پەیمانگای واشنتۆن: شەرعیەتی دادگای باڵای فیدڕاڵی جێگەی مشتومڕی بەردەوامە
2023-12-06 07:30:09
درەو:
راپۆرتی پەیمانگای واشنتۆن, كە لەلایەن (Selin Uysal) بە ناونیشانی (تێگەیشتن لە بڕیاڕەكانی دادگا باڵای بە سیاسیكراو لە عێراق) نوسراوە:
🔹لە لابردنی سەرۆكی پەرلەمانی پەرلەمانەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان, دادگا چەندین جار رۆڵی خۆی تێپەڕاندوە, بە شێوەیەك كە پێویست بە فشاری زیاتر نێودەوڵەتی دەكات.
🔹لە (14)ی تشرینی دووەم, دادگای باڵای فیدڕاڵی هەرای نایەوە, كاتێك فەرمانیدا لەبارەی سكاڵایەك دژی محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامێتی لە ئەنجومەنی یاسادان هەڵوەشاندەوە.
🔹بەهۆی نەبوونی هیچ میكانیزمێكی پێداچوونەوە, پێویستە لەسەر حەلبوسی دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ببێت, كە ساڵی (2018)وە سەرۆكایەتی دەكات.
🔹رەوایەتی (شەرعیەتی) دادگای باڵای فیدڕاڵی جێگەی مشتومڕە, تەنانەت دەستوری بوونیشی جێگەی گفتوگۆی یاسایی بەردەوامە.
🔹مادەی (92) لە دەستوری ساڵی (2005) فەرمانیكردووە, ئەنجومەنی نوێنەران لەڕێی یاسایەكەوە دۆخی دادگاكە دیاریبكات, بەڵام تائێستا ئەمە نەكراوە.
🔹دادگاكە روبەڕوی رەخنەی رێكخراو بووەتەوە, بەوپێیەی هێمایەكە بۆ تائیفیەت, بەشێكی هۆكاری ئەمە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە چالاكەكان دەگەڕێتەوە, كە پرۆسەی دامەزراندنی دادوەرەكانیان كردووە بەجەنگێكی گەرم بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی تائیفی.
🔹دادگای فیدڕاڵی لەم ساڵانەی دوایدا زیاتر بووەتە جێی مشتومڕ لەژێر سەرپەرشتی دادوەر فائق زێدان دا.
🔹زێدان لەساڵی (2017)دا بووە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری, كە دەستەیەكە سەرپەرشتی زۆرینەی دەسەڵاتی دادوەری دەكات و دەسەڵاتێكی دیاریكراوی پێدەبەخشێت بەسەر دادگای باڵای فیدڕاڵی, كە سەربەخۆیە لەڕووی تیۆرییەوە.
🔹زێدان لە ساڵی (2021)دا گەیشت بە ئاسۆی نوێ, كاتێك تاكە ركابەرەكەی كە لە پۆستی دادوەری باڵادا مابووەوە, كە ئەویش مەدحەت مەحمود سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی بوو , ناچاری كرد بە خانەنشینی زۆرەملێ بەگوێرەی هەمواری یاسای ژمارە(30), كە سنورێكی نوێی بۆ تەمەنی دادوەرانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریكرد.
🔹هەموارەكە بووە هۆی پەراوێزخستنی مەدحەت مەحمودو بنەمای هاوسەنگی تائیفی داڕشت لە پێكهێنانی دادگای باڵای فیدڕاڵی, كە بووە هۆی زیادكردنی دادوەرانی شیعە لە پارێزگاكانی باشور.
🔹زیدان دەسەڵاتە نوێكانی قۆستەوە بۆ جێبەجێكردنی گۆڕانكاری دادوەری سەرەكی و ئاسانكردنی ئەو یاسایانەی كە دەبنە بەهێزكردنی دەسەڵات و هەژموونی.
🔹ئەنجومەنی باڵای دادوەری, لیژنەی كارگێڕی پیشەیی دامەزراندو دەسەڵاتی فراوانی درایە بۆ بەرزكردنەوەو درێژكردنەوەی ویلایەت و گواستنەوەو رەوانەكردنی دادوەران و داواكارانی گشتی بۆ خانەنشینی, كە ئەوەش بەشێوەیەكی بنەڕەتی دەسەڵاتی دا بە زێدان بۆ دامەزراندن و لەكارخستنی سەرجەم دادوەرەكان لەوڵات.
🔹دەسەڵاتەكانی بەكارهێنا بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر پرۆسەی دیاریكردنی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی, بە دامەزراندنی سەرۆكی نوێی دادگاكەشەوە, دادوەر جاسم محەمەد عەبود, كە بەوە ناسراوە وەلائی بۆ زێدانە.
🔹كاتێك داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت كرا لەساڵی (2021), حكومەت سەرقاڵی ئامادەكاری بوو بۆ چاكسازیكردن لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن, زێدان بەپەلە ئەم پرۆسەیەی قۆستەوەو هەوڵیدا ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە دادوەران بێت, بۆ ئەوەی خۆی و فەرمانگەكەی بتوانن كاریگەری لەسەر بڕیاڕە گرنگەكانی هەڵبژاردن بدەن.
🔹لە هەفتەكانی دوای دەنگدان لە مانگی تشرینی یەكەم, زێدان دادگای فیدڕاڵی ئاڕاستەكرد پشتیوانی كوتلەی هاوپەیمانی ئێران بكات.
🔹دادگای فیدڕاڵی زنجیرەیەك بڕیاڕی دەركرد لەبەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگی, كە كوتلەیەكی شیعی هاوپەیمانی ئێران و نەیاری سەدرە.
🔹بڕیاڕە زۆر گرنگەكە, پەیوەستە بە هەڵبژاردنی سەرۆك لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە, كە ئەوەش هەنگاوی یەكەمی پێكهێنانی حكومەتە, دادگا ماوەیەكی درێژە پەیڕەوی مەرجی زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەكان دەكرد, دواتر هەڵیگێڕایەوە بۆ مەرجی نیسابی دوو لەسەر سێ, بەگوێرەی ئەم شرۆڤە بێوێنەیە, پێویستە دوو لەسەرسێی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەبن, ئەم بڕیاڕەش وایكرد كوتلەی هاوپەیمانی ئێران وەك كەمینەیەكی رێگر كاربكەن لەڕێی بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان, ئەوەش رێگەی خۆشكرد بۆ دەستلەكاركێشانەوەی گروپەكەی سەدرو گەیشتنی چوارچێوەی هەماهەنگی بە دەسەڵات.
🔹لەهەندێك مەسەلەی بە سیاسیكراوی تردا فەرمانی جێی مشتومڕ دەركراوە, لایەنداری تایبەتی ئێرانی پێوەدیارە, وێڕای چەندین حاڵەتی تر كە دادگا لەژێر سەرپەرشتی فائق زێدان فەرمانی دەركردووە لە بەرژەوەندی ئێران و گروپەكانی هاوپەیمانی.
🔹روبەڕوبونەوەی هەژموونی ئێران لە ناو خودی دەسەڵاتی دادوەری پێویستی بەوەیە خۆرئاوا یارییەكی درێژ مەودا بكات, لەڕێی پێشخستنی هاوكاری ئەكادیمی و راهێنانی نەوەی داهاتوو لە دادوەران, رەنگە ئەم جۆرە نزیكبونەوەیەش لەگەڵ خواستەكانی زێدان دا یەكبگرێتەوە, كە چاوی لە دانپێدانانێكی نێودەوڵەتیە, وەك ئەوەی لەگەشتەكانی بۆ لەندەن و پاریس و داواكارییەكەی ئەم دواییەی بۆ سەردانیكردنی واشنتۆن دەردەكەوێت.