"ره‌نگه دوای جه‌ژن هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه"
2024-06-06 12:44:38
(دره‌و):
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت ده‌چنه به‌غداد بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، له خشته‌كانی بودجه‌دا بڕی 2 ترلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ته‌رخانكراوه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له 6 دۆلاره‌وه زیادكراوه بۆ 14 تا 15 دۆلار، به‌مه‌ش كێشه‌ی نرخی به‌رهه‌مهێنان چاره‌سه‌ر بووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای جه‌ژنی قوربان هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه.
سەباح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دانوستان لەگەڵ بەغدا لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوەو خۆیان ئامادە کردووە کێشەو گرفتەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی پارتی كه قسه‌ی بۆ سایتی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی كردووه، باسی له‌وه كردووه، شاندی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی دەرھێنانی نەوت چارەسەر بکرێت، بە جۆرێک لەگەڵ کۆمپانیاکان بگونجێت.
"دوو ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ دەرھێنانی نەوت، کە لە خشتەکانی بودجەدا پەسەند کراوە، ئەمەش کارێکی باشەو ئیرادەیەکی باش لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەیە ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت" سه‌باح سوبحی وا ده‌ڵێ.
له‌دوای راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023، یه‌كێك له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت بوو له كوردستان، كه ناكۆكی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد دروستكردبوو، ئه‌مه له پاڵ ناكۆكی له‌باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان، سه‌باح سوبحی ئاماژه به‌وه ده‌كات" وەزیری نەوتی عێراق ھەندێک تێبینیی لەسەر گرێبەستەکان ھەیە، کە ئەوانیش چارەسەر دەکرێن و دواتر مەلەفی نەوت کۆتای پێدێت".
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم بچنه به‌غداد بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا میكانیزمی دانوستان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دانرا.
سه‌باح سوبحی ده‌ڵێ: پێشتر عێراق بۆ تێچووی دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت شەش دۆلاری دانابوو، کۆمپانیاکانیش داوای ٢٢ دۆلاریان دەکرد، ئێستا لە بودجەی پەسەندکراودا کراوەتە ١٤ بۆ ١٥ دۆلار، کە رێژەیەکی باشە بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت".
به‌پێی قسه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، چاوەڕێ دەکرێت لە دوای جەژن پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێبکاتەوە.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، له‌حاڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا، ده‌بێت هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق بكات بۆ فرۆشتن و داهاتی نه‌وته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.