هاودەی عێراق لە چینەوە بەرێژەی 11% زیادی كردووە
2023-11-19 08:29:33
(درەو):
دامەزراوەی "عراق المستقبل" بۆ توێژینەوەو راوێژكاریی ئابوریی لە راپۆرتێكدا:
• تێكڕای كاڵای هەناردەكراوی چین بۆ عێراق تاوەكو كۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ گەیشتوەتە (10 ملیارو 700 ملیۆن) دۆلار.
• ساڵی رابردوو لە هەمان وادەدا تێكڕای هەناردەی چین بۆ عێراق بڕی (9 ملیارو 600 ملیۆن) دۆلار بووە.
• ئەمساڵ ئاستی هەناردەی چین بۆ عێراق بەرێژەی (11.5%) زیادی كردووە.
• ئامێرە كارەباییەكان بەرزترین رێژەی هەناردەی چینی بۆ عێراق پێكهێناوەو ئەمساڵ بەهاكەی (2 ملیارو 14 ملیۆن) دۆلار بووەو بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی 34% زیادی كردووە.
• هەناردەی ئاسنو ستیل لە چینەوە بۆ عێراق ئەمساڵ بەڕێژەی 39% زیادی كردووە.
• بەراورد بە هەمان وادە لە ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ هەناردەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە چینەوە بۆ عێراق بەڕێژەی 5% كەمیكردووە.