سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

میحنەتی ئیسڵاح

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەدنان عوسمان ..

گەورەترین میحنەتێک کە رووبەڕووی چاکسازی و گەندەڵی ئەبێتەوە، چ لە کوردستان و چ لە عێراقدا، ئەوەیە خودی بکەرو ئەنجامدەرو بنیاتنەرانی گەندەڵی و ناعەدالەتی، هەر ئەوانەن کە رۆژانەو بەتایبەت لەکاتی هەڵچوونە جەماوەرییەکاندا، دەنگیان لە هەمووی بەرزترو سەدایان لە هەمووی بڵندترە بۆ چاکسازی و پابەندبوون بە سیستمەوە!
بەوهۆیەشەوە، بەردەوام پرسی چاکسازی و داخوازی جەماوەری، لەنێو گێژاوی موزایەدەی خودی بکەرانیدا، لێڵ و ون‌و سەرگەردان ئەبێت.
هەر بۆ نموونە لە ئێستای عێراقدا، لەبری قسەکردن لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی خودی دەستوورو دەیان بڕیارو پلان و یاسا بۆ چاکسازی و بە سیستماتیککردنی دامودەزگاکان‌و پتەوکردنی لامەرکەزیەت و بەشداری راستەوخۆی هاوڵاتیان لە قسەکردن و بڕیاردان لە ژیان و گوزەرانیاندا، کەچی بەفیتی خودی گەندەڵکاران، باسەکان بەلاڕێداو قسەکان بە ئاراستەی خراپی سیستم و دەستوورەکە ئەبەن.
خۆپیشاندانەکانی عێراق گرنگ و پڕ جەوهەرن، ئەوان قسەیان لەسەر ناعەدالەتیە، لەسەر بێدادیە، لەسەر برسێتی و خراپی ژیانە، لەسەر فەسادی نوخبەی دەسەڵاتداری عێراقە، لەسەر بێکەڵکی و بێدەربەستی ئەو دەستەبژێرەیە کە تەنها لەخەمی پێگەی خۆیاندان. وادەردەکەوێ ئەوەی هەوێنی ئەو ناڕەزایەتیانەن کەسانی مەدەنی و خەمخۆری راستەقینەی ئایندەی میللەت‌و وڵاتەکە بن. بەشێکی گرنگ لەو داخوازییانە لە دەستووردا جێگیرکراوە. ئالیەتی حوکمڕانیش لە عێراقی نوێدا بە شێوەیەک دیزاین کراوە، کە بوارێکی زیاتر بە لامەرکەزیەت و دەسەڵاتی مەحەلی بدات. کەچی وا تازە بەتازە لێرەو لەوێ دەنگانێک بڵند ئەبنەوە باس لە مەرکەزیەت و گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی ئەکەن وەک ئەوەی هۆکارەکە سیستمەکە بێت نەک جێبەجێ نەکردن و بەلاڕێدابردن و پەراوێزخستنی.
لەم یاریە راستەقینەو هەوڵی بەلاڕێدابردنەدا، لایەنی کوردی دەبێت هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکە بکات و تێبگات کە ئەمجارە مەسەلەکە جدیە. بەلاڕێدابردن و گەمارۆدان هەروا بەئاسانی ناچێتەسەر. هێزەکانی کوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستەبژێری سیاسی - رۆشنبیری دەبێت هەم جەخت لەسەر ناوەرۆکە پێشکەوتوخوازەکانی داخوازیەکان بکات لەپێناو ژیانێکی باشترو عەدالەت و بنبڕکردنی فەساددا، هەمیش خۆی بۆ ئەگەرەکانی تر ئامادەبکات. گوتاری سیاسی کوردستان، چ لە پرسی ناوخۆو چ لە مەسەلەی دەستوورو بەشداری کورد لە بەغدادا، دەبێ پڕاوپڕ بێت بە ویست و پلانی راستەقینە بۆ چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و گرنگیدان بە نەوەی داهاتوو بەتایبەت دۆزینەوەی دەرفەتی کارو ژیانێکی پڕ لە کەرامەت بۆیان. بەدەر لەوە بەدڵنیاییەوە دەکەوینە نێو چەقی گێژاوەکە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی