هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024
![هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024 هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024](/images/images/2025/hawal%20sait(12).jpg)
2025-02-07 07:56:24
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ) لە ساڵی 2024دا؛
🔹 هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە سەروو (ملیارێک و 223 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (94 ملیار و 470 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
🔹 لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نزیکەی (7 ملیۆن) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو زۆرتر لە (3 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان لە (700 ملیۆن) دۆلار زیاتر بووە.
🔹 بەگشتی لە ساڵی (2024)دا عێراق، زیاتر لە (ملیارێک و 234 ملیۆن و 294 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای زۆرتر لە (95 ملیار و 175 ملیۆن) دۆلار و بە تێکرای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 372 هەزار و 559) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە پتر لە (77) دۆلار فرۆشتووە.
هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە (12) مانگی ساڵی ڕابردوودا؛
هەناردەی نەوتی بەسرە (ملیارێک و 223 ملیۆن و 742 هەزار و 283) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (94 ملیار و 470 ملیۆن و 837 هەزار و 334) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (6 ملیۆن و 951 هەزار و 660) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (3 ملیۆن و 600 هەزار و 209) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. ئەگەر بە هەمان نرخی نەوتی بەسرە فرۆشرابێت کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (704 ملیۆن و 847 هەزار و 607) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە (12) مانگی ساڵی 2024 دا بڕی (ملیارێک و 234 ملیۆن و 294 هەزار و 152) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 372 هەزار و 559) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 7 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (95 ملیار و 175 ملیۆن و 684 هەزار و 941) دۆلار.
ئەگەر داتاکان وردتر بکەینەوە بە پێی هەر مانگەکانی ئەمساڵ، ئەوا؛
1. مانگی کانونی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 939 ملیۆن و 748 هەزار و 209) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 19 هەزار و 132) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 306) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 660 هەزار و 433) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2024دا بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 438) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 35 ملیۆن و 408 هەزار و 642) دۆلار.
2. مانگی شوباتی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 183 هەزار و 554) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 658 ملیۆن و 921 هەزار و 35) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (975 هەزار و 631) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (433 هەزار و 126) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (91 ملیۆن و 363 هەزار و 742) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 82 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 750 ملیۆن و 284 هەزار و 797) دۆلار.
3. مانگی ئازاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 680 هەزار و 93) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 510 ملیۆن و 793 هەزار و 517) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (967 هەزار و 492) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 453) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 328 هەزار و 808) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئازاردا بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 10 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 606 ملیۆن و 122 هەزار و 325) دۆلار.
4. مانگی نیسانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 921 هەزار و 250) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 561 ملیۆن و 304 هەزار و 594) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 16 هەزار و 962) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (448 هەزار و 606) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (107 ملیۆن و 179 هەزار و 984) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی نیساندا بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84 دۆلار و 66 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 668 ملیۆن و 484 هەزار و 578) دۆلار.
5. مانگی ئایاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردە نەکراوە، بۆیە هیچ داهاتێکیشی نەبووە.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 61 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
6. مانگی حوزەیرانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 11 هەزار و 928) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 307 ملیۆن و 289 هەزار و 218) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (302 هەزار و 620) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (20 ملیۆن و 156 هەزار و 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی حوزەیراندا بڕی (102 ملیۆن و 314 هەزار و 548) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 410 هەزار و 485) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 39 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 327 ملیۆن و 446 هەزار و 131) دۆلار.
7. مانگی تەموزی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (106 ملیۆن و 125 هەزار و 200) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 669 ملیۆن و 915 هەزار و 902) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و وڵاتی ئوردن و نەکراوە، بەڵام (ملیۆنێک و 928 هەزار و 156) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (157 ملیۆن و 521 هەزار و 26) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تەموزدا بڕی (108 ملیۆن و 53 هەزار و 356) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 485 هەزار و 592) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 70 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 827 ملیۆن و 436 هەزار و 927) دۆلار.
8. مانگی ئابی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (105 ملیۆن و 559 هەزار و 525) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 118 ملیۆن و 72 هەزار و 863) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (286 هەزار و 74) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (22 ملیۆن و 569 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئابدا بڕی (105 ملیۆن و 845 هەزار و 599) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 414 هەزار و 374) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76 دۆلار و 90 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 140 ملیۆن و 73 هەزار و 432) دۆلار.
9. مانگی ئەیلولی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (99 ملیۆن و 4 هەزار و 320) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 986 ملیۆن و 256 هەزار و 342) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (306 هەزار و 787) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (21 ملیۆن و 648 هەزار و 476) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا بڕی (99 ملیۆن و 311 هەزار و 107) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 310 هەزار و 370) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 4 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 7 ملیۆن و 904 هەزار و 817) دۆلار.
10. مانگی تشرینی یەکەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 302 هەزار و 862) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 383 ملیۆن و 726 هەزار و 115) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (524 هەزار و 356) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (318 هەزار و 7) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (38 ملیۆن و 163 هەزار و 489) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2024)دا بڕی (103 ملیۆن و 145 هەزار و 225) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 327 هەزار و 265) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (72 دۆلار و 17 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 421 ملیۆن و 889 هەزار و 604) دۆلار.
11. مانگی تشرینی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 603 هەزار و 109) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 990 ملیۆن و 483 هەزار و 846) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (266 هەزار و 175) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (18 ملیۆن و 908 هەزار و 804) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕی (98 ملیۆن و 869 هەزار و 824) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 295 هەزار و 661) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (70 دۆلار و 89 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 9 ملیۆن و 392 هەزار و 651) دۆلار.
12. مانگی کانونی یەکەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 195 هەزار و 150) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 54 ملیۆن و 256 هەزار و 235) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (519 هەزار و 931) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (309 هەزار و 515) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (36 ملیۆن و 915 هەزار و 344) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی یەکەمی (2024)دا بڕی (101 ملیۆن و 24 هەزار و 596) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 258 هەزار و 858) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (70 دۆلار و 40 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 91 ملیۆن و 171 هەزار و 579) دۆلار.
تێبینی؛ لە نیوەی دووەمی ساڵی (2024) واتە لە شەش مانگی (تەموز، ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانونی یەکەم)، تەنها زانیاری لەبارەی بڕو قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بەردەستە، بۆیە تایبەت بە نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق و کۆی داهات پشت بە (تێکڕای نرخی نەوتی برێنت) بەستراوە، بەجۆرێک لە شەش مانگی یەکەمی ساڵەکەدا عێراق هەر بەرمیلێک نەوتی بە (3 دۆلار و 45 سەنت) هەرزانتر لە نەوتی برێنت فرۆشتووە، بۆیە لە شەش مانگی کۆتایی ساڵدا نرخی نەوت و کۆی داهاتی عێراق لەسەر بنەمای ئەو پێوەرە وەرگیراوە.
بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە خشتە و چارەتەکانی هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتە؛
خشتە
چارتەکان
![](img/22.jpg)