مەسرور بارزانی: ترسی ئەوەمان هەیە قەوارەی هەرێمی كوردستان بڕوخێت
2023-09-12 20:46:54
درەو:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هانا بۆ سەرۆكی ئەمریكا دەبات و دەڵێت لەرووی ئابوری و سیاسیەوە خوێن لە جەستەمان دەتكێ " ترسی ئەوەمان هەیە قەوارەی هەرێمی كوردستان بڕوخێت، ئەگەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر نەكرێن"
پێگەی (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 3ی ئەیلولدا نامەیەكی ئاراستەی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كردووەو یەكشەمەی رابردوو نامەكەی گەیەندراوەتە كۆشكی سپی.
لە نامەكەیدا مەسرور بارزانی هانا بۆ سەرۆكی ئەمریكا دەبات و دەڵێت: ئێستا ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم لە ساتەوەختێكی چارەنوسسازی مێژوویداین، دۆخێك كە زەحمەتە بەسەریدا زاڵ بین... ئێمە لەرووی ئابووری و سیاسیەوە خوێنمان لێ دەتكێ، بۆ یەكەمجار لەوەتەی من سەرۆك وەزیرانم، نیگەرانیەكی قوڵ دایگرتووم كە هەڵمەتێكی ناشەرەفمەندانە لە دژمان بەڕێوەدەچێت لەوانەیە ببێتە هۆی رووخانی ئەو مۆدێلە فیدراڵیەی كە ئەمریكا لە 2003 پشتیوانی كردووە لە عێراق و لەوكاتەوە لە پشتی وەستاوە.
لە نامەكەیدا مەسرور بارزانی داوای لە سەرۆكی ئەمریكا كردووە بە زووترینكات دەستوەردان لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات و كێشەكە چارەسەر بكات.
بە پێی راپۆرتەكەی (ئەلمۆنیتەر) ئەمریكی تا ئێستا كۆشكی سپی وەڵامی نامەكەی مەسرور بارزانی نەداوەتەوە.
https://www.al-monitor.com/originals/2023/09/letter-biden-barzani-warns-iraqi-kurdistans-collapse-urges-mediation#ixzz8D7uKKqRc
بابهتی پهیوهندیدار