زانکۆ... بزنسێکی گەورە لە عێراق و هەرێمی کوردستان
2024-07-07 07:55:06
راپۆرتی: درەو
🔹 لەسەر ئاستی گشتی عێراق و هەرێمی و کوردستان ژمارە زانکۆکان گەیشتووە بە (145) زانکۆ کە (97) زانکۆیان بە رێژەی (67%) زانکۆی تایبەت و (48) زانکۆیان بە ڕێژەی (33%) زانکۆی گشتی (حکومی)ین.
🔹 لە دوای پارێزگای بەغدا کە (42) زانکۆی تێدایە و (9)یان زانکۆی گشتی و (33)یان زانکۆی تایبەتن، پارێزگای هەولێر دێت و (14) زانکۆی تێدایە کە تەنها (5) یان گشتییەو (9)یان زانکۆی تایبەتن، لە دوای پارێزگای هەولێریشەوە لەسەر ئاستی گشتی عێراق پارێزگای سلێمانی بە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی زۆری ژمارەی زانکۆوە کە (12) زانکۆی تێدایە (6)یان گشتی و (6) زانکۆشیان تایبەتن.
ژمارەی زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
لەسەر ئاستی گشتی عێراق و هەرێمی و کوردستان ژمارە زانکۆکان گەیشتووە بە (145) زانکۆ کە (97) زانکۆیان بە رێژەی (67%) زانکۆی تایبەت و (48) زانکۆیان بە ڕێژەی (33%) زانکۆی گشتی (حکومی)ین.
لە دوای پارێزگای بەغدا کە (42) زانکۆی تێدایە و (9)یان زانکۆی گشتی و (33)یان زانکۆی تایبەتن، پارێزگای هەولێر دێت و (14) زانکۆی تێدایە کە تەنها (5) یان گشتییەو (9)یان زانکۆی تایبەتن، لە دوای پارێزگای هەولێریشەوە لەسەر ئاستی گشتی عێراق پارێزگای سلێمانی بە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی زۆری ژمارەی زانکۆوە کە (12) زانکۆی تێدایە (6)یان گشتی و (6) زانکۆشیان تایبەتن. بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە (چارتی یەکەم).
چارتی یەکەم
یەکەم؛ زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، (32) زانکۆی گشتی (حکومی) و تایبەت (ئەهلی) هەیە، کە (14)یان زانکۆی گشتی و (18)یان زانکۆی تایبەت (ئەهلی)ن، بەجۆرێک؛
1. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر
لە پارێزگای هەولێر (9) زانکۆی ئەهلی و (5) زانکۆی حکومی هەن، کە لە ساڵانی جیاوازدا دامەزراون ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای هەولێر
- زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی (1981) دامەزراوە.
- زانکۆی هەولێری پزیشکی لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- زانکۆی کۆیە لە ساڵی (2003) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵی (1996) دامەزراوە.
- زانکۆی سۆران لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای هەولێر
- زانکۆی نۆلیج لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی جیهان فەرەنسی لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- زانکۆی بەیان لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
- کۆلێژی قەڵای زانکۆیی لە ساڵی (2018) دامەزراوە.
- زانکۆی کوردستان – هەولێر لە ساڵی (2006) دامەزراوە.
2. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی
لە پارێزگای سلێمانی (6) زانکۆی ئەهلی و (6) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای سلێمانی
- زانکۆی سلێمانی لە ساڵی (1968) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (1996) دامەزراوە.
- زانکۆی چەرموو لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی گەرمیان لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- زانکۆی هەڵەبجە لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای سلێمانی
- زانکۆی ئەمریکی لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ساڵی (2008) دامەزراوە.
- زانکۆی جیهان لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
- زانکۆی گۆیژە لە ساڵی (2018) دامەزراوە.
3. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک
لە پارێزگای دهۆک (3) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دهۆک
- زانکۆی دهۆک لە ساڵی (1992) دامەزراوە.
- زانکۆی زاخۆ لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (1988) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دهۆک
- زانکۆی ئەمریکی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی نەورۆز لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- زانکۆی جیهان لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
دووەم؛ زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق
لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق (113) زانکۆی گشتی (حکومی) و تایبەت (ئەهلی) هەیە، کە (34)یان زانکۆی گشتی و (78)یان زانکۆی تایبەت (ئەهلی)ن، بەجۆرێک؛
1. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بەغداد
بەغدای پایتەخت لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق زۆترین زانکۆی حکومی و ئەهلی تێدایە، کە (33) زانکۆی ئەهلی لەخۆدەگرێت کە کۆنترینیان زانکۆی میراتە حزبی دەعوەی ئیسلامی خاوەندارێتی دەکات لە ساڵی 1988 دروستکراوە، هاوکات (9) زانکۆی گشتی (حکومی) لەو پارێزگایەیە، ئەوانیش؛
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بەغداد
- زانکۆی بەغدا لە ساڵی (1957) دامەزراوە.
- زانکۆی موستەنسریە لە ساڵی (1963) دامەزراوە.
- زانکۆی نەهرەین لە ساڵی (1987) دامەزراوە.
- زانکۆی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە ساڵی (2014) دامەزاوە.
- زانکۆی عێراقیە لە ساڵی (1989) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ناوەند لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی کەرخ بۆ زانست لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی ئبن سینا بۆ زانستی پزیشکی و دەرمانسازی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی تەکنەلۆجیا لە ساڵی (1975) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بەغداد
- زانکۆی توراس لە ساڵی (1988) دامەزراوە.
- کۆلێژی مەنسوری زانکۆیی لە ساڵی (1988) دامەزراوە.
- کۆلێژی رافدەینی زانکۆیی لە ساڵی (1988) دامەزراوە.
- کۆلێژی مەئمونی زانکۆیی لە ساڵی (1990) دامەزراوە.
- کۆلێژی بەغداد بۆ زانست و ئابوری زانکۆیی لە ساڵی (1996) دامەزراوە.
- کۆلێژی بەغداد بۆ زانستی پزیشکی لە ساڵی (2000) دامەزراوە.
- کۆلێژی شاری زانستی زانکۆیی لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی دیجلەی زانکۆیی لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی سەلامی زانکۆیی لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئسوڵی زانستی زانکۆیی لە ساڵی (2011) دامەزراوە.
- کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- کۆلێژی سەدری عێراقی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- کۆلێژی حیکمەی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- زانکۆی فەراهیدی لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
- کۆلێژی مستەفای زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- کۆلێژی فارابی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئەلبانی زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
- کۆلێژی نوخبەی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- کۆلێژی نسوری زانکۆیی لە ساڵی (2011) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئامالی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
- زانکۆی ئوروک لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
- کۆلێژی هادی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
- کۆلێژی بەیان لە ساڵی (2016) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئاشور لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- کۆلێژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- کۆلێژی گلگامش لە ساڵی (2019) دامەزراوە.
- زانکۆیی ئەمریکی لە ساڵی (2021) دامەزراوە.
- زانکۆی مەشرق لە ساڵی (2020) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئبن خەلدون لە ساڵی (2020) دامەزراوە.
- زانکۆی شەعب لە ساڵی (2022) دامەزراوە.
- زانکۆی مستەفا ئەمین لە ساڵی (2022) دامەزراوە.
2. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای نەینەوا
لە پارێزگای نەینەوا (2) زانکۆی ئەهلی و (5) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای نەینەوا
- زانکۆی موسڵ لە ساڵی (1959) دامەزراوە.
- زانکۆی نەینەوا لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی تەلەعفەر لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- زانکۆی حەمدانیە لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلەتەکنیکی باکور لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای نەینەوا
- کۆلێژی حودەبای زانکۆیی لە ساڵی (1994) دامەزراوە.
- زانکۆی نور لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
3. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای سەڵاحەدین
لە پارێزگای سەڵاحەدین (2) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای سەڵاحەین
- زانکۆی سامەرا لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
- زنکۆی تکریت لە ساڵی (1987) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای سەڵاحەین
- ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئیمامی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
4. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای ئەنبار
لە پارێزگای ئەنبار (3) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای ئەنبار
- زانکۆی فەلوجە لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زسنکۆی ئەنبار لە ساڵی (1987) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای ئەنبار
- کۆلێژی مەعاریفی زانکۆیی لە ساڵی (1993) دامەزراوە.
- کۆلێژی هودا لە ساڵی (1996) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئیدریسی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
5. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای کەرکوک
لە پارێزگای کەرکوک (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای کەرکوک
- زانکۆی کەرکوک لە ساڵی (2003) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای کەرکوک
- زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- زانکۆی قەڵەم لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی قەڵەم لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
6. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بەسرە
لە پارێزگای بەسرە (5) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بەسرە
- زانکۆی بەسرە لە ساڵی (1964) دامەزراوە.
- زانکۆی بەسرە بۆ نەوت غاز لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی پۆلەتەکنیکی باشور لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بەسرە
- کۆلێژی شەتولعەرەبی زانکۆیی لە ساڵی (1993) دامەزراوە.
- کۆلێژی عێراقی زانکۆیی لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- کۆلێژی کونوزی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- زانکۆی معقل (AMIU) لە ساڵی (2020) دامەزراوە.
- کۆلێژی فەرقەدینی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
7. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای نەجەف
لە پارێزگای نەجەف (5) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای نەجەف
- زانکۆی کوفە لە ساڵی (1987) دامەزراوە.
- زانکۆی جابر بن حەیانی پزیشکی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- زانکۆی فوراتی ناوەندی پۆلەتەکنیکی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای نەجەف
- زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی کەفیل لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- کۆلێژی شێخ توسی لە ساڵی (2005) دامەزراوە.
- زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- کۆلێژی فقهی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- ی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
8. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای کەربەلا
لە پارێزگای کەربەلا (10) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای کەربەلا
- زانکۆی کەربەلا لە ساڵی (2002) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای کەربەلا
- زانکۆی ئەهل بەیت لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی حوسێنی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- کۆلێژی سەفوەی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە.
- کۆلێژی تەفی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- کۆلێژی زەهراوی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
- زانکۆی وارس ئەنبیا لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- زانکۆی عەمید لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- کۆلێژی زەهرای کچان لە ساڵی (2019) دامەزراوە.
- کۆلێژی ئەمەلی پزیشکی لە ساڵی (2021) دامەزراوە.
- زانکۆی تەهران بۆ زانستە پزیشکییەکان لە ساڵی (2022) دامەزراوە.
9. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای میسان
لە پارێزگای میسان (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای میسان
- زانکۆی میسان لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای میسان
- زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2004) دامەزراوە.
- کۆلێژی منارە بۆ زانستە پزیشکییەکان لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
- کۆلێژی عەمارەی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
10. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای موسەننا
لە پارێزگای موسەننا (2) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای موسەننا
- زانکۆی موسەننا لە ساڵی (2007) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای موسەننا
- زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی سەماوە لە ساڵی (2020) دامەزراوە.
11. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دیالە
لە پارێزگای دیالە (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دیالە
- زانکۆی دیالە لە ساڵی (1999) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دیالە
- کۆلێژی یەرموکی زانکۆیی لە ساڵی (1996) دامەزراوە.
- زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2010) دامەزراوە.
- کۆلێژی بیلاد رافدرینی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە.
12. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای زیقار
لە پارێزگای زیقار (4) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای زیقار
- زانکۆی زیقار لە ساڵی (2000) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای زیقار
- زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
- کۆلێژی مەزایای زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
- زانکۆی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا لە ساڵی (2015) دامەزراوە.
- زانکۆی عەین لە ساڵی (2017) دامەزراوە.
13. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای واست
لە پارێزگای واست (1) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای واست
- زانکۆی واست لە ساڵی (2003) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای واست
- کۆلێژی کوتی زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە.
-
14. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دیوانیە
لە پارێزگای دیوانیە (1) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دیوانیە
- زانکۆی قادسیە لە ساڵی (1987) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دیوانیە
- زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
15. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بابل
لە پارێزگای بابل (3) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش:
• زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بابل
- زانکۆی بابل ساڵی (1991) دامەزراوە.
- زانکۆی قاسم خەزرا ساڵی (2012) دامەزراوە.
• زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بابل
- زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2018) دامەزراوە.
- کۆلێژی حلەی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە.
- زانکۆی مستەقبەل لە ساڵی (2010) دامەزراوە.