Draw Media

وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی تەواوی موچەمان بۆ هەرێم ناردووە

وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی تەواوی موچەمان بۆ هەرێم ناردووە

2025-01-12 17:17:20


درەو:

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: پارەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانمان بۆ ساڵی 2024 ناردووە، هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان،

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2024 دا بڕی (11 ترلیۆن و 561 ملیار) دیناری بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا:
🔹جەخت لەبەردەوامی جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی دەكەینەوە لە دابینكردنی تەرخانكراوی دارایی لە یاسای بودجە.
🔹پابەندین بە جێبەجێكردنی ئەوەی هاتووە لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی.
🔹پارەی تەواومان بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە بەپێی ئەوەی لە خشتەی (ه)و لە چوارچێوەی تەرخانكراو ناو یاسای بودجەدا هاتووە، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوەو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ.
🔹وەزارەت پابەندبووە بە ناردنی پارە بۆ حكومەتی هەرێم و بۆ تەواوی توێژەكان( خانەنشین، چاودێری كۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی).
🔹سەرەڕای ئەوەی هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنی داهاتە نانەوتیەكان كە تەرازووەكانی پێداچونەوە دەریخستووە و بڕەكەی (4350) ملیار دینارە، كە پێچەوانەی ئەوەیە لەبڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووەو حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بە رادەستكردنی داهاتە ناوتیەكان.
🔹وەزارەت دەیەوێت ئاماژە بەوەش بدات وێڕای پێشێلكاری لەسەر تەرخانكراوە داراییەكانی خشتەی (ه) و خەرجكردن لە داهاتی نانەوتی پێش ئەنجامدانی گواستنەوە، بەپێی رێوشوێنە پیادەكراوەكان لە حكومەتی فیدراڵی.
•    تەرخاكراوی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ قەربوی موچەی فەرمانگە مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان گەیشتووەتە (٩،٥٥٦،٣٤٨) ملیار.
•    موچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی (١٣٠،٩٣١) ملیار.
•    موچەی خانەنشینی سەربازی (٦٥٠،٠٤٠) ملیار.
•    موچەی خانەنشینی مەدەنی (٧٧٦،٦٥٧) ملیار.
•    موچەی ئەنفالكراون(٩٨،٣٤٦) ملیار.
•    موچەی سەربازی ئەنفالكراون (٣٣٨،٤٧٩) ملیار.
•    مینحەی زیندانیان (١٠،٧٢١) ملیار.
🔹بەگوێرەی رێوشوێنە پیادەكراوەكان لە پارەداركردنی یەكەكان، وەزارەتی دارایی فیدراڵی موچەی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرێت، ئەویش دابەشی دەكات بەسەر موچە خۆرەكانیدا.
🔹حكومەتی هەرێم پابەندنەبووە بە دابەشكردنی موچە بەشێوەیەكی مانگانە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵی موچەی بۆ رەوانەكردووە.
🔹وەزارەت هیچ بەرپرسیارێتیەك هەڵناگرێت لە خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆیداو، دواكەوتنی دەرەنجامی پابەندنەبونی حكومەتی هەرێمە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، كە داوای تەوتین كردنی موچەی فەرمانبەرانی دەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand