ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟

Draw Media

2024-03-26 09:17:17



كاوه‌ عه‌لی- جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

بەپێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:
تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتییەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە.
 بڕێک بودجەی  پڕۆژەی پترۆدۆلار لە بانکە ئەهلییەکان دانراو دواتر بانکەکە بە بیانووی ئەوەی کە قەرزی لای حکومەتە و حکومەت بۆ موچە لە بانکەکەی وەرگرتووە دەستی بەسەردا گیراو نەتوانرا وەرگیرێتەوە..
هەروەها ساڵی 2015 بڕی 30 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی هەڵەبجە کە لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆم درابوو بە  وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهەمان شێوە نەدرایەوە بە هەڵەبجەو دەست بەسەر کرا...
کابینەی حەوت: لە ساڵی 2013 بڕی 3٫37 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرگرتوە! و بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە بووە!، بەڵام هەڵەبجە بەچاوی خۆی ئەو بڕەی نەدی و لە پێشنیار مایەوە. (وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە 25/8/2013 بڵاویکردەوە، تا چەند مانگێک دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ  لە سایتی فەرمی وەزارەت مابوو دواتر سایتی وەزارەت گۆڕا ئەو خشتەیەی خوارەوەش نەما)
کابینەی هەشت: لە مانگی9ی 2015 بڕی سی ملیۆن دۆلاری لە گازپرۆم وەرگرت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە،  دوای  ناردنی ژمارە حسابی بۆ پڕۆژەکان و ناردنی پڕۆژە پێشنیارکراوەکانی هەڵەبجە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و گازپرۆم و بەندە، گازپرۆم لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان ئەو 30 ملیۆن دۆلارەیان داوەتە وەزارەت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجەو لە ئەستۆی کۆمپانیای گازپرۆم نەماوە..
بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەو دووبڕەی سەرەوە زۆر کراو دواجار لە 16/3/2021 بە یاداشتێک لە کۆبونەوەی پەرلەمان   پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان و وەزیرە بەشداربووەکان کرا بەڵام سودی نەبوو...
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand