353 ملیار دینار بۆ موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان
2024-04-03 12:28:57
(دره‌و):
وه‌زاره‌تی دارایی به راگه‌یه‌ندراوێك ده‌ستپێكردنی ناردنی پاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و) پاره‌كه بڕی (353 ملیار) دیناره‌و بۆ موچه‌ی مانگی دوو ته‌رخان ده‌كرێت، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری كورتهێنان، بۆ خه‌رجی موچه‌ی بڕی (2 ملیار) دیناریش سه‌رڕێژی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستانی راگرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به (دره‌و)ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی (353 ملیار) دینار بۆ موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات ده‌نێرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێ:" له‌درێژه‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایدا بۆ ته‌مویلكردنی موچه‌ی هه‌رێم به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی، فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ت ده‌ستیكرد به ته‌مویلكردنی پاشماوه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له نوسراوی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی ژماره (9133) له 3/4/2024دا هاتووه، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م مه‌رجه په‌یڕه‌وكراوه‌كان له ته‌مویلكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها پاڵپشت به‌وه‌ی له نوسراوه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی ژماره (8422)ی رۆژی 28/3/2024و نوسراوی ژماره (8670) له رۆژی 1/4/2024دا هاتووه".
ناردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم دوای سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم دێت به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی.
به‌و بڕه پاره‌وه كه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه ده‌كرێت، ته‌نیا بۆ موچه‌ی مانگی (2)ی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی (952 ملیار) دیناری بۆ خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێم ناردووه (پیش‌تر بڕی 599 ملیاری ناردووه له‌گه‌ڵ 353 ملیاری هێزه ئه‌منییه‌كان)، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێ تێكڕای خه‌رجی موچه له یه‌ك مانگدا بڕی (949 ملیار) دیناره، واتا به هاتنی خه‌رجی موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری كورتهێنان ئه‌مجاره بڕی (2 ملیار) دینار سه‌رڕێژی ده‌بێت بۆ خه‌رجی موچه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستانی راگرتووه.