Draw Media

"هیچ بەرەوپێشچوونێك بەدینەكراوە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت"

"هیچ بەرەوپێشچوونێك بەدینەكراوە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت"

2024-03-23 22:21:13



درەو:
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان, ئەپیكۆر ( APIKUR) رایدەگەیەنێت دوای ساڵێك لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هیچ بەرەوپێشچوونێك بە ئاراستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نیە، عێراق نزیكەی (11) ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە لە راگرتنی نەوتی هەرێم، داهاتی كۆمپانیاكانی بواری نەوت (60%) كەمیكردووە.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان, ئەپیكۆر ( APIKUR),راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە ساڵێك تێپەڕبوون بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە.
ساڵێك تێپەر دەبێت بەسەر راگرتنی بۆری نەوتی عێراق - توركیا، كاریگەری كردووەتە سەر كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان و راگرتنی (450) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بازاڕەكانی جێهان.
بەردەوامی راگرتنی هەناردەی نەوت بە ملیارەها دۆلار زیانی بە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت گەیاندووە.
دوای ساڵێك لە راگرتنی نەوت لە 25ی ئازاری 2023 ەوە تا ئێستا نە ئەپیكۆر و نە كۆمپانیا ئەندامەكانی هیچ پێشنیازێكیان لەلایەن حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت پێنەگەیشتووە.
هەر هەشت ئەندامەكەی ئەپیكۆر پابەندی گرێبەستەكانیانن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
حكومەتی عێراق هەنگاوی پێویستی نەگرتووەتە بەر بۆ كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان توركیا رایگەیاندووە بۆرییەكە ئامادەیە بۆ هەناردەی نەوت.
سەرەرای كۆبوونەوەو گفتوگۆكان بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێك بە ئاراستەی كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق - توركیا بەدینەكراوە.
هەوڵەكانی ئەپیكۆر:
-    ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و عێراق لە هەولێر و بەغداد و دوبەی
-    مەرجەكانی ئەپیكۆر بۆ دەستپێكردنەوەی نەوت:
•    هەرزیادكردنێك، پێویستە لە نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكانی ئەپیكۆر رێككەوتنی لەسەر بكرێت.
•    پێویستە دڵنیایی بدرێت لە پێدانی پارەی هەناردەی نەوت لە رابردوو بۆ داهاتووش.
•    پێویستە راستەوخۆ پارەی نەوتی فرۆشی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر بدرێتە ئەو كۆمپانیایانە.
•    پێویستە شێوازو رێككەوتنی بازرگانی و ئابوری ئێستای كۆمپانیاكان وەك خۆی بمێنێتەوە.
ئەپیكۆر بە راشكاوی پەیامی بە ئیدارەی جۆ بایدن و ئەندامانی كۆنگرێس داوە، كۆشكی سپی نابێت دەست بە پلانی پێشوازیكردن لە محەمەد شیاع سودانی بكات كە بڕیارە لە 15ی نیشان سەردانی واشنتۆن بكات هەتاكو:
-    بۆری نەوتی عێراق - توركیا دەكرێتەوەو رێگە بە هەناردەی نەوتی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی كوردستان دەدرێت بۆ بازاڕەكانی جیهان.
-    كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت دانیان پێدا بنرێت لە وەرگرتنی پارەی هەناردەكردنی نەوت لە رابردوو و داهاتوودا.
-    حكومەتی فیدراڵی عێراق بەتەواوی بودجەی فیدراڵی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.
زانیارییەكانی ئەپیكۆر لەبارەی كاریگەرییەكانی داخستنی بۆری نەوتی عێراق- توركیا:
-    نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق كەوتووەو بە نزیكەی مانگانە یەك ملیار دۆلار
-    ئەپیكۆر ئاگادارە هەرچەندە بۆری نەوتی عێراق - توركیا بەكارناهێندرێت  بەڵام عێراق رۆژانە (800) هەزار دۆلار سزا دەدرێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە مەرجەكانی ناو رێككەوتنی بۆری نەوتی عێراق – توركیا جێبەجێ بكات.
-    بڕی 1 ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی ئەپیكور لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە ئەیلوولی 2022 تا ئاداری 2023
-    - زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلا وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور راوەستاوە .
-    -داهاتی ساڵانەی كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوت نزیكەی لەسەدا 60 كەمیكردووە، بەهۆی ئەوەی فرۆشی ناوخۆیی، جێگەی فرۆشی لە بازارە نێودەوڵەتیەكان گرتووەتەوە .
-    - خنكاندنی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت و نەناردنی بودجە .
كاریگەرییەكان لەسەر نەوتی جیهان و بازاری نەوت :
-    - راگرتنی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیا، گوشاری زیاتری خستووەتەسەر بازاری ناهاوسەنگی وزە، كە بەهۆی سزاكانی سەر رووسیا و هەڕەشەكان لەسەر گواستنەوەی جیهانی لەڕێگەی دەریای سوورەوە هاوسەنگی لەدەستداوە .
-    - عێراق بەردەوام لە سزاكان دەبەخشرێت بۆئەوەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردەی واڵتەكەی بكات، لەكاتێكدا دەبوو لەرێگەی هەناردەی زیاتری  نەوتەوە ژێرخانی وزەی بەهێز بكات .
-    - لەوەتەی بۆری نەوتی عێراق - توركیا داخراوە، ئەمریكا رۆژانە زیاتر لە 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوت و پێكهاتەكانی لە باشووری عێراقەوە هاوردە كردووە، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق رێگەنادات ئەو نەوتەی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە هەرێمی كوردستان بەرهەمیدەهێنن هەناردەی دەرەوە بكرێت .
-    
كاریگەرییەكانی لەسەر هێزی كار لە هەرێمی كوردستان :
- كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور سەدان كارمەند و ستافی خۆیان ناردونەتەوە ماڵەوە، لەناویشیاندا ستافی بیانی و خۆجێی هەن .
- بەهۆی نەمانی وەبەرهێنانی كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوت، ژمارەیەكی زیاتر لە كارمەند و ستاف كەمكراونەتەوە، لەو كۆمپانیانەی
لە بواری خزمەتگوزارییەكان لە كێڵگە نەوتیەكان و پیشەسازی بەرهەمهێنان كاریان كردووە، وەك كۆمپانیاكانی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردن و خواردن و چاككردنەوە و ئاسایش و گواستنەوە و بنیادنان.
- بەهۆی نەناردنی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەالیەن حكومەتی عێراقەوە، مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە، لەناویشیاندا، مووچەی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی .
كاریگەرییەكانی لەسەر ناوبانگ :
- رێزنەگرتن لە گرێبەستەكان، خواستی بازرگان و وەبەرهێنەرانی جیهان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
- چەقبەستوویی لە بابەتی یاسا بودجە و هەناردەی نەوت، عێراقی خستووەتە بەردەم مەترسی دابەشبوونی سیاسی.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand