هێڵی گه‌شه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن
2024-04-22 13:30:56
(دره‌و):
عێراق و توركیا‌و ئیمارات و قه‌ته‌ر له به‌غداد یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ئیمزا كرد، به‌پێی یاداشته‌كه ده‌بێت هه‌رچوار وڵات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له به‌غداد سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی چوارقاڵییان كرد له‌نێوان (عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات) بۆ هاریكاری له پرۆژه‌ی ستراتیژی "رێگای گه‌شه".
له‌لایه‌نی عێراقه‌وه (ره‌زاق محێبس) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و له لایه‌نی توركی (عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و ژێرخانی توركیا ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كرد، له‌لایه‌نی قه‌ته‌ری (جاسم بن سه‌یف سلێتی) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی قه‌ته‌رو و له ئیماراتی عه‌ره‌بیش (سوهێل محه‌مه‌د مه‌زروعی) وه‌زیری وزه‌و ژێرخانی ئیمارات ئیمازایان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه هه‌رچوار وڵات ئیمزایان كردووه، ده‌بێت عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "هێڵی گه‌شه"، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی رێگاكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی.
هێڵی گه‌شه پرۆژه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه توركیا به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌و ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به وڵاتانی ئه‌وروپاوه، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پێی دیزاینی به‌رایی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تێناپه‌ڕێت و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل) دروست ده‌كات كه به‌ر له دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت شاده‌ماری گه‌وره‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو.