Draw Media

(درەو) دەقی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بڵاودەكاتەوە

(درەو) دەقی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بڵاودەكاتەوە

2023-02-02 10:12:34


درەو:
لە دەقی بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە یەكێتی لەلایەن دوو هاوسەرۆكەوە بەڕێوە دەبرێت ئەوانیش هاوسەرۆك(بافڵ جەلال حسامەدین) و هاوسەرۆك ( لاهور جەنگی بورهان)، لە رێگەی ئەم نوسراوەوە لاهور شێخ جەنگی تانەی داوە لە نوسراوەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق كە یەكێتی هاوسەرۆكی هەڵوەشاندووەتەوەو ئێستا لەلایەن (بافڵ تاڵەبانی)یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
دادگای لێكۆڵینەوەی ئاساییشی هەولێری سەربە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانە بڕیارێكی دەركردووەو بە نوسراوێك كە لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد (فارس عیسا) ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسیەكانی كردووە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت:
•    هیچ بەراییەكی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیك وردستان بوونی نیە، سەرباری ئەوەی نوسراویان ئاراستەكراوە لە 17/10/2022 دا بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەداوەتەوە، 
•    سەبارەت بەو نوسراوەی كە ئاراستەی دادگای بەرایی سلێمانی كراوە لە 6/10/2022دا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، نوسراوەكە ئیمزای هەڵۆ سەعید محەمەد ئەمینی لەسەرە كە ئێستا تۆمەتبارەو لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش داواكراوە بە گوێرەی مادەی (231) ی یاسای سزادانی عێراقی بەهۆی ئەوەی لە دەركردنی ئەم نوسراوەدا زیادە رۆیی لە دەسەڵاتی خۆی و ئەركەكەی كردووەب ە پێچەوانەی یاساوە، 
•    بەڵگەی لێكۆڵینەوەی پێشكەشكراو بەم دادگایەو ئەو نوسراوەی كە لە رۆژی 21/1/2023 لەلایەن یەكێتیەوە هاوپێچ لەگەڵ كۆنوسی كۆنگرەی چواری حزبەكەدا پێشكەشكراوە، یەكێتی لەلایەن دوو هاوسەرۆكەوە بەڕێوە دەبرێت كە بریتین لە هەریەكە لە هاوسەرۆك ( بافڵ جەلال حیسامەدین) و هاوسەرۆك (لاهور جەنگی بورهان) .
•    ئەو نوسراوەی لەدادگای بەرایی سلێمانیەوە دەرچووە پێچەوانەی واقیع و یاسایەو ناكرێت لەیەكلاكردنەوەی هاوسەرۆكایەتی یەكێتیدا پشتی پێببەسترێت.
 


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand