە جێبەجێکردنی ئەو میکانیزمەی کە لە کۆتایی ساڵی 2023دا پەسەندی کرد، لە میسر بەهای ئەو پارەیەی وەرگیراوە گەیشتووە بە (65 ملیۆن) دۆلار.
هاوکای پشکی کۆمپانیاکە لە قەرزەکانی هەرێمی کوردستان (67 ملیۆن دۆلار) بووە، هاوکات قەرزەکانی لە میسر تا کۆتایی ساڵی 2024 (78 ملیۆن) دۆلار بووە.
وەبەرهێنانی لەگەڵ کۆمپانیای لیڤیدیەن "Levidian"
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2024دا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە هەوڵەکانیدا بۆ چەسپاندنی داهێنان لە سەرانسەری کارەکانیدا. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای دانا غاز لەگەڵ کۆمپانیای لیڤیدیانی بەریتانی کە تایبەتمەندە لە چارەسەری تەکنەلۆژیای کەشوهەوا، هاوبەشییەکی کرد بۆ جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای "LOOP"، کە یارمەتیدەر دەبێت لە گۆڕینی گازی میسان "Methane" بۆ هایدرۆجینی پاک و گرافینی "Graphene" کوالیتی بەرز. بڕیارە یەکەی تاقیکاری لەسەر بنەمای ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئەمساڵدا بخرێتە ناو کارەکانی کۆمپانیاکە، کە تێیدا بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرم و پشتگیریکردنی پابەندبوونی دانا غاز بۆ کەمکردنەوەی دەردانی میسان "Methane" لە کارەکانییەوە بۆ نزیک لە سفر تا ساڵی ٢٠٣٠. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە سەرچاوەی داهاتیش بۆ کۆمپانیاکە دابین دەکات لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی گرافینی "Graphene" کوالیتی بەرز.
![](img/22.jpg)