Draw Media

داهات و هەناردەی نەوتی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024

داهات و هەناردەی نەوتی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024

2024-07-21 10:09:28



درەو:

🔻 بەپێی ئامارەکان؛
وەزارەتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛
🔹 نزیکەی (515 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، زیاتر لە (509 ملیۆن و 940 هەزار) بەرمیلی بە رێژەی (99%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەراست خوارووی عێراق بووە.
پوختەی داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛
🔹 زیاتر لە (48 ترلیۆن و 455 ملیار) دینار بووەو نزیکەی (89%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە.


یەکەم؛  بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2024
بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتە و چارتی (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی (515 ملیۆن و 729 هەزار و 897) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیاکەوە فرۆشتووە، ئەو بڕەش (509 ملیۆن و 940 هەزار و 189) بەرمیلی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بووە بە رێژەی (99%) و بڕی (ملیۆنێک و 810 هەزار و 491) بەرمیلی هی کێڵگەکانی باکور بووەو بە تانکەر هەناردەی ئوردن (3 ملیۆن و 979 هەزار و 217) بەرمیلی هەناردەی کێڵگەی گەیارە بووە.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1.    بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2024
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2024) بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 439) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل.
2.    بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2024
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا، بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل.
3.     بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2024
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2024)دا، بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل.
4.    بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2024
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2024)دا، بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل.
5.    بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2024
هەر بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا، بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل.
خشتەو چارتی ژمارە (1)


دووەم؛ داهاتی گەڕاوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2024
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ کۆتایی ئایاری ساڵی (2024) لە (11ی تەموزی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 703 ملیار و 848 ملیۆن و 603 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (48 ترلیۆن و 455 ملیار و 60 ملیۆن و 171 هەزار) دیناری بەڕێژەی (88.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (6 ترلیۆن و 248 ملیار و 788 ملیۆن و 431 هەزار) دیناری بەڕێژەی (11.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر پێنج مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).

خشتەو چارتی ژمارە (2)

سەرچاوەکان

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand