Draw Media

داتاکانی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی له‌ چارەکی یەکەمی 2023

داتاکانی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی له‌ چارەکی یەکەمی 2023

2023-06-06 08:42:12


 
درەو:

بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی بۆ چارەکی یەکەمی 2023؛
لەو کێڵگە نەوتیانەی کە گرێبەستی هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تێکڕای ڕۆژانە زیاتر لە (94 هەزار 719) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، بە جۆرێک لە کێڵگەی فیشخابور و (49 هەزار 478) بەرمیل، لە تاوکێ لە (44 هەزارو 400) بەرمیل و لە بەعشیقە زیاتر لە (841) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.
ئەمە لە کاتێکدا کۆمپانیاکە لە چارەکی کۆتایی ساڵی (2022)، بە تێکڕای رۆژانە لە کێڵگەی فیشخابور (59 هەزار 360) بەرمیل، لە تاوکێ (47 هەزارو 136) بەرمیل و لە بەعشیقە زیاتر لە (هەزار و 326) بەرمیل دەرهێنرابوو، پێکەوە (107 هەزار و 822) بەرمیل نەوتیان تێدا بەرهەمهێنرابوو.
بەم پێیەش ئاستی بەرهەمی تێکڕای رۆژانەی هەرسێ کێڵگەکە بڕی (13 هەزار و 103) و بە ڕێژەی (12%) دابەزیوە.

بەرهەمی کاری (دی ئێن ئۆ) لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی، ‌بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی گرێبەستی کێڵگەکانی نەوتی (فیشخابوور و تاوکێ) کە بە گرێبەستی "تاوکێ" ناسراوە، لەگەڵ کێڵگەی نەوتی بەعشیقە، کە کۆمپانیاکە لە هەرسێ کێڵگەکە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
بە تێکڕا ڕۆژانە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (94 هەزار و 719) بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە، بە جۆرێک؛
یەکەم: ناوچەی گرێبەستی تاوکێ: هەردوو کێڵگەی نەوتی (فیشخابور و تاوکێ) دەگرێتەوە، لە بەر ئەوەی هەردوو کێڵگەیەکە بە یەک گرێبەست دراوە بە کۆمپانیا پشکدارەکان بۆیە بە ناوچەی گرێبەستی "تاوکێ" ناسراوەو (75%) پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی و (25%) کۆمپانیای گنێڵ ئێنێرجی تورکی وەبەرهێنانی تێدا دەکات. هەردوو کێڵگەیە پێکەوە لە چارەکی یەکەمی (2023) دا بە تێكڕای رۆژانە (93 هەزار و 879) بەرمیل نەوتیان لێ بەرهەم هێنراوە، بە جۆرێک؛ 
1.     کێڵگەی نەوتی فیشخابور: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە تێکڕای رۆژانە لە کێڵگەی فیشخابور (49 هەزار و 478) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی چوارەمی (2022)دا، بەرهەمی کێڵگەی ناوبراو بە تێکڕای رۆژانە بریتی بووە لە (59 هەزار و 360) بەرمیل نەوتی خاو.
2.    کێڵگەی نەوتی تاوکێ: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە تێکڕای رۆژانە لە کێڵگەی تاوکێ (44 هەزار و 400) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی چوارەمی (2022)دا، بەرهەمی کێڵگەی ناوبراو بە تێکڕای رۆژانە بریتی بووە لە (47 هەزار و 136) بەرمیل نەوتی خاو.
دووەم: کێڵگەی نەوتی بەعشیقە: یەکێکی دیکەیە لەو کێڵگە نەوتیانەی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی پشکی (64%) تێدا هەیە و (16%)ی پشکەکانیشی دراوە بە کۆمپانیای وزەی تورکی (TEC)  و (20%)ی پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو گەیشت بە قۆناغی بەرهەمهێنان.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیا نەرویجییەکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە تێکڕای رۆژانە لە کێڵگەی نەوتی بەعشیقە تەنها (841) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی چوارەمی (2022)دا، بەرهەمی کێڵگەی ناوبراو بە تێکڕای رۆژانە بریتی بووە لە (هەزار و 326) بەرمیل نەوتی خاو.
کەواتە لە سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتیانەی کە کۆمپانیای (DNO) گرێبەستی هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تێکڕای ڕۆژانە زیاتر لە (94 هەزار 719) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، ئەمە لە کاتێکدا کۆمپانیاکە لە چارەکی کۆتایی ساڵی (2022)، بە تێکڕای رۆژانە  لە هەر سێ کێڵگەکەدا (107 هەزار و 822) بەرمیل نەوتیان تێدا بەرهەمهێنرابوو. بەم پێیەش ئاستی بەرهەمی تێکڕای رۆژانەی هەرسێ کێڵگەکە بڕی (13 هەزار و 103) و بە ڕێژەی (12%) دابەزیوە. تایبەت بە وردەکاری ئاستی بەرهەمی ئەو کێڵگە نەوتییانەی کۆمپانیای (DNO) گرێبەستی هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی.
تایبەت بە بەرهەمی ئەو کێڵگانەی کۆمپانیان (DNO) کاریان تێدەکات لە چارەکەکانەی (یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەمی 2022 و چارەکی یەکەمی 2023)، بڕوانە چارتی هاوپێچ؛
بەرهەمی ئەو کێڵگانەی کۆمپانیان (DNO) کاریان تێدەکات لە 2022 – چارەکی یەکەمی 2023

سەرچاوەکان

-    DNO ASA, Q3 2022 Interim Results Presentation; 
https://www.dno.no/media/zpiakonn/q3-2022-interim-results-presentation.pdf
-    DNO ASA, Q1 2023 Interim Results Presentation;
https://www.dno.no/media/rmnbyi1o/q1-2023-interim-results-report.pdf

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand