ئاینده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
2023-09-14 14:07:48
فه‌رهاد حه‌مزه محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای پاریس خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له نێوان دوو سه‌رده‌مدا سه‌رده‌می بێسه‌روبه‌ره‌یی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ستۆپ پێكردنی به‌فیرۆدانی ئه‌و سامانه .
پاشان له هاتنه پێشه‌وه‌ی یاسای بودجه‌دا كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم كه هیچ شاره‌زاییان له زانستی نه‌وت دا نه‌بوو ده‌ركیان به‌و خاڵه نه‌كرد كه هه‌رێم ناتوانێت رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات له‌به‌ر جیاوازی زۆری كرێی تێچوونی به‌رمیلێك نه‌وت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا .
بریار به‌ده‌ستانی هه‌رێم ده‌ركیان به‌و ڕاستیه نه‌كرد كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر پڕانسیپی (جدوی اقتصادی) كارده‌كات و هه‌ڕ كێڵگه‌یه‌ك سوودێكی ئابووری وه‌های نه‌بێت له‌كاتی ئێستادا وازی لێده‌هێنێت و دوای ده‌خات بۆ سه‌رده‌می خۆی كه به‌شیكی زۆری كێڵگه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ونه ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه بۆنموونه كێڵگه چیاسوورخ و ته‌قته‌ق به هه‌ردوكیان 5 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌میانه ئه‌مه ده‌ستمایه‌ی چه‌ندێكه‌و قازانجی چه‌نده؟
ئةو ده‌ستووره‌ی كه خۆشمان ده‌نگمان پێداوه له بواری نه‌وت هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌كان به یه‌ك چاو سه‌یر كراون وهیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك به هه‌رێمه‌كان نه‌دراوه.
به‌كورتی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌م چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی 10 ساڵه پێوه‌ی ئه‌تلێته‌وه رزگار بێت پێویسته رۆژێك زووتر مه‌له‌فی نه‌وت بدرێته‌وه ده‌ست به‌غدا و با خۆیان له رێی دروست كردنی كۆمپانیایه‌كه‌وه له هه‌رێم ئیداره‌ی بده‌ن , هه‌ر چه‌ندێك دوای بخه‌ن و خۆیان ڕابپسكێنن دوا جار هه‌ر ئه‌مه‌ی ووتمان ئه‌بێت به چاره‌سه‌ر چونكه مادده‌ی 111 و 112 ی ده‌ستوور وامان پێده‌ڵێت .
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار