Draw Media

داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

2024-11-26 20:48:28



راپۆرتی: درەو

🔻 بەپێی ئامارەکان؛
وەزارەتی نەوتی عێراق لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛
🔹 زیاتر لە (931 ملیۆن و 254 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، زیاتر لە (922 ملیۆن و 641 هەزار) بەرمیلی بە رێژەی (99%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەراست خوارووی عێراق بووە.
پوختەی داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛
🔹 لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (101 ترلیۆن و 944 ملیار) دیناری داهاتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، پتر (89%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە.


یەکەم؛  بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2024
بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتە و چارتی (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی (931 ملیۆن و 254 هەزار و 507) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیاکەوە فرۆشتووە، ئەو بڕەش (922 ملیۆن و 641 هەزار و 162) بەرمیلی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بووە بە رێژەی (99%) و بڕی (2 ملیۆن و 705 هەزار و 972) بەرمیلی هی کێڵگەکانی باکور بووەو بە تانکەر هەناردەی ئوردن و (5 ملیۆن و 907 هەزار و 373) بەرمیلی هەناردەی کێڵگەی گەیارە بووە.
بۆ وردەکاری مانگەکانی سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1))
خشتەو چارتی ژمارە (1)

 

دووەم؛ داهاتی گەڕاوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2024
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ کۆتایی ئەیلولی ساڵی (2024) لە (26ی تشرینی دووەمی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (114 ترلیۆن و 349 ملیار و 739 ملیۆن و 335 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (101 ترلیۆن و 944 ملیار و 446 ملیۆن و 923 هەزار) دیناری بەڕێژەی (89.1%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (12 ترلیۆن و 405 ملیار و 292 ملیۆن و 412 هەزار) دیناری بەڕێژەی (10.9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر نۆ مانگەکانی سەرەتای (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).

خشتەو چارتی ژمارە (2)

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand