بەرهەمهێنانی لێگیراوەکانی نەوتی خاو لە عێراق 2019 – 2023
2024-05-29 14:13:37
درەو:
🔻 بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2023)دا بەرهەمی لێگراوەکانی نەوتی خاو بریتی بووە لە؛
🔹 بەنزین (16 هەزار و930) م3/ڕۆژانە.
🔹 نەوتی سپی (4 هەزار و 313) م3/ڕۆژانە.
🔹 ڕۆن (زەیت)ی غاز (23 هەزار و 948) م3/ڕۆژانە.
🔹 ڕۆن (زەیت)ی سوتەمەنی بڕی (61 هەزار و 727) م3/ڕۆژانە.
🔹 بەرهەمی غازی شل بڕی (778) تۆن/ڕۆژانە بووە.
🔻 بەم پێیە بەراورد بە ساڵی (2022) بەرهەمەکانی؛ بەنزین بەڕێژەی (7%)، نەوتی سپی بە ڕێژەی (18%)، زەیت "رۆن"ی غازی بە ڕێژەی (10%)، زەیت "رۆن"ی سوتەمەنی بە ڕێژەی (11%) و غازی شل بە ڕێژەی (16%) زیادیان کردووە.
بەرهەمهێنانی لێگیراوەکانی نەوتی خاو لە عێراق 2019 – 2023
نەوت بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوە سروشتییەکان دادەنرێت لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، لە نێویشیاندا عێراق، بەو پێیەی ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوتی خاو و لێگیراوەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەستدەکەوێت، بزوێنەری سەرەکی ئابووری وڵاتەکە پێکدەهێنن، چونکە عێراق ساڵانە بە نزیکەیی ملیارو نیوێک بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت، بەشی هەرە گەورەی لە شێوەی نەوتی خاودا هەناردە دەکات، ئەوەی دیکەش لە پاڵاوگە نەوتییەکانی ناوخۆ پاڵاوتە دەکرێت، کە دامەزراوەی پیشەسازی گرنگن، لەوێدا نەوتی خاو پرۆسێس دەکرێت، مادەی خوازراوی لێی دەردەهێنرێت و دەگۆڕدرێت بۆ بەرهەمی گونجاوی بەکاربردن، وەک بەرهەمهێنانی لێگیراوەکانی (بەنزین، نەوتی سپی، ڕۆنی غاز، ڕۆنی سووتەمەنی و غازی شل).
بەجۆرێک بەرهەمی لێگراوەکانی نەوتی خاو لە ساڵی (2023) دا بریتی بووە لە؛
- بەنزین (16 هەزار و930) م3/ڕۆژانە.
- نەوتی سپی (4 هەزار و 313) م3/ڕۆژانە.
- ڕۆن (زەیت)ی غاز (23 هەزار و 948) م3/ڕۆژانە.
- ڕۆن (زەیت)ی سوتەمەنی بڕی (61 هەزار و 727) م3/ڕۆژانە.
- بەرهەمی غازی شل بڕی (778) تۆن/ڕۆژانە بووە.
کاتێک بەراوردی بەرهەمە لێگیراوەکانی نەوتی خاو، وەک (بەنزین، نەوتی سپی، ڕۆنی غاز، ڕۆنی سووتەمەنی، غازی شل) لەنێوان ساڵانی (2022 - 2023) دەکەین، تێبینی دەکەین ڕێژەی گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی بەنزین بە ڕێژەی (6.83%) زیادی کردووە، هاوکات بەرهەمی نەوتی سپی بە ڕێژەی (18.23%)، فرۆشی رۆن (زەیت)ی غاز بەڕێژەی (10.43%) زیادیکردووە، هەروەها فرۆشی هەردوو رۆن (زەیت)ی سووتەمەنی و غازی شل بەڕێژەی (11.26%) و (15.77%) زیادیانکردووە، وەک لە خشتەو چارتەکەی خوارەوەدا ڕونکراوەتەوە.
چارت و خشتە