عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی بانكی میللی ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
2024-02-08 16:41:55
(دره‌و):
به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سنورداریی كاركردنی بانكه‌كه له عێراق، بانكی ناوه‌ندیی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌وره‌ترین بانكی ئێرانی له به‌غداد هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه بانكی نیشمانی ئێران "میللی"ه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی (رۆیته‌رز).
رۆیته‌رز ده‌ڵێ: ئه‌م بڕیاره له نوسراوێكدا هاتووه كه رۆژی 31ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ده‌رچووه. له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و زیانه‌ی كه لقی بانكه‌كه‌تان له عێراق به‌ریكه‌وتووه‌و چالاكییه‌كانی سنوردار بووه‌و توانای جێبه‌جێكردن یان فراوانكردنی چالاكی بانكیی نییه‌و... خراوه‌ته لیستی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، بۆیه بڕیارماندا مۆڵه‌ته‌كه‌تان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه".
له ساڵی 2018دا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مرییكا سزای به‌سه‌ر بانكی میللی ئیران‌دا سه‌پاندو تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی سوپای پاسداران به‌كاریده‌هێنێت بۆ دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراقداو بوونی ئه‌م بانكه‌ی له عێراق بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ناوبرد.
حكومه‌تی عێراق كه بڕی زیاتر له (100 ملیار) دۆلاری له بانكی فیدراڵی ئه‌مریكادایه، به‌م هه‌نگاوه ده‌یه‌وێت نیازپاكی خۆی بۆ واشنتۆن ده‌ربخات، ئه‌مه بۆ گره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی عێراق كه ده‌چێته ئه‌مریكا روبه‌ڕووی سزا‌و بلۆككردن نه‌بێته‌وه.
به‌مدواییه حكومه‌تی عێراق هه‌شت بانكی بازرگانیی ناوخۆیی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی قه‌ده‌غه‌كرد، سه‌رباری ئه‌مه هه‌ندێك رێوشوێنی تری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ سنورداركردنی پرۆسه‌كانی شتنه‌وه‌ی پاره‌و به‌كارهێنانی نایاسایی دۆلاری ئه‌مریكیی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی لێده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی، له ساڵی رابردوودا حكومه‌تی عێراق 14 بانكی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندایه بۆ رێگریكردن له به‌قاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ ئێران له‌رێگای سیسته‌می بانكیی عێراقه‌وه، عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێ ده‌كات.