Draw Media

رۆیتەرز: رۆژانە (200) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ رەوانەی ئێران و توركیا دەكرێت

رۆیتەرز:  رۆژانە (200) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ رەوانەی ئێران و توركیا دەكرێت

2024-07-11 10:44:07


 
درەو:
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز ":
🔹رۆژانە سەدان بارهەڵگری  نەوت لەهەولێرەوە بەرەو توركیا لە باكورو ئێران لە خۆرهەڵات دەڕوات.
🔹بارهەڵگرەكان نمایشی لایەنێكی روونی پرۆسەیەكی زەبەلاح دەكەن بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ ئێران و توركیا, لە مامەڵیەكی تەمومژاوی و نا فەرمیدا , كە لە دوای داخستنی هێڵی بۆریەكانی هەرناردەكردنی نەوتەوە لە ساڵی رابردوو گەشەیسەندووە.
🔹رۆیتەرز وردەكاری ئەو بازرگانییە گەشەسەندووەی كۆكردووەتەوە, لەڕێی گفتوگۆكردن لەگەڵ زیاتر لە (20) كەس, كە لەنێویاندا, ئەندازیاری نەوتی عێراق و كوردستان و بەرپرسی حكومی و سیاسی و دیپلۆكاتكارو سەرچاوە لە پیشەسازی نەوت هەیە.
🔹رۆژانە زیاتر لە (1000) بارهەڵگر كە (200) هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە بە نرخێكی هەرزان رەوانەی ئێران دەكرێت, بە ئاستێكی كەمتریش رەوانەی توركیا دەكرێت, كە مانگانە داهاتەكەی (200) ملیۆن دۆلارە.
🔹قەبارەی هەناردەی نا فەرمی, كە پێشتر رانەگەیەندراوە, یەكێكە لەو هۆكارانەی كە عێراق ناتوانێت پابەندنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بێت, كە لەگەڵ رێكخراوی ئوپێكدا لەسەری رێككەوتووە.
🔹عاسم جیهاد, وتەبێژی وەزارەتی نەوت فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستان بە رەزامەندی حكومەتی عێراق نیە, سۆمۆ تاكە لایەنی فەرمیە, كە رێگەی پێدراوە نەوت بفرۆشێت.
🔹حكومەتی عێراق هیچ ژمارەیەكی وردی لانیە لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی كە بە قاچاغ دەبرێت بۆ ئێران و توركیا.
🔹بەوتەی بەرپرسێكی ئەمریكی, رەنگە ئەم كارە, هەرێمی كوردستان بخاتە دۆخی بەریەككەوتن لە واشنتۆنی هاوپەیمانی, كە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەوەیە, ئاخۆ ئەو بازرگانیە لەگەڵ ئێران, پێشیلی سزاكانی سەر تاران دەكات یان نا.
🔹بەرپرسە ناخۆییەكانی كوردستان دەڵێن, داهاتەكانی نەوت حساب نەكراون و لە گەنجینەكانی حكومەتی هەرێم تۆمار ناكرێن, كە روبەڕوی  كێشەی گەورە بووەتەوە بۆ دابینكردنی موچە فەرمانبەران.
🔹عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشوی كوردستان, كە سەرۆكی لیژنەی نەوت بووە لە پەرلەمان, دەڵێت: داهاتەكانی نەوت هیچ ئاسەوارێكیان نیە, قەبارەی فرۆشتنی نەوتی رۆژانە, بە (300) هەزار بەرمیل مەزەندە دەكرێت.
🔹بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: نەوت لەڕێی دەروازە سنوریەكانەوەو بە ئاگاداری حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.
🔹بەرپرسانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیانكردووەتەوە هیچ قسەیەك لەسەر ئەم پرسە بكەن, وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش, كە سەرپەرشتی بارزگانی نەوتی كوردستان دەكات, وتەبێژی فەرمی نیە.
🔹بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاندووە: رۆژانە هەرێمی كوردستان (375) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت, (200) هەزار بەرمیلی بە بارهەڵگر رەوانەی ئێران و توركیا دەكات, باقییەكەی لەناوخۆدا دەپاڵیورێت.
🔹ئەو بەرپرسە كە داوای كردووە ناوی نەهێنرێت, وتویەتی: كەس نازانێت داهاتی ئەو (200) هەزار بەرمیل نەوت كە بە قاچاغ دەبرێت یان ئەو پێكهاتە نەوتیانەی بە پاڵاوتگەكانی ناوخۆ دەفرۆشرێت, چی لێدێت.
🔹سەرچاوەكانی بواری پیشەسازی نەوت دەڵێن: كۆمپانیاكانی نەوت لە كوردستان نەوت بە كڕیارە ناوخۆییەكان بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشێن بەرمیلی لەنێوان (30 بۆ40) دۆلاردایە.
🔹هەشت كۆمپانیای جیهانی بواری نەوت هەژمونیان بەسەر زۆرینەی بەرهەمی نەوتی كوردستاندا كردووە كە ئەوانیش:
DNO ASA (DNO.OL)وGenel Energy (GENL.L)، وGulf Keystone Petroleum (GKP.L)وShaMaran. Petroleum (SNM.V) و HKN Energy وWesternZagros وMOL's (MOLB.BU)و Kalegran and Hunt Oil Company.

🔹كۆمپانیای هانت ئۆیل, كە بارەگاكەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانە, رەتیكردووەتەوە هیچ قسەیەك لەمبارەیەوە بكات, (7) كۆمپانیاكەی تریش وەڵامی داواكارییەكانی رۆیتەرزیان نەداوەتەوە بۆ قسەكردن, هەروەها KAR Group یش, كە كۆمپانیایەكی ناوخۆییە و یاریزانی سەرەكییە لە نەوتی كوردستان.
🔹سەرچاوەكان لە پیشەسازی نەوتی كوردستان دەڵێن: كڕیارە ناوخۆییەكان نەوتە خاوەكە لە كۆمپانیاكان دەكڕن و لەڕێی كەسانی ترەوە دەیفرۆشن, بەبێ‌ ئاگاداری كۆمپانیاكان.
🔹زۆرینەی نەوتە گوازراوەكانە بە بارهەڵگر لە سنورەكانەوە دەچێت بۆ ئێران, لەڕێی دەروازە فەرمیەكانەوە, بە دەروازەی حاجی ئۆمەران و پێنجوینیشەوە.
🔹نەوتەكەی كوردستان رەوانەی بەندەری ئیمام خومەینی و بەندەر عەباس دەكرێت لە كەنداو, كە ئەوەش رێگایەكی كۆنە بۆ گواستنەوەی نەوتی كوردستان یان لەڕێی وشكانیەوە رەوانەی ئەفغانستان و پاكستان دەكرێت.
🔹رۆیتەرز نەیتوانیووە زانیاری ئەوە بەدەستبهێنێت, ئێران لەبەرامبەر ئەمەدا دەستكەوتی چییە, لەكاتێكدا خۆی بەزەحمەت نەوتەكەی دەفرۆشێت بەهۆی سزاكانەوە, وەزارەتی نەوتی پاكستان و بەرپرسانی ئەفغانستانیش, رەتیانكردووەتەوە هیچ قسەیەك لەبارەی ئەم بازرگانیە بكەن.
🔹ئەم بارزگانیە تازەترین كۆپیە لەبازرگانی دورو درێژی نەوت لە بازاڕی رەش, كە بەشێوەیەكی فروان وا تەماشاری دەكرێت, سودەكەی بۆ دەستەبژێری سیاسیە, كە پەیوەیست بوونێكی توندوتۆڵیان هەیە لەگەڵ بارزگانیدا.
دیپلۆماتكاری باڵا لە بەغداد رایگەیاندووە: بەرژەوەندیە سیاسیەكان وابەستەن بە بازرگانیەوە بە پلەیەك, دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كە رۆژێك لە رۆژان وەك ئەولەویەت تەماشای دەكرا, لەئێستادا پاشەكشێی كردووە لە خشتەی كارەكان.
🔹بەرپرسێكی باڵای عێراق كە ئاگاداری وردەكاری ئەم پرسەیە دەڵێت: بەغداد ئاگاداری وردەكاری پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی كوردستانە, بەڵام خۆی لە تانە لێدانی ئاشكرا دەپارێزێت, لەگەڵ هەوڵی بەرپرسان بۆ چارەسەركردنی ململانێكانی لەگەڵ هەولێر.
🔹فشاركردن لەسەر هەولێر بۆ راگرتنی بەقاچاغبردنی نەوت, رەنگە ببێتە هۆی گەمارۆدانی هەرێم و لەهەموو سەرچاوەكانی داهات بێبەشی دەكات, كە ئەوەش رەنگە هەرەسی پێبهێنت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand