Draw Media

بەرەو پێشچوون هەیە لە دانوستەكانی بەغدادو هەرێم

بەرەو پێشچوون هەیە لە دانوستەكانی بەغدادو هەرێم

2024-06-10 09:03:20


درەو:
حەیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە:
🔹بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی (63%) بەرزبووەتەوەو, بڕی غازی وەبەرهێنراو گەیشتووەتە (1.9)ملیار پێ سێجا.
🔹عێراق رۆژانە (1)ملیار پێ سێجا غاز دەسوتێنێت, لەنێوان ساڵانی (2028_2030) سوتاندنی غاز لە عێراق بە تەواوی رادەگیرێت.
🔹یەدەگی غازی عێراق بە (140) تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت.
🔹لەم حكومەتی ئێستادا وزەی پاڵاوتنی زیادكراو گەیشتووەتە (360) هەزار بەرمیلی رۆژانە.
🔹عێراق رۆژانەی (28)ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت و (21) ملیۆن لیتر لەناوخۆ بەرهەم دەهێنێت, لەمساڵدا دەگەینە قۆناغی دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ.
🔹بۆ یەكەمجار لەمێژووی عێراقدا گەیشتوینەتە دابیكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە زەیتی غاز.
🔹عێراق لە ئێستادا رۆژانە (4) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت, (3.400) ملیۆن بەرمیلی  لێ هەناردە دەكات, (450) هەزار بەرمیلی رۆژانەش بۆ بەكاربردنی ناوخۆ بەكار دەهێنرێت.
🔹پێشتر (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەمان لە رێگەی  بەندەری جەیهانی توركیەوە رەوانە دەكرد پێش راگراتنی, عێراق چاوی لەوەیە دەروازەكانی هەناردەكردن بۆ بازاڕەكانی جیهان زیاتر بكات.
🔹لەگەڵ توركیا سەرقاڵی دانوستانین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی لەڕێی بەندەری جەیهانەوە.
🔹پێشكەوتن هەیە لە دانوستانەكان لەنێوان ناوەندو هەرێم, لەبارەی بۆری نەوتی عێراقی توركی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand