داهاتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2012 - 2023)

Draw Media

2024-08-31 05:27:23




راپۆرتی: درەو

🔻 پاڵپشت بە داتاو زانیارییەکانی هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی ناوەندی عێراقی لە ماوەی ساڵانی (2012 - 2023)؛
🔹 داهاتی گشتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕووی لە هەڵکشانە.
🔹 داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2012) بڕی (128 ملیار و 796 ملیۆن) دیناربووەو (5%) داهاتی گشتی باجی پێکهێناوە لە (عێراق هەرێم)، لە ساڵی (2022) گەیشتووە بە (912 ملیار و 558 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (19%) داهاتی گشتی باجی (هەرێم و عێراق)ی پێکهێناوە.
🔹 داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق لە ساڵی (2012) بڕەکەی (2 ترلیۆن و 633 ملیار و 357 ملیۆن) دینار بووە. بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (5 ترلیۆن و 913 ملیار و 188 ملیۆن) دینار.
🔹 بە تێکڕا ڕێژەی داهاتی باج لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لە عێراق (13%) و لە هەرێم (25%) گەشەی کردووە.

 

سەرەتا
بەشێوەیەکی گشتی (باج) بەشدارییەكی دارایی ناچارییە، حكوومەتە  ناوچەیی، هەرێمییەكان دەیسەپێنێت  بە سەر كەس و كۆمپانیاكاندا، ئامانجەکەشی پاەدارکردنی حکومەتە بۆ ڕاییکردنی چالاكییە داراییەکانی، لە پێناسەیەکی کوردتیشدا دەکرێت ئاماژە بەوە بدەین کە باج؛ بڕێكی نەختینەیە حكومەت بە مەبەستی دابینكردنی پارە بۆ خەرجییه‌كانی دەوڵەت لە دامەزراوەو كەسەكانی وەردەگرێت، وەک داهات لە كەرتە گشتییەکانی؛ وەك کشتوکاڵ، پەروەردە، پیشەسازی، ڕێگاوبان، وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییە گشیییەکان و ژێرخانی دەوڵەتدا خەرجی دەکات. کەواتە باج هۆكارێكە بۆ پارەداركردن یان دابینكردنی سامان بۆ گشت كەرتەكانی حكومەت كە خەرجیان لە ئەستۆی دەوڵەتیدایە و سەرچاوەیەكی گرنگی داهات و بەدیهێنانی گەشەی ئابوورییە لە وڵاتدا.
دەکرێت ئاماژە بەوەش بدرێت کە لە چوارچێوەی گشتییەکەیدا دەیان جۆری جیاواز (باج) هەیە، وەک؛ (باجی داهات و سەرمایە، باجی وەبەرهێنان، باجی کرێ، باجی خانوبەرە، باجی بەکاربردنی سەر خۆراک و شمەک،  باجی فڕۆشتنی کاڵاو شمەک، باجی مامەڵە و باجی گومرگی هەناردەو هاوردەکردن...هتد) گرنگترین تایبەتمەندییەکانی باج بریتین لە؛
1.    ئەو پڕە پارەیەیە کە كەس یان كۆمپانیاكان بەپێی یاسا دەیدەن بە حكومەت.
2.    ئەو باجەی وەردەگیرێت و بێ‌ بەرانبەر و ناچارییە.
3.    کەس یان دامەزراوەی باجدەر بەو پێودانگەی لە كۆمەڵگادا دەژی و چالاکی هەیە بڕێک لە بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ، پابەندبوون بە باجدانیش بەشێكی ئەو بەرپرسیارێتییەی لە ئەستۆ لا دەبات.
4.    ئەو بڕە باجەی دەدرێت بە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت لە موڵكی تاكەوە دەگوێزێتەوە بۆ موڵكی گشتی و نابێت بۆ مەبەستی تایبەت بەکاربهێنرێت.
یەکەم؛ داهاتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2012 - 2023)
پاڵپشت بە داتاو زانیارییەکانی هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندی عێراقی لە ماوەی ساڵانی (2012 - 2023) داهاتی گشتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەبووە (بڕوانە خشتەی ژمارە (1))؛
1.    لە ساڵی (2012) داهاتی گشتی باج بڕی (2 ترلیۆن و 762 ملیار و 153 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (128 ملیار و 796 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (5%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (95%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (2 ترلیۆن و 633 ملیار و 357 ملیۆن) دینار بووە.
2.    لە ساڵی (2013) داهاتی گشتی باج بڕی (3 ترلیۆن و 38 ملیار و 407 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (161 ملیار و 551 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (5%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (95%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (2 ترلیۆن و 876 ملیار و 856 ملیۆن) دینار بووە.
3.    لە ساڵی (2014) داهاتی گشتی باج بڕی (2 ترلیۆن و 97 ملیار و 827 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (212 ملیار و 700 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (10%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (90%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (ترلیۆنێک و 885 ملیار و 127 ملیۆن) دینار بووە.
4.    لە ساڵی (2015) داهاتی گشتی باج بڕی (2 ترلیۆن و 205 ملیار و 174 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (190 ملیار و 164 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (9%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (91%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (2 ترلیۆن و 15 ملیار و 10 ملیۆن) دینار بووە.
5.    لە ساڵی (2016) داهاتی گشتی باج بڕی (4 ترلیۆن و 40 ملیار و 911 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (179 ملیار و 14 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (4%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (96%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (3 ترلیۆن و 861 ملیار و 897 ملیۆن) دینار بووە.
6.    لە ساڵی (2017) داهاتی گشتی باج بڕی (6 ترلیۆن و 504 ملیار و 969 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (206 ملیار و 697 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (3%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (97%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (6 ترلیۆن و 298 ملیار و 272 ملیۆن) دینار بووە.
7.    لە ساڵی (2018) داهاتی گشتی باج بڕی (5 ترلیۆن و 991 ملیار و 746 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (308 ملیار و 535 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (5%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (95%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (5 ترلیۆن و 686 ملیار و 211 ملیۆن) دینار بووە.
8.    لە ساڵی (2019) داهاتی گشتی باج بڕی (4 ترلیۆن و 641 ملیار و 955 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (627 ملیار و 424 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (14%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (86%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (4 ترلیۆن و 14 ملیار و 531 ملیۆن) دینار بووە.
9.    لە ساڵی (2020) داهاتی گشتی باج بڕی (5 ترلیۆن و 296 ملیار و 277 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (578 ملیار و 87 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (11%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (89%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (4 ترلیۆن و 718 ملیار و 190 ملیۆن) دینار بووە.
10.    لە ساڵی (2021) داهاتی گشتی باج بڕی (5 ترلیۆن و 332 ملیار و 529 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (796 ملیار و 287 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (15%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (85%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (4 ترلیۆن و 536 ملیار و 242 ملیۆن) دینار بووە.
11.    لە ساڵی (2022) داهاتی گشتی باج بڕی (4 ترلیۆن و 823 ملیار و 955 ملیۆن) دینار بووە. لەو بڕەش (912 ملیار و 558 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (19%) داهاتی گشتی باجی هەرێم و ڕێژەی (81%) داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بووە کە بڕەکەی (3 ترلیۆن و 911 ملیار و 397 ملیۆن) دینار بووە.
12.    لە ساڵی (2023) تەنها داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بەردەستە و بڕەکەی (5 ترلیۆن و 913 ملیار و 188 ملیۆن) دینار بووە.
 


دووەم؛ گەشەی داهاتی باج لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2012 - 2023)
پاڵپشت بەو داتاو ئامارانەی لە بەشی پێشوودا خراونەتە ڕوو، داهاتی گشتی باج لە عێراق هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی (2012 - 2023) بەرزو نزمی زۆریان بەخۆ بینیوە، بەڵام بەتێکڕا لەسەر ئاستی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێژەی گەشەی داهاتی باج زیاترە لە پاشەکشە و وەک لە (خشتەی ژمارە (2))دا رونکراوەتە، لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕای (25%) و لە عێراقیش (13%) داهاتی باج گەشەی کردووە؛
1.    لە ساڵی (2012) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (128 ملیار و 796 ملیۆن) دینار و داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕەکەی (2 ترلیۆن و 633 ملیار و 357 ملیۆن) دینار بووە.
2.    لە ساڵی (2013) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (32 ملیار و 755 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (25%) گەشەی کردووە، هاوکات داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (243 ملیار و 499 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (9%) گەشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2012).
3.    لە ساڵی (2014) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (51 ملیار و 148 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (32%) گەشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (991 ملیار و 729 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (34%) پاشەکشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2013).
4.    لە ساڵی (2015) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (22 ملیار و 535 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (11%) پاشەکشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (129 ملیار و 883 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (7%) بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵی (2014).
5.    لە ساڵی (2016) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (11 ملیار و 150 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (6%) پاشەکشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (ترلیۆنێک و 846 ملیار و 887 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (92%) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی (2015).
6.    لە ساڵی (2017) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (27 ملیار و 683 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (15%) گەشەی کردووە، هاوکات داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (2 ترلیۆن و 436 ملیار و 375 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (63%) گەشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2016).
7.    لە ساڵی (2018) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (101 ملیار و 837 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (49%) گەشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (612 ملیار و 61 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (10%) پاشەکشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2017).
8.    لە ساڵی (2019) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (308 ملیار و 888 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (103%) گەشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (ترلیۆنێک و 671 ملیار و 680 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (29%) پاشەکشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2018).
9.    لە ساڵی (2020) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (49 ملیار و 337 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (8%) پاشەکشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (703 ملیار و 659 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (18%) گەشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2019).
10.    لە ساڵی (2021) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (218 ملیار و 200 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (38%) گەشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (181 ملیار و 948 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (4%) پاشەکشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2020).
11.    لە ساڵی (2022) داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان بڕی (116 ملیار و 271 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (15%) گەشەی کردووە، لە کاتێکدا داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بڕی (624 ملیار و 845 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (14%) پاشەکشەی کردووە بەراورد بە ساڵی (2021).
12.    لە ساڵی (2023) تەنها زانیاری لەبارەی داهاتی گشتی باجی حکومەتی عێراق بەردەستەو بڕی (2 ترلیۆن و 1 ملیار و 791 ملیۆن) دینار بەڕێژەی (51%) گەشەی کردووە بەراورد بە داهاتی گشتی باج لە ساڵی (2022).

 

سەرچاوەکان
-    البانک المرکزي العراقي، الارادات الضریبیة؛
https://www.cbiraq.org/SeriesChart.aspx?TseriesID=423
-    درەو میدیا، داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022)، 25/12/2023؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14402
-     وەهاب حەسیب محەمەد، كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت، چاوی کورد، 27 ئایاری 2023؛
https://shorturl.at/aerOf

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand