(57) رۆژە نەوتی هەرێم راگیراوە
2023-05-20 13:49:22
شیكاری: درەو
# لە (25/3/2023 – 20/5/2023) واتە (57) رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە.
# هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
# واتە لە ماوەی (57) رۆژدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (22 ملیۆن و 227 هەزار و 606) بەرمیل نەوت.
# تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (80 دۆلار و 50 سەنت).
# ئەگەر هەرێم بە داشکانی (19 دۆلار و 8 سەنت) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی چوارەمی (2022) دا رویدابوو. ئەوا؛
# تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (61 دۆلار و 42 سەنت).
# کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 282 ملیۆن و 997 هەزار و 418) دۆلار.
# ئەگەر ئەو بڕەی داهات (51%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (654 ملیۆن و 318 هەزار و 483) دۆلار.
# بەم پێیەش بڕی (628 ملیۆن و 658 هەزار و 935) دۆلاری دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و زیانە داراییەکانی
دوای نۆ ساڵ لە سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لەسەر حکومەتی تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەوەی "توركیا رێكەوتنی ترانزێتی بۆریی نەوتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووە، بەوەی توركیا رێگەیداوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانی عیراقەوە بەبێ رەزامەندیی بەغدا، لە رێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت".
دواجار ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی (277) لاپەڕەیی لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرکردووەو لە (25ی ئازاری 2023) بە فەرمی بووە هۆی كە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بە پێی بڕیارەكەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاڕكردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراوە.
ئێستا نزیکەی دوو مانگ تێپەڕیوە، سەرباری ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق گەیشتوون بەجۆرێک لە ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە.
لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زیانە داراییانەی لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ماوەی (25/3/2023 – 20/5/2023) دەکەوێتەوە. بە جۆرێک؛
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی کۆتایی ساڵی (2022)؛
- حکومەتی هەرێم بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی کردووە.
- هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتی لە ماوەی ناوبراودا بە (19 دۆلار و 8 سەنت) کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت فرۆشتووە، ئەمەش گەورەترین داشکاندن و هەرزانفرۆشکردنی نەوتی هەرێم بوو لە ماوەی ڕابردوودا.
- هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت (51%) داهاتی نەوت چووە بۆ خەرجی پرۆسەکەو (49%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم.
کەواتە لەسەر بنەمای دوا ڕاپۆرتی دیلۆیت ئەم گریمانەنانەی لای خوارە ڕوندەکەینەوە؛
• لە (25/3/2023 – 20/5/2023) واتە (57) رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە.
• هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
• واتە لە ماوەی (57) رۆژدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (22 ملیۆن و 227 هەزار و 606) بەرمیل نەوت.
• تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (80 دۆلار و 50 سەنت).
• ئەگەر هەرێم بە داشکانی (19 دۆلار و 8 سەنت) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی چوارەمی (2022) دا رویدابوو. ئەوا؛
• تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (61 دۆلار و 42 سەنت).
• کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 282 ملیۆن و 997 هەزار و 418) دۆلار.
• ئەگەر ئەو بڕەی داهات (51%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (654 ملیۆن و 318 هەزار و 483) دۆلار.
• بەم پێیەش بڕی (628 ملیۆن و 658 هەزار و 935) دۆلاری دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم خشتەی خوارە پرۆسەکە رونتر دەکاتەوە.