Draw Media

لە نێوان دەباشان و لالەزار چی روودەدات؟

لە نێوان دەباشان و لالەزار چی روودەدات؟

2024-06-13 09:16:39


درەو:

ماوەی دوو رۆژە گرژییەكی نوێ لە نێوان دەباشان و لالەزاردا درووست بووە، ئایتییەكانی لالەزار، پەیجی فەرمی كەناڵ هەشتیان داخست، بەرەبەیانی ئەمڕۆش (30) پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستەوە
ماوەی دوو رۆژە ئایتییەكانی نزیك لە لالەزار پەیجی فەرمی كەناڵ هەشتیان داخستووە بە بیانووی كۆپی رایتەوە، دوو رۆژە رۆژنامەنووس و ئایتییەكانی هەردوولا لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی (30) پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستەوە، ئەوان لە هێزە (100) كەسیەكەی رێبوار حامید حاجی غالی بوون لەلالەزار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لالەزارەوە سەنگەریان گواستەوە بۆ دەباشان.
(درەو) بەدواداچوونی كرد زانیارییەكان لەلالەزارەوە باس لەوە دەكەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستیان بە جوڵەكردووە لەناو پاسەوانەكان، بۆیە ژمارەیەك پاسەوان چەكەكانیان لێوەرگیراوەتەوە.
بەڵام لایەنی بەرامبەر دەڵێن، ئەو هێزە زۆربەی پاسەوانەكانی لالەزارەو وازیان هێناوە گەڕاونەتەوە بۆناو یەكێتی.
لە رووداوەكانی 8ی تەمووزی 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ئەوكاتی یەكێتی لەناو یەكێتی دوورخرایەوە، یەكێتی ساڵی رابردوو كۆنگرەی كردو بافڵ تاڵەبانی كرا بە سەرۆكی یەكێتی.
لاهور شێخ جەنگی لە ئێستادا حزبی (بەرەی گەل)ی راگەیاندووەو بە لیستی بەرەی گەلی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand