Draw Media

دەنگ و پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

دەنگ و پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

2022-09-22 07:28:47


شیكاری: درەو
بەشی سێیەم

# لە ساڵی (2009) (2 ملیۆنێک و 518 هەزارو 773) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزار و 24) دەنگی بە ڕێژەی (17.7%) بەدەستهێناوە.
# لە دواهەڵبژاردندا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، بزوتنەوەی گۆڕان تەنها (22 هەزارو 91) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (0.6%)ی کۆی گشتی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێم.
# ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی (2009)ەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (38%) زیادیان کردووە، بەڵام دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێژەی (95%) کەمی کردووە.
# لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری (8) هەڵبژاردنی کردووە.
# بزوتنەوەی گۆڕان (1) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (7) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.

بەشی سێیەم؛ پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا
پوختە؛
لە ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، بزوتنەوەی گۆڕان بەو پێیەی لە ساڵی (2009)ەوە دامەزراوە تەنها بەشداری (8) هەڵبژاردنی کردووەو لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بە لیستی سەربەخۆ جگە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (25/7/2009) بەڕێوەچوو بەو پێیەی یەکەم بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بووە لە هەڵبژاردن (2 ملیۆنێك و 518 هەزار773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزارو 24) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (17.7%) کۆی گشتی دەنگدەران.
 بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان توانیویەتی تەنها (22 هەزارو 91) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (0.6%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2009)ەوە بە ڕێژەی (38%) زیادی کردووە، بەڵام دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان (422 هەزار و 933) دەنگ بە ڕێژەی (95%) کەمی کردووە، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)

چارتی ژمارە (1)

یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان کە یەکەم بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%)
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزارو 24) دەنگی بەدەستهێناو (25) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/ 2010 بەڕێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%)
4.    بزوتنەوەی گۆڕان (425 هەزارو 793) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (298 هەزارو 621) دەنگ بەرێژەی (35.8%).
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (103 هەزارو 397) دەنگ بەرێژەی (15.2%).
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (23 هەزارو 775) دەنگ بەرێژەی ( 5.6%).
چارتی ژمارە (2)

 

 

سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 803 هەزارو 283) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 950  هەزارو 130) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74%)
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.     بزوتنەوەی گۆڕان  (476 هەزارو 736) دەنگی بەدەستهێناو (24) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.

چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو
2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4.    بزوتنەوەی گۆڕان  (472 هەزارو 503) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (347 هەزارو 799) دەنگ بەرێژەی (39%).
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (104 هەزارو 59) دەنگ بەرێژەی (14%).
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (20 هەزارو 645) دەنگ بەرێژەی (4%).
چارتی ژمارە (3)

پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%)
4.    بزوتنەوەی گۆڕان (490 هەزارو 572) دەنگی بەدەستهێنا ، بە جۆرێک؛
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (359 هەزارو 600) دەنگ بەرێژەی (40%)
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (108 هەزارو 117) دەنگ بەرێژەی (14%)
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (22 هەزارو 885) دەنگ بەرێژەی (5%)
چارتی ژمارە (4)


شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2.    ( 3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 795 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا 
4.    بزوتنەوەی گۆڕان (199 هەزارو 611) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک
-    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (154 هەزارو 947) دەنگی بەدەستهێنا.
-    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (40 هەزارو 863) دەنگی بەدەستهێنا.
-    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (3 هەزارو 801) دەنگی بەدەستهێنا.
چارتی ژمارە (5)


حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2.    ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3.    (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59%)
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (186 هەزارو 903) دەنگی بەدەستهێناو تەنها (12) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.

هەشتەم؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو
2.    ( 3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (1 ملیۆن و 232 هەزارو 897 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.4%)
4.    بزوتنەوەی گۆڕان (22 هەزارو 91) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم؛
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (17 هەزارو 846) دەنگ بەرێژەی (4.5%)
-    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (4 هەزارو 245) دەنگ بەرێژەی (1%)
بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك لەبەر ئەوەی هیچ کاندیدێکی نەبوو، بۆیە هیچ دەنگێکیشی بەدەست نەهێنا.

چارتی ژمارە (6)

 

بەشی دووەم:
دەنگ و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

بەشی یەكەم:

دەنگ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand