بەغداد بڕیاری هاوتاكردنی خانەنشیانی هەرێمی نەداوە

Draw Media

2024-09-09 09:32:11



 
درەو:
بڕیاری جێبەجێكردنی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دراوە و بەغداد بڕیاری نەداوەو بەدواداچوون دەكات كە چۆن هەرێم ئەو بڕیاریداوە، بەغداد تەنیا لیستەكەی قبوڵكردووە، بەڵام نەیخستووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو تەمویلەكەی نەناردووە، بۆیە  هاوتاكردنەكە هەرێم كردوویەتی نەك بەغداد، تەیف سامی وەزیری دارایی ئاگاداری ئەو پرۆسەیە نیە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بەغداد بڕیاری نەداوە لەسەر جێبەجێكردنی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان وبەدواداچوون دەكات كە هەرێمی كوردستان چۆن ئەو بڕیاری داوەو تەمویلی كردووە، سەرچاوەیەك لە بەغدادەوە بە (درەو)ی راگەیاند وەزارەتی دارایی عێراق سەری سوڕماوە لەوەی هێشتا ئەوان بڕیاریان نەداوە وەزارەتی دارایی هەرێم چۆن هاوتاكردنەكەی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
كۆی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی (123) ملیار دینارەو زیادەی هاوتاكردنەكەش (54) ملیار دینارەو كۆی گشتی موچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی (177) ملیار دینارە لە بەغدادەوە (140) ملیار نێردراوە.
بە پێی زانیارییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە لیستی موچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی بۆ بەغداد نێردراوە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستەكەی قبوڵكردووە، رەتی نەكردووەتەوەو تەمویلیشی نەكردووە نەشیخستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی بڕیاری خەرجكردنەكەی داوە.
هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان بەتایبەت بۆ خانەنشینانی مەدەنی زیادكراوەو جێبەجێكراوە بەڵام بۆ خانەنشینانی سەربازی و پلە تایبەتییەكان كەموكورتی زۆری تێدایە، بەشێك لە پەرلەمانتاران موچەكەیان كراوە بە (500) هەزارو (600) هەزار دینار و بەشێكشیان بۆ سەرو حەوت ملیۆن بەرزكراوەتەوە.
وەزارەتی دارای هەرێمی كوردستان دەیەوێت مانگی داهاتوو ئەمە رێكبخاتەوە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بڕیارە مانگی داهاتوو لیژنەیەكی وەزارەتی دارایی ئەو كەموكوڕی و ناتەواوییانەی هاوتاكردنی موچە رێك بخاتەوەو جێگیریان بكات بەتایبەت خانەشینی سەربازی و پلە تایبەتییەكان، پێداچوونەوەی پێادادەكرێت هەندێكی زیاد دەكرێت و هەندێكی كەمدەكرێتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand