سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

بەغداد (400) هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم بەكار دێنێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2023

بەغداد (400) هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم بەكار دێنێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نەوتی هەرێمی كوردستان لەناوخۆدا بەكار دەهێنێت، كە لە ئێستادا تەنیا (80) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەكار دەهێندرێت، لەمەودوا بڕی (400) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەكار دەهێندرێت، (150) هەزار بەرمیل بۆ كار، (40) بەرمیل بۆ قەیوان، (90) هەزار بەرمیل بۆ (لاناز، دووكان، ڤینۆس)، (120) هەزار بەرمیل بۆ نوسەیبەب، دۆلارە، كەربەلا.
دوێنی لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عێراق لەگەل بەرپرسانی كۆمپانیای (سۆمۆ) كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا، لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی سۆمۆ ئاماژەیان بەوەكردووە:
لە ئێستادا (79) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێندرێت و دەپاڵیورێت بۆ پێداویستی ناوخۆ، بەڵام بڕیاریانداوە (400) هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێمی كوردستان سەرجەمی بەم شێوەیە بەكاربهێنن:
* (150) هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەی كار و بەكارهێنانی بۆناوخۆ
* (120) هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەكانی نوسەیب و كەربەلاو دۆرە
* (40) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی قەیوان لە بازیان بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ
* (90) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەكانی لاناز، دووكان، ڤینۆس

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە