دوا ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
2024-10-14 20:35:19
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە دوا ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛
🔹 (7 هەزار و 67) وێستگەی دەنگدان لە چوارچێوەی (هەزار و 431) بنکە پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن.
🔹 (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس لەسەر ئاستی گشتی پارێزگانی هەرێمی کوردستان کارتی نوێی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
🔹 (2 ملیۆن و 683 هەزار و 618) کەس بە ڕێژەی (93%) لە دەنگدانی گشتی و (215 هەزار و 960) کەسیش بە ڕێژەی (7%) لە دەنگدانی تایبەت مافی بەشداریکردنیان هەیە.
🔹 کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە (35%)ی لە پارێزگای هەولێر، (37.5%) لە سلێمانی، (25%)ی لە دهۆک، (2%) لە هەڵەبجە و (0.2%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.
دوا ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق (7 هەزار و 67) وێستگەی دەنگدان لە چوارچێوەی (هەزار و 431) بنکە و (282) ناوەندی تۆمار پێشوازی لە دەنگدەرانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. بە جۆرێک؛
(2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس لەسەر ئاستی گشتی پارێزگانی هەرێمی کوردستان کارتی نوێی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، لەو ژمارەیەش (2 ملیۆن و 683 هەزار و 618) کەس بە ڕێژەی (93%) لە دەنگدانی گشتی لە (173) ناوەندی تۆمار کە دابەش بووە بەسەر (هەزار و 266) بنکەی هەڵبژاردن و (6 هەزار و 318) وێستەگە لە خۆ دەگرێت لە لایەک و (215 هەزار و 960) کەسیش بە ڕێژەی (7%) لە دەنگدانی تایبەت لە (109) ناوندی تۆمار کە دابەش بووە بەسەر (165) بنکەی هەڵبژاردن و (749) وێستەگە لەخۆدەگرێت مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنکەدا هەیە.
ئەگەر ئەوە وردبکرێتەوە بۆ سەر ئاستی پارێزگاکان ئەوا؛
یەکەم؛ پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس بە ڕێژەی (35.3%) کۆی دەنگدەران مافی بەشدارییان هەیە، بە جۆرێک (933 هەزار و 115) کەسیان بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتی لە (53) ناوەندی تۆماریی دابەشبوو بەسەر (498) بنکەی دەنگدان کە (2 هەزار و 213) وێستگە لەخۆ دەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوکات (89 هەزار و 791) کەسیش بە ڕێژەی (9%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە (34) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (62) بنکەی دەنگدان کە (306) وێستگە لەخۆدەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
دووەم؛ پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس بە ڕێژەی (37.5%) کۆی دەنگدەران مافی بەشدارییان هەیە، بە جۆرێک (ملیۆنێک و 8 هەزار و 412) کەسیان بە ڕێژەی (93%) لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتی لە (74) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (477) بنکەی دەنگدان کە (2 هەزار و 373) وێستگە لەخۆدەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوکات (78 هەزار و 661) کەسیش بە ڕێژەی (7%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە (32) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (57) بنکەی دەنگدان کە (276) وێستگە لەخۆ دەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم؛ پارێزگای دهۆک (723 هەزار و 747) کەس بە ڕێژەی (25%) کۆی دەنگدەران مافی بەشدارییان هەیە، بە جۆرێک (682 هەزار و 791) کەسیان بە ڕێژەی (94%) لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتی لە (41) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (264) بنکەی دەنگدان کە (هەزار و 596) وێستگە لەخۆ دەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوکات (40 هەزار و 956) کەسیش بە ڕێژەی (6%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە (30) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (33) بنکەی دەنگدان کە (142) وێستگە لەخۆدەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
چوارەم؛ پارێزگای هەڵەبجە (60 هەزار و 252) کەس بە ڕێژەی (2.1%) کۆی دەنگدەران مافی بەشدارییان هەیە، بە جۆرێک (59 هەزار و 300) کەسیان بە ڕێژەی (98%) لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتی لە (5) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (27) بنکەی دەنگدان کە (136) وێستگە لەخۆدەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
هاوکات (952) کەسیش بە ڕێژەی (2%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە (1) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (1) بنکەی دەنگدان کە (3) وێستگە لەخۆ دەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
پێنجەم؛ پارێزگاکانی (نەینەوا، کەرکوک، دیالە، ئەنبار، بەغدا (کەرخ و رەسافە)، واست، سەڵاحین)؛ (5 هەزار و 600) کەس بە ڕێژەی (0.2%)ی کۆی دەنگدەران، مافی بەشدارییان هەیە لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە (12) ناوەندی تۆماری دابەشبوو بەسەر (12) بنکەی دەنگدان کە (22) وێستگە لەخۆدەگرێت مافی دەنگدانیان هەیە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە چارت و خشتەکانی خوارەوە؛
خشتەو چارت