Draw Media

"ژینگە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا"

"ژینگە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا"

2024-10-04 10:30:41


درەو:

لە (گفتوگۆگۆی درەو)دا گفتوگۆی پرسی ژینگەكرا لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و كارنامەی لیستەكاندا، لەلایەن خالید سلێمان رۆژنامەنووسی تایبەندمەندی بواری ژینگە.

(دامەزراوەی میدیایی درەو) دوای چاپكردنی (بۆكسی هەڵبژاردن) و دیبەتی تایبەت بە سەرۆكی لیستەكانی هەڵبژاردن، زنجیرەیەك دیبەیت و گفتوگۆ سازدەكات تایبەت بە بوارەكانی (ژینگە، پەروەردە، ئابوری، سیاسی، كۆمەڵایەتی....) لە كارنامەی لیستەكاندا، بە میوانداری كەسانی پسپۆڕو كاندیدانی لیستە جیاوازەكان.

رۆژی پێنج شەممە 3/10/2024 لە ئۆفیسی سەرەكی درەو لە سلێمانی، دیبەت و (گفتوگۆی درەو)ی تەرخانكرد بۆ "ژینگە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كارنامەی لیستەكاندا" كە لەلایەن خالید سلێمان, رۆژنامەنووسی تایبەتمەندی بواری ژینگە گفتوگۆكە بەڕێوەچوو، ژمارەیەك كاندید و رۆژنامەنووس و الاكی بواری ژینگە گفتوگۆی پرسی ژینگەیانكرد لە كارنامەی لیستەكان و بانگەشەی كاندیدەكاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand