چ جۆرە  بەنزینێك بەكاربێنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانمان  ؟

Draw Media

2022-08-17 15:24:10



ئامادەكردنی: نەوزادی موهەندیس


•    ئاشكرایە سووتەمەنی لەم قۆناغ و سەردەمەدا كە هۆكارەكانی گواستنەوەی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی لە ئۆتۆمبێل و فڕۆكە و پاپۆڕ و ....هتد.ژمارەیان گەلێك زۆر بوون و هەموانیشیان پێویستیان بە جۆرە جیاوازەكانی سووتەمەنی هەیە لە ((غازی سروشتی و بەنزین و گازۆیل و نەفتا و....هتد)). هەربۆیە وڵاتان و كۆمپانیاكان كەوتونەتە خۆ بۆ بەرهەمهێنانی باشترین جۆری سووتەمەنی بۆ هەریەكە لەو جۆرە جیاوازانەی هۆكارەكانی گواستنەوە كە سیفاتی زۆر باشیان تیادا بێت لە سووتاندن و پیسنەكردنی ژینگە و خاوێن سووتاندن و زیان نەگەیاندنی بە ماكینەی هۆكارەكانی گواستنەوەكان و نەبوونی پاشماوە و پاشەڕۆ.
•    لێرەدا بەتایبەتی باس لە سووتەمەنی ((بەنزین یان گازۆلین))ی ئۆتۆمبێل دەكەین كە زۆرترین خواستی لەسەرە بۆ بەكارهێنان بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە لە جیهاندا.
•    مەبەست چیە لە بەنزین؟
بەنزین((سووتەمەنی)): بەنزین لە ئەمریكای باكوردا بە گازۆلین ناودەبرێت یان بە پتڕۆڵ لە یەكێتی كۆمۆنوێلسەكاندا، و لەهەندێك وڵاتیشدا پێی دەوترێت ((ڕۆحی ماتۆڕ)): بریتیە لە شلەیەكی تێكەڵاو كە لەنەوتی خاوەوە وەرگیراوە كە لە بنەڕەتدا لە هایدرۆكاربۆن پێكهاتوە،وەك سووتەمەنی بەكاردێت لە مەكینەی سووتانی ناوخۆییدا.
* بەنزین لە چی  پێكدێت ؟
سووتەمەنی بەنزین:  بریتیە لە شلەیەكی پێكهاتە سوك،لەگرنگترین سیفاتەكانی ئەوەیە كە ڕەنگی نیە بەڵام بۆنێكی تیژی هەیە،و توانای گڕگرتنی هەیە،C6H6 بریتیە لەناوی كیمیاوی بەنزین.كەئەو پێكهاتەیە بریتیە لە بازنەیەكی شەشی،كە بە ساكارترین بازنە یان بەش دادەنرێت لە كیمیای ئۆرگانیدا. بەشێوەیەك پێكهاتەی بەنزین بریتیە لە ساكارترین پێكهاتە هایدرۆكاربۆنیە ئەڕۆماتیەكان.

•    جیاوازی چیە لە نێوان پتڕۆڵ و بەنزیندا ؟
ئەپیری پتڕۆڵ لە بنەڕەتدا وەك توێنەرەوە بەكاردێت لە تاقیگەدا.
•    جیاوازی چیە لەنێوان بەنزین(( وەك توخم)) و بەنزین وەك ((سووتەمەنی)) دا؟
بەنزین((توخم)):بریتیە لەگەردێكی هایدرۆكاربۆنی،بەڵام بەنزین((سووتەمەنی)):بریتیە لە تێكەڵەیەكی هایدرۆكاربۆنی.
بەنزین((توخم)): بریتیە لە هایدرۆكاربۆنێكی ئەڕۆماتی بازنەیی ، بەڵام بەنزین((سووتەمەنی)) لە هایدرۆكاربۆنات پێكدێت.
•    لە بنەڕەتدا توخمی بەنزین توخمێكی ئەندامی بازنەییە و بۆن تیژە و تێكەڵ بە سووتەمەنی ئۆتۆمبێل دەكرا.نەك بۆ خۆی سووتەمەنی بێت،بەڵام بەهۆی زۆر بەكارهێنانیەوە لەئێستادا بە سووتەمەنی ئۆتۆمبێل ناودەبرێت.

•    ناوی زانستی بەنزین چییە؟


بەنزین C6H6 ،فینیل،یان بێنزۆڵ: بریتیە لە شلەیەكی بێ‌ ڕەنگ و توانای گڕگرتنی هەیە،بۆنێكی خۆشیشی هەیە.
•    جۆرەكانی بەنزین كامانەن؟
بۆ نموونە،بەنزینی 95 (( بۆ ئەو مەكینەی ئۆتۆمبێلانە گونجاوە كە ڕێژەی فشار تیایدا 11 یە كە ئۆتۆمبێلە نوێكان دەگرێتەوە)) .بەڵام ئۆتۆمبێلە كۆنەكان كە بە مەكینەی ئاسایی دەڕوات،ئەوا دەتوانرێت بەنزینی 90 بەكاربهێنرێت.جا گونجاوترین جۆری بەنزین بریتیە لەو بەنزینەی كە ڕێگەدەگرێت لە ((لێدانی مەكینە)).جا هەر ئۆتۆمبێلێكیش لە ڕێبەری كۆمپانیاكەدا جۆری گونجاوی بەنزینەكەی دیاریكردوە كە دەكرێت هەركەسێك سەیری ئەو ڕێبەرە بكات.
•    بەنزین جۆری جیاوازی هەیە ،كامەیان گونجاوە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت؟
پڕۆسەی دروستكردنی بەنزین بریتیە لە كرداری دڵۆپاندنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەكاندا و لەوكاتەدا پێی دەوترێت ((بەنزینی سروشتی)) ،كە تەنها هەندێك سیفات و توخمە زیادكراوەكانی كەمە پێش ئەوەی ئامادەبێت بۆ بەكارهێنان لەلایەن مەكینەی ئۆتۆمبێلەكانەوە.جا بەناوبانگترینی ئەو سیفاتانە بریتیە لە(( ژمارەی ئۆكتان )).
ژمارەی ئۆكتان: دادەنرێت لە گرنگترین سیفاتەكانی بەنزین كە بەدیاریكراوی بەمانای توانای بەنزین دێت لەسەر بەرەنگاری سووتان لەناو مەكینەدا. و گەلێك جۆری هەیە كە لەنێوان ژمارە ((0-100))یە.بەنزینی ئۆكتان بەرز بریتیە لە 95% لە ئایزۆ ئۆكتان و 5% لە نۆڕمەڵ هێپتان،واتە بەرەنگاری بۆ سووتانی سووتەمەنی بریتیە لە 95%.بەڵام سووتەمەنی ئاسایی بریتیە لە 90% لە نۆڕمەڵ هێپتان و 10% ئایزۆ ئۆكتان واتە ژمارەی ئۆكتانی نزمە یان ئاساییە و بەرەنگاری بۆ سووتانی سووتەمەنیەكەش نزمە.
بەنزینی سروشتی تەنها لە ((هێپتان)) پێكدێت،لەخۆوە گڕدەگرێت لەپلەی گەرمی 85 پلەی سەدیدا، لەبەرئەوە بەكەڵك نایەت بۆ ئەو مەكینەی ئۆتۆمبێلانەی كە ڕێژەی فشاریان بەرزە،لەبەرئەوە كۆمپانیاكان هەڵدەستن بە زیادكردنی ((ئۆكتان)).
جا جۆری بەنزین پشتدەبەستێتە سەر ((ژمارەی ئۆكتان))ی بەكارهاتوو بۆ ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی گونجاندنی ئەو بەنزینە بۆ مەكینەكە.ئەوەش دیاریدەكرێت لەسەر سیفەتی مەكینە كە پێی دەوترێت ڕێژەی پەستان.كە لەنێوان  ژمارە ((7-12))یە.
جا هەركاتێك ڕێژەی پەستان لە مەكینەی ئۆتۆمبێلدا دابەزی ئەوا لەگەڵ بەنزینێكدا دەگونجێت كە ژمارەی ئۆكتانی نزم بێت.
بۆ نموونە: بەنزینی 95 (( واتە ژمارەی ئۆكتانی 95 و بەرزە كە بەمانای ئەوەیە سووتەمەنیەكە بەرەنگاری زیاتر دەكات بۆ سووتانی خۆیی واتە لە پێش كاتی دیاریكراوی خۆیدا)) دەگونجێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە مەكینەكانیان ڕێژەی پەستان تیایاندا بریتیە لە 11 كە بریتین لە ئۆتۆمبێلە نوێكان.
بەڵام ئۆتۆمبێلە كۆنەكان كە بەمەكینەی ئاسایی دەڕۆن دەتوانرێت بەنزینی 90(( واتە ژمارەی ئۆكتانی نزمە و 90 و ئەمەش بەمانای ئەوە دێت كە بەرەنگاری بۆ سووتانی سووتەمەنیەكە كەمە و لەخۆوە گڕدەگرێت پێش كاتی دیاریكراوی خۆی و دەبێتە هۆی لێدانی مەكینە)) /بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلە كۆنەكان بەكاردێت.بەهەرحاڵ و بەشێوەیەكی گشتی ئەو بەنزینە گونجاوە كە ڕێگەدەگرێت لە ((لێدانی مەكینەی)) ئۆتۆمبێل.
•    كاریگەرییە خراپەكانی بەنزین  نەگونجاو:
هەركاتێك بەنزینێك بەكارهات كە ژمارەی ئۆكتانی نزم بوو بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە مەكینەكانیان بەهێزە و ڕێژەی پەستان تیایاندا بەرزە ئەوا دەبێتە هۆی،لەناوبردنی مەكینەی ئۆتۆبێلەكە بەهێواشی و قۆناغ بەقۆناغ،بەهەمان شێوە بەكارهێنانی بەنزینی ئۆكتان بەرزیش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ڕێژەی پەستانیان نزمە دەبێتە هۆی لەكیسچوونی بەنزینەكە كاتێك بەنرخێكی گران دەكڕدرێت و هیچ سوودێكی ئەوتۆشی نابێت بۆ ئۆتۆمبێلەكە.لەبەرئەوەی لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلەكە ناتوانێت زەبر و ژمارەی ئەسپی دیاریكراو بەدەستبێنێت.
•    جا بۆ زانینی جۆری بەنزینی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێل،كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلە نوێكان ڕێبەرێك هاوپێچی ئۆتۆمبێلەكە دەكەن كە سیفاتی ئۆتۆمبێلەكە و جۆری بەنزینی گونجاوی تیادایە.ئەگەر ئەو ڕێبەرەش نەبوو ئەوا لەسەر قەپاغی تانكی بەنزینەكە كۆمەڵێك ڕێنمایی تیادایە كە بەدڵنیایی جۆری بەنزینی گونجاویشی تیادا نوسراوە.
•     لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی بیستدا بەنزینی ئاسایی پێش بەكارهێنانی توخمە زیادكراوەكان دەبوە هۆكاری لێدانی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكان،بەهۆی زوو سووتانیەوە،تا لێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە زیادكردنی پێكهاتەكانی ڕەصاص ئەو كێشەیە چارەسەر دەكات و جۆری بەنزینەكەش باش دەكات.(( كۆنتڕۆڵی زوو سووتان یان لەخۆوە سووتانی بەنزینی دەكرد)).
بەڵام دوای چەند دەیە ساڵێك (( بەدیاریكراویش لە سەرەتای ساڵی حەفتاكاندا)) كاریگەریە خراپەكانی توخمە ڕەصاصیەكان لە بەنزیندا دەركەوت لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ بەهۆی ئەو گازە نەبینراوانەی كە دەریدەكاتە هەواوە كە بە توخمی سەرەتانی ناسراون،هەربۆیە توخمە ڕەصاصەكان گۆڕدرا بە جۆری تر لە توخمە زیادكراوەكان. و ئیدی بەنزێنی بێ‌ ڕەصاص بەرهەم هات لە جیهاندا،كە هەمان مەبەست و ئامانج  دەپێكێت كە بریتیە لە باشكردنی جۆری بەنزینەكە و بەرزكردنەوەی ژمارەی ئۆكتانەكەی.
•    توخمە زیادكراوەكان كامانەن كە زیاد دەكرێن بۆ بەنزین بەمەبەستی باشكردنی جۆرەكەی و بەرزكردنەوەی ژمارەی ئۆكتانەكەی؟
گەلێك توخم زیاد دەكرا و دواتریش و تائێستاش زیاد دەكرێت بۆ سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ژمارەی ئۆكتانەكەی بۆ ئەوەی دیاردەی لێدانی مەكینەی ئۆتۆمبێل ڕوونەدات كە زیان دەگەیەنێت بە مەكینەی ئۆتۆمبێلەكان لەو توخمانە:
1.    لە سەرەتای ساڵانی بیستەكانی سەدەی بیستەوە تا ساڵانی حەفتاكان توخمە ڕەصاصەكان زیاد دەكرا بەڵام دواتر بەهۆی زیانەەكانی بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ قەدەغەكران،گرنگترین توخمیش بریتی بوو لە چوارەم ئەپیلی ڕەصاص Methyl tertiary-butyl ether (( MTBE)) كە ڕەمزە كیمیاویەكەی بریتیە لە C5H12O. 
لە سوودەكانی ئەم توخمە بریتی بوو لە كەمكردنەوەی گازی CO لەهەوادا كە زیانبەخشە ،لەگەڵ هەموو پێكهاتە كاربۆنیەكانی تریشدا.هەروەها زوو دەبێتە هەڵم،لەئاودا دەتوێتەوە.
2.    لەدوای قەدەغەكردنی توخمە ڕەصاصەكان هەندێك توخمی كیمیاوی تر زیاد كران بۆ سووتەمەنی وەك:
•    هایدرۆكاربۆناتە ئەڕۆماتیەكان.
•    ئیپەرەكان
•    سووتەمەنی كحولی(( ئیپانۆڵ و میپانۆڵ))
•    دیاردەی لێدانی مەكینە چییە antiknock ؟
لێدانی مەكینە ڕوودەدات كاتێك سووتەمەنی گڕدەگرێت لەتێكەڵەكەیدا لەگەڵ هەوا كە نوساوە بە ڕووی ئاگرەكەوە لە سلندەری مەكینەی ئۆتۆمبێلدا پێش گەیشتنی ((پڕیشك)) كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشار بەشێوەیەكی نائاسایی.ئەو بەرزبونەوەیە وەك دەنگێكی میكانیكی دەبیسرێت و بەو دیاردەیە دەوترێت ((لێدانی مەكینە)).
كاتێك كە سووتەمەنی گڕدەگرێت پێش ئەوەی بگاتە ئەو جێگەیەی كە پێویستە لەخۆوە گڕبگرێت بەبێ‌ پێویست بوونی بە پڕیشكی ئاگر ((مانای گڕگرتن پێش كاتی گونجاو و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە سوود لە سووتەمەنی وەرنەگیرێت)).
•    ئەو كارلێكانەی پێش پڕیشكی ئاگر  ڕوودەدەن reaction  preflame   دەبنە هۆی دروستبوونی ئۆكسیدەبوون peroxide .
•    پێویستە ئەو ئۆكسیدانە لەخۆوە گڕنەگرن.
•    پێویستە لەكاتی گونجاودا گڕ بگرن.
•    ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێكی نائاسایی لەمەكینەدا و بەكەمی سوود لە سووتەمەنی وەردەگیرێت.

•    ئایا بەنزین توخمێكی ژەهراویە؟
بەنزین توخمی ڕەصاص لەخۆدەگرێت،كە توخمێكی زیانبەخشە بە تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆكاری نەخۆشی((كەمبوونی خوێن)) و سووربونەوەی درێژخایەنی  گورچیلەكان یان سستبوونی گورچیلەكان،ڕێگەدەرگرێت لە چاكبونەوەی نەخۆشی نوقرس((نەخۆشی جومگەكان))،دەبێتە هۆكاری سووربونەوەی جگەر و داڕزانیشی،زیانگەیاندن بە زراو،ترشەڵۆكی گەدە،ڕەنگە ببێتە لەهۆشچوونی جگەری، و ....هتد.

•    جیازای چییە لەنێوان بەنزینی جۆری  90 و جۆری 95دا؟
ژمارەی ئۆكتان  RON: بریتیە لە پێوەر و دەرخەری توانای سووتەمەنی لەكاتی سووتاندا.
هەروەها  ژمارەی ئۆكتانیش RON:  بریتیە لە پیشاندەری  بڕی هێپتان((C7H16)) لە تێكەڵەی بەنزیندا،جا بەنزینی 95 بڕێكی زۆر لە ئۆكتان(( C8H18)) لەخۆدەگرێت لە تێكەڵەی بەنزینەكەدا بەبەراوورد بە بەنزینی 90 كە بڕێكی زیاتر و بەرزتر لە هێپتان لەخۆدەگرێت بەبەراوورد بە بەنزینی 95، جا ئۆكتان و هێپتان بریتین لە بەشێك یان دوو پێكهاتەی تێكەڵەی بەنزین نەك بەتەنها بەنزین هەر لەو دوو پێكهاتەیە پێكهاتبێت.بەڵكو بەنزین لە 500توخمی ئەندامی پێكدێت كە 25 توخمیان بەشی زۆری پێكدێنن لەگەڵ توخمە زیادكراوە كیمیاویەكاندا.
•    بەنزین بۆ چی دەبێتە هەڵم وهەڵدەچێت؟
بەنزین زیاتر لە گاز((دیزڵ )) و كیرۆسین ((نەوتی سپی)) هەڵدەچێت یان دەبێتە هەڵم.نەك تەنها بەهۆی ڕێكخستنی زنجیرەیی  لەكاتی دڵۆپاندنیدا لە پاڵاوگەكاندا،بەڵكو بەهۆی ئەو توخمە زیادكراوانەوە كە بۆی زیاد دەكرێت.جا توخمی سەرەكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهەڵمبوونی بەنزین بریتیە لە بیوتان.هەروەك چۆن ڕێژەی بەهەڵمبوون پشتدەبەستێتە سەر پلەی گەرمی دەوروبەر،جا هەر كات پلەی گەرما بەرز بوو ئەوا ڕێژەی بون بەهەڵم زیاد دەكات.

•    هەندێك تێبینی لەكاتی تێكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەكان...
1.    باشترە لەكاتی بەیانیاندا بەنزین بكرێتە ئۆتۆمبێلەكانەوە بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما.
2.    لەكاتی تێكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەمانچەی بەنزینەكە بخرێتە سەر ئاستی هێواش نەك زۆر خێراكەی.
3.    باشترە  هەموو كات بەنزین بكەیتە ئۆتۆمبیلەكەتەوە كە تانكیەكە نیوە بێت نەك تەواو بەتاڵ بێت چونكە تا بڕی هەوا كەمتر بێت لەتانكیدا ئەوا ڕێژەی بەهەڵبوون كەمتر دەبێت.
4.    كاتێك لە بەنزیخانەدا تانكی بەنزین یان هەر سووتەمەنیەك بەتاڵ دەكەن. بەنزین مەكەرە ئۆتۆمبێلەكەتەوە چونكە پیسی و خەوشی ناو تانكی بەنزیخانەكە دێتە ناو تانكی ئۆتۆمبێلەكەتەوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand