سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پشت دەسەڵات.؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

‪ ‬نەبەز جەلال

سیاسەتی بەردەوامی ڕاگیریکردن و بەرەوپێشچوونی هێزو دەسەڵاتی میری لە بەڕیوەبردن و دەوڵەتداریدا، بەپێی یاسا و ڕێسا ڕێکخراوەو بەرکارە، بنەماو دەستپێکی کاری بەڕێوەبردنی سیستمە کارگێڕیەکانە، بە سودو داهێنانی نوێی تەواوکاری و هزری جیاوازی جۆریی و بەرهەمی پێکهاتەیی کۆمەڵگا کاری لەسەر دەکرێ و پێشدەخرێ بۆ بەرژەوەندی گشتی.
ووڵاتە نیمچە پێشکەوتوەکان یان ئەوانەی نیوە لە یاسای سەپاو و هزری وابەستە بوونی دین، کلتور، خێڵ کۆکیکردوون و نەشئەی گەشەو ململانێ شوێن دەیانبات بەڕێوە، قەتیس ماوون لە نێوان کۆن و  نوێداو ویستی خۆ ساغکردنەوەیان نییە بۆ بەڕێوەبردن و بەگیرهاتوون و ناتوانن ووڵات بخەنە دۆخی پێشکەوتوەو سەروەری تۆمار بکەن وەک ئەوان.!
گەر ئێستا لە بەشی سەرەوەی پایەو پێکھاتەی سەرانی دەسەڵاتی هەرێمەوە، بڕوانینە هێزی دەست و ئومێدی کار و کاریگەریەکانی گۆڕانکاری بۆ ووڵات؛ بەدەر لە چنینەوەی شکستی ساتێکی تێپەڕیوی کەمسودو خولاوە، دەبینە هاوکار لە  پرۆسەی بچوککردنەوەی خەڵک و هاوبەش لە تۆکمەکردنی کۆڵەکە چەقیوەکانی سەرانی سەپاوو خۆجێکەرەوەی دەسەڵات و هیچی ترمان بەرهەم نەهێناوە، هاوپشتی بونێکی ناڕاستەوخۆش بووین لە ئاڕاستەی نەغم و نەرمی نواندنی جوڵاندنەوەی زیاتری سەرە جوقاوەو خشۆکەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی ئامادەکراوو هاوردەی ناو حیزب و بنەماڵە بۆ پایەکانی سەرەوەی باڵاتر لە دەسەڵاتی باڵای حوکومەت.
هەر بۆیە لەم دیدە وەستاوەوە ناتوانین چیدی خاڵ بخەینە سەر بەرەوپێشچوون و شکۆی دەسەڵات و تێکۆشانی بەرهەمە ئەرێنییەکانی گۆڕانکاری و، گەشبینیشبین بۆ بینین و گەیشتن بە ڕێژەی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی لە پرۆسەی بەڕێوەبردنداو دەستی واڵاو ڕاستەوخۆی میری بۆ ڕوونبێ خەڵک، بە پێچەوانەشەوە هەموان دەبینە کەرەستەی ڕازیبوون و ھەوڵێکی ترسناک بۆ پرۆسەی دابڕان و بچوکردنەوەی گەل و دوورکەوتنەوەو دابڕان لە یەکتر.
گەر سەرنج بدەی شێوازو جۆری سەرکەوتن و بەرکەوتەی ئەم دواییەی پلەو پایەکانی حیزب و، ئاڵوگۆرییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حوکومەت کە دۆخێکی نوێی باشتربوو بۆ کارکردن، ئەگەر و بەدگومانی زیاتری دروستبوونی ترسی کۆتا دۆخی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی سەرانی بڕیار بەدەستی پێشوی حیزبەکانی خستۆتە بیرو خولیای حەزێکی نوێوە بۆ ھەوڵدان و دەستگەیشتن بەدوا کەرەستەو ئامرازەکانی دەستپێوەگرتن و خۆھێشتنەوە لە پلەو پۆستە باڵاکانی دەسەڵاتداو ڕێگیریکردن لە بەرەوپێشچوون.!
گرفت و گرێ و گۆڵە سیاسی و یاساییەکانی ڕێگر لە بەرەو پێشچوونی ووڵات هەمیشە دەیانباتەوە بەردەم هەڵوێستەو تێگەیشتنی بەدو گۆشەگیری و پاشگەزبوونەوە لە دۆخی دڵنیای مانەوەو سەرکەوتن و بەردەوامی بازنە داخراوەکەی نایانەوێ خۆیانی لێدوربخەنەوە تا دەمرن،
گەر وردتر سەرنج بدەین یاسا دروستکراو و داتاشراوە تێپەڕیوەکانی ڕابوردووی بە قۆناغ، لە قۆناغی دەسەڵاتی سیاسی خۆیاندا بە باڵا دوورابوون، لەگەڵ ساتی تێپەڕین و کۆتای دەسەڵاتەکەدا دەبێتەوە بەگرفت و کێشەی ئاڵۆزی کوورت یان درێژ بۆ باڵای جێگرەوەی داهاتوو.!
گەر سەرنجێکی وردی گشت یاسا و پەیڕەوکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بدەین بە یاسای تیرۆریشەوە دەزانین کە کەموو کوڕیی و کەمتەخەمییەکانیان لە کوێدان و بۆچی وا بەقنجی داڕێژراون؛ لە پێناو ڕاگرتنی باڵانس و دەستکراوەی سەری گەورەی دەسەڵاتدا، تا تەواو پێکەوە کارکردنی جومگەیی بیانبەستێتەوە و دڵنیاببنەوە لە  لەدەست نەچوونی بازنەکانی دەسەڵات و قۆرغکردن و کڵۆمکردنی بازنە داخراوەکە.
قەڵافەتی قەبەو قورس و ناقۆڵای سیاسی بەشێک لەحیزبە چەقبەستوەکانی هەرێم، بۆ ودووبارە زیندوکردنەوەی پاڵەوان و سیستمی کارایی خێڵ، هۆکاری گەڕاندنەوەی سەرانی شکست و، دەروون ئاڵۆزبوون بۆ سەر شانۆی سیاسی و دەربازکردنی باری شەکەتی حیزب وپەردەپۆشکردنی بەردەوامی چەوتییەکانی فەرماندە و دەست بەرنەدانیانن لە بازنەکە.
ئەم جۆری دید و تێگەیشتنە گشتیەیی زۆرینەیە، سەرانی شکستخواردو لە خواستی دژ بە پێشکەوتن، بە ئاسانی دەستیان دەگاتەوە بەچاندنی تۆوی ئامانجێکی ئاڕاستەکراو لە نێوان حیزب و ویستدا بۆ خەڵک، پێویستی گەڕاندنەوەی سەرۆکیشیان وەک خواستێکی نیشتیمانی ناساغ بە ئومێد و خەونی تەواوکاری پرۆژەکانی سەرکەوتن و گەیشتن بە دوا قۆناغی باڵا دەردەخەن و، خۆیان لەلوتکەی مێژووی بونی خۆیاندا وەک پێویست و کارا دەبینەوە بۆ دەسەڵات و متمانەی زۆرینەش لە خۆیان دەسەپێنن.!
ئەوەش دوا پلان و هەڵهێنجانی بیرکردنەوەی ساتەکانی شکستی سیاسی و پەردەپۆشکردنی چەوتییەکانی ڕابوردووی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنن، کەچاو و دڵی زۆرینەی لە گۆشە نیگای جیاوازەوە بۆ گەیشتن بە ویست بەلایخۆیدا ڕاکێشو ڕامکردووە، دەرفەت و ئەگەری بوونی مەرام و چانسێکیشە بۆ کۆتا قۆناغێکی گوازراوە لە گەمەی ملشکاندن و بەدکاری سیاسی لە بەردەوامی کۆڵدان و بردنەوە بۆ دەسپێکی قۆناغە پێشکەوتوەکەی بۆتە ئومێدێک بۆ دەسکەوت.
بەدڵنیایی ناچاری دەستگرتنیشمان بە خراپەی هەندێک لە خراپەکارانەوە، ڕێگەنەدانی زیاتر و ڕێگریکردنە لە لاساری و سەرکێشی دەسەڵات و بەدکاری کردن و پەل نەکوتانە لە دروستکردنی دۆخی خراپتر لە خراپەکەی ئێستای  بۆتە ڕێگر لە بەردەم نوێبونەوەو پێشکەوتن، کە بە پێچەوانەی دەسەڵاتەوە ئەم دەستگرتن و غەمخۆریەشمان بۆتە چەکی بڕەڕو هێزی دەستی دەسەڵاتدارانی نێو بازنەکە بەکارهێنانیان بۆ مانەوەو بەرگریکردن لە خۆیان و دەسەڵاتەکانیان تا دواساتی بۆگەنکردن، یان ڕزگارکردنێکی یەکجارەکی خەڵک و دروستکردنی دۆخێکی پێشکەوتووە بە ڕووی دەسەڵاتدا.

‪ ‬

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان