Draw Media

نەوتی هەرێم لە 2024دا

نەوتی هەرێم لە 2024دا

2025-01-24 18:00:08


 درەو

🔹  تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024دا بە بەراورد بە ساڵی 2023 (90 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.
🔹  (چین و هند) ئەو دوو وڵاتەن زیاتر لە نیوەی ئەو کەشتییە نەوتییانەیان کڕیوە کە عێراق هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی کردووە.
🔹  تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە و گەیشتووەتە (4.19 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
🔹  لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە، بەغدا بە بڕی (220 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی زیادەی لە بەرهەمهێناندا لەگەڵ 7 وڵاتی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس جێبەجێکردووە.


ڕاپۆرتی یەکەی توێژینەوەی وزە

داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە (کە بارەگاکەی لە واشنتۆن)ە، دەریدەخەن کە تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەهەمە نەوتییەکان دەریایی عێراق لە ساڵی 2024 بۆ (3.64 ملیۆن) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە ساڵی (2023)دا (3.55 ملیۆن) بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن لە کاتێکدایە کە عێراق بە تەواوی پابەند نەبووە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لە بەرهەمهێنانی نەوت، بە هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2024، بەڵام عێراق لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بەڵێنیدا قەرەبووی ئەو زیادە بەرهەمە بکاتەوە تا مانگی شوباتی 2025.
تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە و گەیشتووەتە (4.19 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (4.28 ملیۆن) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا بووە.
جێگای سەرنجە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی (2 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا درێژ بکاتەوە، کە لە تشرینی دووەمی 2022ەوە جێبەجێ دەکرێت، تا کۆتایی ساڵی 2026.

تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024
لەسەر بنەمای ساڵانە، تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024 (بارکردنی نەوتی خاو و لێگیراوەکانی نەوت لە دەریاوە) لە ماوەی چارەکی یەکەم و دووەم و سێیەمدا زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە چارەکی کۆتاییدا کەمیکردووە، بەم شێوەیە:
چارەکی یەکەم: (3 ملیۆن و 650 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
چارەکی دووەم: (3 ملیۆن و 680 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
چارەکی سێیەم: (3 ملیۆن 690 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
چارەکی چوارەم: (3 ملیۆن 540 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وەک لە ئامارەکانی سەرەوەدا دەرکەوتووە، تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024 دا لە ماوەی چارەکی سێیەمدا بەرزترین ڕێژەی هەناردەی چارەکی تۆمارکردووە، کە (3.96 ملیۆن) بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە هەمان چارەکی ساڵی 2023دا (3.6 ملیۆن) بەرمیل بووە، کە بە ڕێژەی (90 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.
لە کاتێکدا هەناردەی عێراق لە چارەکی کۆتاییدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ ئەوەی کەمترین ئاستی لە ساڵی 2024دا هەبێت، بە تێکڕا (3.54 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەردا (3.72 ملیۆن) بەرمیل، کە بە ڕێژەی (180 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە.
دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان لە چارەکی کۆتاییدا هاوکات بووە لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی دابینکردنی زیادە، کە دابەشکراوە بەسەر 3 قۆناغدا: کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی تەمموزەوە تا ئەیلولی 2024، پاشان 80 هەزار بەرمیل لە مانگی تشرینی یەکەم، و 90 هەزار لە تشرینی دووەمی 2024 تا  شوباتی 2025.
عێراق کەمکردنەوەی خۆبەخشانە بە بڕی (211 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا جێبەجێ دەکات، کە لە مانگی ئایاری 2023 دەستپێدەکات، لەگەڵ 8 وڵاتی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کە کۆی گشتی بڕی (ملیۆنێک و 650 هەزار) بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، بڕیارە تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2026 درێژبکرێتەوە.
هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە، بەغدا بە بڕی (220 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی زیادەی لەگەڵ 7 وڵاتی هاوپەیمانی جێبەجێکردووە، کە کۆی گشتی (2.2 ملیۆن) بەرمیل  نەوتە لە ڕۆژێکدا، و بڕیاردرا درێژبکرێتەوە تا کۆتایی مانگی ئازاری 2025.
بەڵام بەپێی داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024 بەرزترین ڕێژەی مانگانەی خۆی لە مانگی تەمموزدا تۆمارکردووە کە (3.86 ملیۆن) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
لەکاتێکدا هەناردەکردن لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا (3.48 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا و کەمترین ڕێژەی مانگانە بووە لە مانگی ئایاری 2023 (3.42 ملیۆن) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.
ئەم چارتەی خوارەوە کە لەلایەن یەکەی توێژینەوەی وزەوە ئامادەکراوە، هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024 لە دەریاوە نیشان دەدات:
چارت
هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024
 

گەورەترین وڵاتانی هاوردەکاری نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤
داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە دەریدەخەن کە چین و هیندستان لە ساڵی 2024دا هاوردەی (59.6%)ی هەناردەی نەوتی عێراقیان پێکهێناوە و لیستی 5 وڵاتی سەرەکی هاوردەکار بەم شێوەیەبووە:
•    چین: (ملیۆنێک و 19 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
•    هیندستان: ڕۆژانە (979 هەزار) بەرمیل.
•    کۆریای باشوور: (328 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
•    ئیمارات: ڕۆژانە (287 هەزار) بەرمیل.
•    ئەمریکا: (242 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
چین لە پلەی یەکەمی لیستی هاوردەکارانی نەوتی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا بوو، تێکڕای نەوتی عێراق بۆ یەک ملیۆن و (19 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (1.09 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو.
لە پلەی دووەمدا هیندستان دێت، لە ماوەی ساڵی 2024دا بە تێکڕای ڕۆژانە (979 هەزار) بەرمیل نەوتی عێراق لە ڕێگەی دەریاوە گواستراوەتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە (945 هەزار) بەرمیل نەوتی عێراق گواستراوەتەوە بۆ هندستان.
کۆریای باشوور لە پلەی سێیەمدایە، هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ (328 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (289 هەزار) بەرمیل بووە.
هەروەها هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئیمارات لە ساڵی 2024 زیادی کردووە و بە تێکڕا (287 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا (177 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، ئەمەش ڕیزبەندییەکەی لە لیستەکەدا بەرەو پێشەوە بردووە و لە پلەی چوارەمدایە.
زیادبوونی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن ئیماراتەوە دەگەڕێتەوە بۆ کارپێکردنی سەرەتایی فراوانکردنی پاڵاوگەی ڕوەیس، ئەمەش وایکردوە کە لەبری نەوتی خاوی موربان، نەوتی خاو و نەوتی سووتەمەنی لە بەغداوە هاوردە بکات بۆ ئەوەی لە پاڵاوگەکەدا پاڵاوتە بکرێت.
لەبەرامبەردا هاوردەکردنی نەوتی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە پلەی پێنجەمدایە، بە تێکڕا (242 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا (251 هەزار) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.

چارت  


سەرچاوە
-    وحدة أبحاث الطاقة - أحمد عمار، ارتفاع صادرات النفط العراقي في 2024.. ودولتان تستحوذان على 60%، 21/1/2025؛
https://attaqa.net/2025/01/21/%d8%a7%d8%b1%d8%aa%d9%81%d8%a7%d8%b9-%d8%b5%d8%a7%d8%af%d8%b1%d8%a7%d8%aa-%d8%a7%d9%84%d9%86%d9%81%d8%b7-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d8%b1%d8%a7%d9%82%d9%8a-%d9%81%d9%8a-2024-%d9%88%d8%af%d9%88%d9%84%d8%aa/

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand