داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی تەموزی 2022
2022-08-04 07:53:07
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان (نەوتی و نانەوتی) لە مانگی تەموزی 2022 كە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە ( ترلیۆنێك و 106 ملیار) دینار بووە، كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزدا (2 ترلیۆن و 106 ملیار) دینار بووە، زیاتر لە (ترلیۆنێك) دیناری بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت رۆیشتووەو(ترلیۆنێك و 106 ملیار) دیناری ماوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی تەموز = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 340 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تەموز (111.93) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (99.93) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 340 هەزار) بەرمیل X (99.93) دۆلار = (1 ملیار و 233 ملیۆن و 136 هەزار و 200) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 233 ملیۆن و 136 هەزار و 200) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 788 ملیار و 47 ملیۆن و 490 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ملیار و 233 ملیۆن و 136 هەزار و 200) دۆلار X (56%) = (690 ملیۆن و 556 هەزارو 272) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (690 ملیۆن و 556 هەزارو 272) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 1 ملیار و 306 ملیۆن و 594 هەزار و 400) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ملیار و 233 ملیۆن و 136 هەزار و 200) دۆلار X (44%) = (542 ملیۆن و 579 هەزارو 728) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (542 ملیۆن و 579 هەزارو 728) دۆلار X (1450) دینار= (786 ملیار و 740 ملیۆن و 895 هەزار و 600) دینار.
کۆی داهات لە مانگی تەموز 2022 (دینار)
(786 ملیار و 740 ملیۆن و 895 هەزار و 600) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 105 ملیار و 240 ملیۆن و 895 هەزار و 600) دینار