عه‌ره‌ب و توركمان داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگار بە "نۆره" بێت
2024-03-03 10:33:31
(دره‌و):
عه‌ره‌ب و توركمان داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به نۆره بێت، یه‌كێتیی و پارتیش نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی كوردێكی "بێلایه‌ن".
ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك جارێكی تر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه، له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا سودانی (7) رۆژ مۆڵه‌تی به لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن دا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن، مۆڵه‌ته حه‌وت رۆژییه‌كه ته‌واو بووه‌و ده‌بێت ئه‌مڕۆ هه‌ر لایه‌نێك پێشنیازی خۆی بخاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی گشتگیر بكرێت.
ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه، پێشنیازی لایه‌نه‌كان به‌مشێوه‌یه:
• پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب.
• پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت" دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت.
• پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی له كۆبونه‌وه‌یدا به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت.