زنجیرەیەک تیرۆر و کوشتن لە هەرێمی کوردستان و عێراقی دوای ساڵی (2003)

Draw Media

2024-06-07 20:20:47




درەو:

🔻 بەگوێرەی روپێوییەکی تۆڕی "ئەلساعە" لەدوای (2003)ەوە (640) کەسایەتی دیار، رۆژنامەنوسی (ناوخۆیی و بیانی)، مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەر، پارێزەر، نوخبەی سیاسی، بەرپرسی حکومی، سەربازی پلە باڵا، چالاکوانی مەدەنی و سەرۆک هۆزو عەشیرەت تیرۆرکراون و بەشی زۆریان بکوژەکانیان نادیارن! بە جۆرێک؛
🔹 (268) رۆژنامەنوسی عێراقی کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (42%).
🔹 (25) رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (4%).
🔹 (36) چالاکوانی مەدەنی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (6%).
🔹 (167) کەس لە نوخبەی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەرو پارێزەر کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (26%).
🔹 (39) کەسایەتی پلە باڵای دەزگا ئەمنییەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (6%).
🔹 (66) فەرمادە میلیشیایی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (10%).
🔹 (31) بەرپرسی سیاسی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (5%).
🔹 لەدوای ساڵی (2017)ەوە (8) چالاکوانی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (1%).


زنجیرە کوشتن و تیرۆرەکان لە عێراقی دوای ساڵی (2003)
بەگوێرەی روپێوییەکی تۆڕی "ئەلساعە" لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە عێراق، (640) کەسایەتی دیار، رۆژنامەنوسی (ناوخۆیی و بیانی)، مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەر، پارێزەر، نوخبەی سیاسی، بەرپرسی حکومی، سەربازی پلە باڵا، چالاکوانی مەدەنی و سەرۆک هۆزو عەشیرەت تیرۆرکراون و بەشی زۆریان بکوژەکانیان دەستگیر نەکراون و نادیارن! بە جۆرێک؛


یەکەم؛ کوشتن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی عێراقی
لەدوای ساڵی (2003)ەوە (268) رۆژنامەنوسی عێراقی لەکات و شوێنی جیاواز کوژارو تیرۆرکراون، لە خشتەی یەکەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و جۆر و شوێنی کاری رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی یەکەم


دووەم؛ کوشتن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق
لە دوو دەیەی ڕابردوودا (25) رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق و لە کات و شوێنی جیاواز کوژارو تیرۆرکراون، لە خشتەی دووەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و جۆر و شوێنی کاری رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی دووەم


سێیەم؛ تیرۆرکردنی چالاکوانانی مەدەنی و ڕێکخەرانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان
لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا چەندین چالاکوانی مەدەنی لە عێراق تیرۆر کراون، بەڵام گەورەترین هەڵمەتی تیرۆرکردن لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی (2019) دەستیپێکرد. لە ماوەی چەند ساڵێکدا دیارترین کەسایەتییەکانی نێو خۆپیشاندەران و چالاکوان و ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکان کە بەشداریان "شۆڕشی ئۆکتۆبەر"دا کردبوو تیرۆر کران. تەنها لەدوای ئەو ناڕەزایەتییەوە (36) چالاکوانی مەدەنی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون. لە خشتەی سێیەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی سێیەم

چوارەم؛ تیرۆرکردنی شارەزایان و ئەکادیمی و پزیشک و دادوەر و پارێزەران
لەدوای ساڵی (2003)ەوە (167) کەس لە نوخبەی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و پزیشک و دادوەرو پارێزەر کوژارو تیرۆرکراون. لە خشتەی چوارەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی چوارەم

 

پێنجەم؛ تیرۆرکردنی ئەفسەر و پلە باڵاکانی عێراق
لەدوای ساڵی (2003)ەوە (39) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی ئەفسەر و کارمەندی پلە باڵای دەزگا ئەمنی هەواڵگرییەکان لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی پێنجەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی پێنجەم

شەشەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی فەرماندەی ملیشیا چەکدارەکان و سەرۆک هۆزەکان
(66) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی فەرماندەی ملیشیا چەکدارەکان و سەرۆک هۆز و عەشیرەت تۆمار کراوە، لە خشتەی شەشەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی شەشەم

حەوتەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی و کەسایەتی و بەرپرسی سیاسی
(31) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی بەرپرسی دیاری سیاسی لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی حەوتەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان هاتووە.
خشتەی حەوتەم

هەشتەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی چالاکوانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان
(31) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوانی دیاری بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دوای ساڵی (2017)ەوە لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی هەشتەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە.
خشتەی هەشتەم


سەرچاوە

  • رصد خاص لشبكة الساعة، شبكة الساعة تحصي سلسلة الاغتيالات في العراق بين 2003-2024

https://alssaa.com/post/show/24550

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand