داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022
2022-07-02 08:14:54
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
داهاتی مانگی حوزەیرانی هەرێمی كوردستان (995 ملیار) دینار بووە، حكومەتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ( 11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كۆی داهاتی نەوت ( ملیارێك و 253 ملیۆن) دۆلاربووە، ( 702 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و (551 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا بڕی (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی حوزەیران (122.86) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل X (110.86) دۆلار = (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار X (56%) = (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار X (44%) = (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار X (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار.
کۆی داهات لە مانگی حوزەیران 2022 (دینار)
(799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار