Draw Media

"ئامادەین گرێبەستە نەوتییەكانمان هەمواربكەینەوە"

"ئامادەین گرێبەستە نەوتییەكانمان هەمواربكەینەوە"

2024-06-04 08:22:03


(درەو): 
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه‌ به‌ "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، قسه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌مواری گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
پێگەی (Argus)ی تایبەت بە وزە له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) قسەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتدەكاتەوە كە وتویه‌تی "كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئامادەنین گرێبەستەكانیان هەمواربكەنەوە.
ئەپیكۆر ئاماژە بە بەیاننامەكەی هەفتەی رابردوی دەكات كە تیادا هاتووە، كۆمپانیاكانی ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گۆڕانكاریكردن لە گرێبەستەكانی ئێستا، بەرمەرجی رازیبونی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكان لەسەری.
ئارگۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەغداد پێشنیازێكی مامناوەندی خستوه‌ته‌ڕوو، كە لەڕێی هەمواری بودجەی فیدراڵییەوە بتوانێت پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لەبەرامبەر گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا جیهانییەكان، لەبارەی تێچوی دەرهێنانی نەوتی بەرهەمهێنراو لە كوردستان.
سایته‌كه‌ نوسیویه‌تی: لێدوانەكان دەریدەخەن، تائێستا ناكۆكییەكان گەورەن لەنێوان هەردوولا لەبارەی چارەسەركردنی ئەو پرسە. هاوكات داواكەی ئەم دواییەی وەزیری نەوتی عێراقیش بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ هاوتاكەی لە هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن و خێراكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، كێشەكان هێورتر دەكاتەوە.
"حكومەتی عێراق روبەڕوی دۆخێكی قورس بووەتەوە، لەبارەی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی پابەندییەكانی، لەچوارچێوەی رێژەی دیاریكراوی هەناردەی نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand