Draw Media

دەنگەکانی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی 1992 - 2021

دەنگەکانی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی 1992 - 2021

2024-10-12 09:10:32


راپۆرتی: درەو
 

🔻 دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی؛
🔹 لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) (92 هەزار و 449) دەنگی بەدەستهێنابوو.
🔹 لە ساڵی (2005) و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان (91 هەزار و 578) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی (1992) لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی دەنگەکانی بە ڕێژەی (1%) و (871) دەنگ کەمی کرد.
🔹 لە ساڵی (2010)ەو لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی دەنگەکانی (82 هەزار و 121) دەنگ بوو، بەراورد بە ساڵی (2005) ڕێژەی (10%)ی دەنگەکانی کەمی کرد.
🔹 لە ساڵی (2014)ەو لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە سلێمانی (93 هەزار و 410) دەنگی بەدەستهێناو بە نزیکەی ڕێژەی (14%) بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی (2010) دەنگەکانی زیادی کردبوو.
🔹 پارتی لە ساڵی (2018)ەو لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها (48 هەزار و 706) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگانی ساڵی (2014) بە ڕێژەی (44%) دەنگەکانی کەمی کردبوو.
🔹 لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ساڵی (2021) ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (54 هەزار و 891) دەنگ بووە.

دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 1992 - 2021
لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووە، کە (2) هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و (5) هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و (5) هەڵبژاردنیش بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراوە.
لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کردووە، لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە لەسەر ئەو هەڵبژاردنانەی کە ئەو پارتە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە، لە سیستمی فرە بازنەییدا دەنگەکانی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەدیار کەوتوون، ئەوانیش؛
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی کورستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (92 هەزار و 449) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە (30/1/2005) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (91 هەزار و 578) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (871) دەنگی بە ڕێژەی (1%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی ساڵی (1992) بەدەستی هێنابوو.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (7/3/2010) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (82 هەزار و 121) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (9 هەزار و 457) دەنگی بە ڕێژەی (10%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی (2005) بەدەستی هێنابوو.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/4/2014) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (93 هەزار و 410) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (11 هەزار و 289) دەنگی بە ڕێژەی (13%) زیاتر بوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی (2010) بەدەستی هێنابوو.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە (7/3/2010) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (86 هەزار و 655) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (6 هەزار و 755) دەنگی بە ڕێژەی (7%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەهەمان کاتدا بەڕێوەچوو بەدەستی هێنابوو.
شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (12/5/2018) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی تەنها (48 هەزار و 706) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (37 هەزار و 949) دەنگی بە ڕێژەی (44%) کەمتربوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی (2014) بەدەستی هێنابوو.
حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (54 هەزار و 891) دەنگی پارێزگاکەی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامەش (6 هەزار و 185) دەنگی بە ڕێژەی (13%) زیاتر بوو لەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی (2018) بەدەستی هێنابوو.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەو چارتی هاوپێچ.

خشتەو چارت

سەرچاوەکان
•    محەمەد رەئوف، هەڵبژاردن لە کوردستان 1992 – 2021، توێژینەوەیەکی شیکاری – بەراوردکارییە، چاپی سێیەم، 2023.
•    دامەزراوەی میدیایی درەو، کلیلی هەڵبژاردنەکان 1992 – 2021 پێگەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، چاپی یەکەم 2023.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand