Draw Media

دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران پەسەند دەكرێت

دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران پەسەند دەكرێت

2022-11-14 14:00:39


 درەو:
بڕیارە دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان بخرێتە دەنگدانەوەو پەسەند بكرێت.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمان بە (درەو)ی راگەیاند: بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان لە دانیشتنەكانی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی (5) ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەگەڵ (شایان عەسكەری) ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان بخاتە دەنگدانەوەو دەستلەكاركێشانەوەكەیان پەسەندبكرێت.
بە پێی بڕگەی دووەم لە مادەی (25)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیەیە:
•    ئەندام دەتوانێت بەبێ مەرج، بەدواوایەكی نوسراو دەستلەكاركێشانەوەی لە پەرلەمان پێشكەشی سەرۆك بكات.
•    دەبێت سەرۆكی پەرلەمان لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا، داواكاریەكە بخاتە بەرنامەی كارەوە، بۆ ئەوەی لە هەموو بارێكدا لەماوەی (30) رۆژ لە رێكەوتی پێشكەشكردنی، دەستلەركاكێشانەوەكە بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبوان یەكلابكرێتەوە.
•    ئەندامی داواكار دەتوانێت لە داواكەی پاشگەز بێتەوە لە رێگەی پێشكەشكردنی داوایەكی نوسراو بۆ سەرۆكی پەرلەمان پێش دەنگدان لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) دوای دەستلەكاركێشانەوە (شایان عەسكەری) لە لیستی گۆڕان (سۆز عەبدولقادر) دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
سەبارەت بە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەبەر ئەوەی یەكگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی بەیەك لیست بەشداربوون لە هەڵبژاردنی 2018ی خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆیە ئەگەر هیچ كاندیدێكی یەكگرتوو نەچنە پەرلەمان ئەوكات تەنیا كاندیدەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی شوێنگرەوەیان دەبن.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی یەكگرتوو، پەرلەمان داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات، پێنج ناوی شوێنگەرەوە بنێرن، زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بەوە دەكەن كە لە پێنج ناوی لیستی بەرەو ئیسڵاح سێ كاندیدی یەكگرتوو زۆرینەی دەنگیان هێناوە لەگەڵ (2) كاندیدی بزوتنەوە كە ئەوانیش:
🔹 عەبدوڵا وەرتی
🔹 لەیلا عەلی عەبدولعەزیز
ئەگەر ئەو سێ ناوەی یەكگرتوو رازی نەبوون بچنە پەرلەمان ئەوا پەرلەمانی كوردستان داوای پێنج ناوی تر دەكات، بە گوێرەی زانیارییەكانی (درەو) لەو پێنج ناوەی دووەمیش چەند كاندیدێكیان كە دەنگی زۆرینەن كاندیدی یەكگرتوون و ئەوانی تر  كاندیدی بزوتنەوەن:
🔹 كامیل مەحمود
🔹 نەسرین تۆفیق 
🔹 محەمەد بازیانی

.................

ناوی كاندیدەكانی لیستی (بەرەو ئیسڵاح)

1- د. شێركۆ جه‌وده‌ت

2- د. عبدالله وەرتێ

3- د. ئیسماعیل سگیری

4- هیوا حامد

5- ئه‌بوبه‌كر هەڵەدنی

6- جەلال تاهیر

7- محەممەد نووری بازیانی

8- كامل مەحموود

9- سەرچنار ئەحمەد

10- عوسمان كاروانی

11- كاوە مەمەند فەرەج

12- تارق رەمەزان

13- لەیلی عەلی عەبدولعەزیز

14- هلز ئەحمەد

15- عەزیز مەحموود

16- بەهزاد دەرویش زێباری

17- نەعیمە خالد

18- عومەر یوسفی

19- غازی عەلی عەلی

20- سەباح باپیری

21- خاستی مەلا شەفیق

22- محەممەد دارەتوویی

23- عەلی عومەر عەلی

24- بێستون محەممەد ئەحمەد

25- شەمسە ئەحمەد شێروانی

26- عەبدولڕەحمان محەممەد دۆلبالیس

27- لەتیف رەئووف حامد

28- دڵشاد عەلی عەبدوڵڵا

29- ساكینە سەلیم شێخانی

30- یاسین رەسول

31- د.پەخشان رەحیم

32- محەممەد یوسف

33- مەلا حسین گردەچاڵی

34- بورهان ئەحمەد

35- عەدنان سەعید

36- پەروین مەجید تەها

37- د. دێوالی حاجی

38- سالم حەمەخان

39- ئەبوبەكر حوسێن گەڵاڵی

40- نەسرین تۆفیق

41- ئیسلام كەشانی

42- یوسف ئەحمەد

43- والی محەممەد

44- ئوسامە خورشید بارانی

45- عەباس حەسن

46- نووری ئەحمەد

47- سەباح فەتحوڵڵا

48- دولبەر عەلی

49- ئەمین ئەحمەد عەبدوڵڵا

50- كەژاڵ محەممەد ئمین

51- شەوكەت شەرەفانی

52- هۆشیار عابد

53- وحیدە ئیبراهیم

54- عەبدولوەهاب محەممەد

55- موجاهید عەبدولكەریم

56- ئیمان محەممەد

57- شیرین محەممەد

58- بەیان عەبدوڵڵا

59- بێریوان فەقێ ئیسماعیل

60- نیگار نووری

61- عەزیمە حەمەد

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand