سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چارەسەری عێراق 

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 لەتیف فاتیح فەرەج 
پێشنیازو پڕۆژەی جۆ بایدنە یان هەر كەسێك عیراق پێویستە لەم دۆخەی ئێستای بەو جۆرە رزگار بكرێت ، دیارە بەر لە جۆبایدنیش كورد هەرگیز نەیویستوە بەشێك بێت لەم عیراقە بەم جۆرەی ئێستا ، تەنانەت كاتی خۆی لە سیەكان و پێشتر بە كۆمەڵێك مەرج رازی بوونە بەوەی كوردستانی باشور سەر بە عیراق بێت ، بایدن باسی سێ‌ هەرێم یان پێنجی كردوە ، بەر لە بایدن ئەو بابەتە لە لایەن كوردو خەڵكی تریشەوە قسەو باسی لە سەر كرابوو ، یانی دەكرێت عیراق بكرێتە (5) هەرێمەوە  هەرێمی بەسرە یان خواروو،هەرێمی پیرۆزگاكان  نەجەف و كەربەلاو بابل ، هەرێمی سەنتەر  بەغدا ، هەرێمی سونە ، یان هەرێمی رۆژئاوا، هەرێمی كوردستان ، هەڵبەت پێكەوە بوونەكە فیدراڵی دەبێت یان كۆنفیدراڵی ئەوەیان دەكەوێتە سەر عیراقیەكان ، هەرێمی سەنتەر دەكرێت بەڕێوەبەرایەتیەكی باڵای سێ‌ كەسی شیعە كورد سونەی لێبێت و هەرێمەكانی تر وەك كوردستان پارلەمان و حكومەتی خۆیان هەبێت ، ئەمە تەنها رێگە دەبێت بۆ ئەوەی كێشەكانی عیراق لانی كەم لەم قۆناغەدا كۆتاییان پێبێت ، یان كەمبكرێنەوە .
هیچ ئومێدێك نیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژتر عیراق بەم جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە ، لە 100 ساڵی رابردوودا گەورەترین هۆی شەڕو ململانێ‌ ی نێوان كوردو عەرەب و شیعەو سونە ئەو بە زۆر پێكەوە لكاندنە بووە ، بۆیە كاتی ئەوە هاتوە عیراقیەكان خۆیان بڕیار لە چارەسەری كێشەكانی خۆیان بەو جۆرە بدەن كە ئیتر شەڕو ماڵوێرانی كۆتای بێت ، بوونی پێنج هەرێم كەمتر یان زیاتر ئەوە دەكەوێتە سەر خواست و ویستی پێكهاتەكان وادەكات پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان بەرەو باشتر بڕوات و هەرێمەكانیش زیاتر سود لە ناوچەكانی خۆیان ببینن ، هەڵبەت بەو مەرجەی بانك یان ناوەندێكی هاوبەشی هاوكاری لە سەنتەر هەبێت بۆ پشتگیری دارایی هەرێمەكان لە یەكتر ، یانی سەنتەر جگە لەوەی ئەنجومەنێكی باڵای رێبەرایەتی عیراقیەكانی لێیە ، بانكی سەرەكی و هەروەها سوپایەكی هاوبەشی هەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر گرفتێك كە دێتە پێش هەرێمەكان ، ئەوە جگە لەوەی ئەو سوپایە بەرپرس بێت لە پاراستنی سنورەكانی وڵات .
100 ساڵی رابردوو دەریخست كە پێكهاتەكان ناتوانن بە شێوەیەكی گونجاو بە یەكەوە بژین بەم جۆرەی ئێستا ، هۆیەكەش دیارە نادادی و ستەم و وەك یەك نەڕوانینە بۆ پێكهاتەكان ، یانی كە  عەرەبی سونە لە سەر كورسی دەسەڵات بوونە، ئەو پەڕی زەبرو زەنگیان بەرانبەر ئەوانی تر بەكار هێناوە ، شیعەش بە گیانی تۆڵە كردنەوە مامەڵەی لە گەڵ عەرەبی سونە كرد ، هەر بۆیە زۆر ئەستەمە ئەم پێكهاتانە بەم جۆرەی ئێستا لە یەك چوار چێوەدا بتوانن پێكەوە هەڵبكەن ، مەگەر دەسەڵاتێكی دیكتاتۆرو سەركوتكەرو ستەمگەر بتوانێ‌ بە زەبرو زەنگ دەنگ و سەداكان كز بكات ، هەڵبەت ئەوەش كاتی دەبێت و سەرناگرێت .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان