Draw Media

پارتی وەفدی ناردووەو كۆمەڵ سورە لەسەر بڕیارەكەی

پارتی وەفدی ناردووەو كۆمەڵ سورە لەسەر بڕیارەكەی

2024-11-05 13:26:10


(درەو):
پارتی بۆ نیشاندانی نیگەرانیی (مەسعود بارزانی) لە بڕیاری كشانەوەی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان، وەفدێكی ناردوەتە لای سەرۆكی كۆمەڵ، بەڵام كۆمەڵ سورە لەسەر بڕیارەكەی. 
وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەردانی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی كرد. لە لێدوانێكدا بۆ (درەو)، محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند" وەفدەكەی پارتی لەم سەردانەدا پەرۆشی كاك مەسعودیان بە سەرۆكی كۆمەڵ گەیاند سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەمان لە پەرلەمان". 
وتەبێژی كۆمەڵ وتی: لە كۆبوونەوەكەدا مامۆستا عەلی باپیر بە وەفدی پارتی راگەیاندووە كە پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەكاری تێدا كراوەو پێشتر دیزاین كراوە، بۆیە كۆمەڵ سورە لەسەر بڕیاری خۆی بۆ كشانەوە لە پەرلەمان و سوپاسی هەڵوێست و هەواڵپرسینی كاك مەسعودی كردووە. 
هەریەكە لە (كۆمەڵی دادگەریی- بزوتنەوەی گۆڕان- رەوتی هەڵوێست- بەرەی گەل- یەكگرتووی ئیسلامی- بزوتنەوەی ئیسلامی- بزوتنەوەی ئیسلامی- بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی) ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان و سەرلەنوێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ دەكەن، بەڵام لەناو ئەم بەرە ناڕازییەدا تەنیا كۆمەڵی دادگەریی بڕیاریداوە كشانەوەی لە پەرلەمانی نوێ بكشێتەوە، لەم هەڵبژاردنەدا كۆمەڵ (3) كورسی پەرلەمانی بردەوە، یەكگرتوو (7) كورسی و بەرەی گەل (2) كورسی و رەوتی هەڵوێست (4) كورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (1) كورسی بردووە، واتا بە تێكڕا ئەم بەرە ناڕازییە (17) كورسییان لە پەرلەمان هەیەو تەنیا (3) كورسی بڕیاری كشانەوەی داوە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand