جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا چوار به‌رپرسی دامه‌زراند
2024-02-26 13:10:36
(دره‌و):
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به چوار نوسراو چوار به‌رپرسی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكردووه.
ئه‌وانه‌ی دانراون، ئه‌م كه‌سانه‌ن:
• ئاوات مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌ش وه‌كو لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا)و هاوكات وه‌كو لێپرسراوی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
• مو‌سا ره‌ئوف كاكه حه‌مه وه‌كو راوێژكاری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نوسینگه‌ی (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا).
• سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م وه‌كو به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
• سوبحی محه‌مه‌د ره‌شید "حاكم سوبحی" وه‌كو به‌رپرسی به‌شی یاسا له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
به‌مدواییه بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە سلێمانی بە رەسمی كرا به بارەگای ئەنجومەنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی.
بڕیاره به‌مزوانه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە دیاری بكات، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌هێنرێت بریتین له هه‌ریه‌كه له (دلێر سەید مەجید، رزگار عەلی، جوتیار نوری، مستەفا چاوڕەش، روناك شێخ جەناب، نەرمین عوسمان، رابەر سەید برایم، سامان گەرمیانی ...).
بەپێی مادەی (54)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە دیاری دەكرێن.
كۆتاییەكانی ئەیلولی 2023، یەكێتیی كۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست، لەم كۆنگرەیەدا بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی وەكو سەرۆكی یەكێتیی هەڵبژێردرا، بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كۆنی یەكێتیی بەشداری كۆنگرەكەیان نەكرد.
كۆنگرەی پێنجەم ناوی (ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی) گۆڕی بۆ (ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی)، كۆسرەت رەسوڵ كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی دەكرد، لە كۆنگرەی پێنجەمدا وەكو "سیمبولی یەكێتیی" ناوزەندكراو مەلا بەختیاریش دوای گفتوگۆیەك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نەگەیشتە رێككەوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، بەم جۆرە پۆستەكە بۆ جەعفەر شێخ مستەفا مایەوە.
بەڵام دوای پینج مانگ له كۆنگره، هێشتا ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی تەنیا سەرۆكی هەیە كە جەعفەر شێخ مستەفاو ئەندامەكانی دانەنراون و ئەنجومەنەكە ئەكتیڤ نەكراوە.
بەپێی مادەی (54)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی ئۆرگانێكی باڵای یەكێتییەو ئەركی رێنماییكردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی تری یەكێتییە بۆ پرسە سیاسی و ستراتیژییەكان.
ژمارەی ئەندامەكانی لە (9 - 15) كەس پێكدێت و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پاش كۆنگرە ئەندامانی ئەنجومەنەكە دیاری دەكات.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌كو سه‌رۆی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراوی خۆی ده‌ركرد، تێیدا ره‌خنه‌ی له قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق گرت سه‌باره‌ت به فیدراڵیه‌ت، میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ راگه‌یه‌ندراوه‌كه سڕدرایه‌وه، رۆژێك دواتر‌و له 21ی ئه‌م مانگه‌دا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه یه‌كلاكرده‌وه كه یه‌كێتیی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو، بڕیاری دادگاكه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی بوو.