داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم چه‌نده ؟
2024-03-25 16:18:58
راپۆرت: دره‌و
دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیدا له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم باس له داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌رێم ئه‌م داهاتانه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، تێبینی خۆی له‌باره‌ی داهاته‌كان خستوه‌ته‌ڕوو، له ده‌روازه‌ی باشماخ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئیمزای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووه‌و داوا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان ئیمزای وه‌رگرتنی موچه نه‌كه‌ن، ورده‌كاری داهاتی گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو.
داهاتی نانه‌وتیی له شه‌ش مانگدا
دیوانی چاودێری دارایی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه. به‌گوێره‌ی وردبینییه‌كه كه بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 كراوه (واتا له 1/1 بۆ 31/6/2023)، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بووه:
• داهاتی نانه‌وتیی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی زیاتر له (2 ترلیۆن و 83 ملیار) دینار بووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا هاتووه داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه رۆژی 26/6/2023 یاسای بودجه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ هه‌موو ساڵه‌كه كارپێكراو بووه.
• له‌ناو داهاتی نانه‌وتیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2023دا، ئه‌م داهاتانه تۆماركراوه:
- بڕی زیاتر له (159 ملیار) دیناری كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به هه‌رێمی كوردستان دراوه.
- له‌ناو خانه‌ی داهاته‌كانی تردا، بڕی (368 ملیار) دینار تۆماركراوه، چاودێری دارایی نه‌یزانیوه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه هیچ شكارییه‌كی بۆ نه‌كراوه.
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمیریاری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی وتووه كه ته‌نیا (6) ده‌روازی سنوریی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به چاودێری چاودێری دارایی وتووه له هه‌رێمی كوردستان (12) ده‌روازه‌و (20) رێڕه‌وی سنوریی هه‌ن، كه هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی تریان نافه‌رمین و بریتین له‌مانه:
ده‌روازه فه‌رمییه دانپێدانراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه
ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دانی پێدا ناون و حكومه‌تی فیدراڵی دانی پێدا نه‌ناون، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تێدا ده‌كرێت و باج وه‌رده‌گیرێت
ئه‌و ده‌روازه‌و رێگا سنورییانه‌ی كه نه لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه دانیان پێدا نه‌نراوه ژماره‌یان (20) ده‌روازه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
(گمۆ- بروین- بیمارۆک- بیارە- ھاوار- دەرەی مەڕ- وشیاری- بادالان- دارۆخان- کونە مێرو- ئەحمەد ئاوا- کونە وشک- میشیاو - سیرین – بارێ- شایدین- چۆمان – موسک- قه‌ندۆڵ- زەڵێ).
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 1/3/2023دا نوسراوی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌و رایگه‌یاندووه هه‌رێم رێگر نییه له‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه سنورییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بكرێن به ده‌روازه‌ی فه‌رمی، چاودێری دارایی پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فیدراڵی ده‌روازه سنورییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازانه بكرێن به فه‌رمی و وه‌رگرتنی باج تێیاندا به‌شێوه‌ی یاسایی یه‌كبخرێت.
• ده‌روازه‌ی (پشته) كه نزیكه‌ی (100 كیلۆمه‌تر) له ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه دوره، له‌ڕووی ئیداری و دارییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانیشی له‌رێگه‌ی ژماره بانكی ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌یه.
داهاتی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ (6) مانگی یه‌كه‌می 2023، به‌تێكڕا داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی له (6) ده‌روازه‌دا به‌بڕی (666 ملیار‌و 900 ملیۆن) دینار دیاریكردووه، كه له‌م ده‌روازانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه:
- ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: داهاته‌كه‌ی له شه‌ش مانگدا بریتی بووه له (358 ملیار) دینار
- ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران: داهاته‌كه‌ی (110 ملیار) دینار بووه
- ده‌روازه‌ی باشماخ: داهاته‌كه‌ی (68 ملیار) دینار بووه
- ده‌روازه‌ی په‌روێزخان: داهاته‌كه‌ی (111 ملیار) دینار بووه
- گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: داهاته‌كه‌ی (13 ملیار) دینار بووه
- گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: داهاته‌كه‌ی (4 ملیار) دینار بووه
داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ
له هه‌رێمی كوردستان (7) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ هه‌یه كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (سلێمانی- زاخۆ- راپه‌ڕین- هه‌ولێر- دهۆك- مێرگه‌سور- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ)، داهاتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بریتی بووه له (53 ملیار‌و 743 ملیۆن) دینار، به‌مشێوه‌یه:
ئیمزاكانی باشماخ !
راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌راوردكردنی ئیمزای فه‌رمانبه‌رانه‌وه له لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری 2023دا له ده‌روازه‌ی باشماخ، تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه سه‌رجه‌م ئیمزاكان له‌و دوو مانگه‌دا جیاوازن، بۆیه نوسیویه‌تی" ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمزایانه دروست نین"، پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان بۆ وه‌رگرتنی موچه ئیمزا نه‌كه‌ن.
داهاتی نانه‌وتیی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیان وه‌رگرتووه، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم له (6) سه‌رچاوه‌وه كۆده‌كرێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
• باجی داهات و سامان: رێژه‌ی 14%ی تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی پێكده‌هێنێت
• باجی كاڵا‌و كرێی به‌رهه‌م: رێژه‌ی 27% پێكده‌هێنێت
• رسومات: رێژه‌ی 13% پێكده‌هێنێت
• داهاتی سه‌رمایه: رێژه‌ی 2% پێكده‌هێنێت
• داهاتی گواستنه‌وه: رێژه‌ی 8%
• داهاته‌كانی تر: رێژه‌ی 36% پێكده‌هێنێت