سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خاڵی لاوازی خۆپیشانده‌ران

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سه‌لام عه‌بدولا

هیچ گومان لەوەدانییە كە دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەپێی‮ ‬هەموو راپۆرت و هەڵسەنگاندنەكانی‮ ‬لایەنە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬كە عێراق وڵاتێكی‮ ‬گەندەڵ و دواكەوتووەو تایفەگەری‮ ‬و مەزهەبگەری‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر جۆری‮ ‬حوكمڕانیدا كێشاوە كە بەئاشكرا دیارەو رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژیش تۆخترو زەقتر دەبێت،‮ ‬بۆیە ئەم راپەڕینە جەماوەرییەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق،‮ ‬لە خۆڕا نییەو ئەنجامی‮ ‬ئەو هەموو كەموكوڕی‮ ‬و بێ سەروبەرییە كە دۆخەكەی‮ ‬بەم ئاستە گەیاندووە كە خەڵكی،‮ ‬بڕژێتە كوچەو شەقام و مەیدانەكان بە ئاشكرا ناڕەزایی‮ ‬دەرببڕێت و سڵ لە گولـله‌و توندوتیژی‮ ‬هێزە ئەمنییەكان نەكات و بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬مەرگ ببێتەوە‮.‬

لەگەڵ ئەوەشدا كە زۆربەی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬خۆپیشاندەران رەوایە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ خاڵ و داواكاریی‮ ‬لاوازی‮ ‬تێدایە كە لەخوارەوە روونی‮ ‬دەكەینەوە یەكەم داواكاری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮.‬

عێراق دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬نیزامی‮ ‬مەلەكی‮ ‬لە‮ ‬1958 ‬تا‮‬2003‮ ‬لەلایەن حوكمڕانی‮ ‬دیكتاتۆرو تاكە كەسیەوە،‮ ‬بەڕێوە دەبرا كە دەكاتە‮ ‬45‮ ‬ ساڵی‮ ‬بەردەوام كە دیكتاتۆر لەدوای‮ ‬دیكتاتۆر دەهات هەتا دەهاتیش خراپ و خراپتر دەبوو،‮ ‬كە تا ئەو رۆژەی‮ ‬ئەو سیستەمە لەگۆڕنرا،‮ ‬سیستەمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬سەرۆك بەتەنیا وڵاتی‮ ‬بەڕێوە دەبرد ئایا ئەو جۆرە سیستەمە تاكە كەسییە پێویستی‮ ‬بە ئەزموونێكی‮ ‬تر دەكات؟

هەرچەندە لە‮ ‬2003یشەوە كە حوكمڕانی‮ ‬بەحساب بەجۆرێكی‮ ‬تر بوو بەڵام ئەویش بەگشتی‮ ‬هەر لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە كە هەموو دەسەڵاتێكی‮ ‬پێدرابوو هەر دەچووە قاڵبی‮ ‬تاكە كەسیەوەو نموونەی‮ ‬نوری‮ ‬مالكی‮ ‬لەبەرچاوە كە زۆربەی‮ ‬پۆستەكانی‮ ‬بە تەنیا خۆی‮ ‬بەڕێوە دەبرد‮.‬

خاڵی‮ ‬دووەم گۆڕینی‮ ‬دەستوورە،‮ ‬ئەم دەستوورەی‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یەكێكە لەباشترین دەستوورەكانی‮ ‬عێراق و بگرە ناوچەكەش كە تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر مەودای‮ ‬بۆ جۆرێك لە دیموكراسیەت رەخساندووەو سیستەمی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬تەنیا لەهەرێمی‮ ‬كوردستانیشە،‮ ‬داڕشتووە كە پەیوەندی‮ ‬نێوان گەلی‮ ‬كوردو عێراق تاڕادەیەكیش بێت بە‮ ‬یاسایی‮ ‬كردووەو مافەكانی‮ ‬تێدا پاراستووە‮.‬

خۆ ئەگەر خاڵی‮ ‬لاوازو نابەجێ لەم دەستوورەدا هەبێت كەس لاری‮ ‬لەگۆڕینی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام ئەمەش خاڵێكی‮ ‬لاوازە گەر داوای‮ ‬گۆڕینی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەستوور بكرێت‮.‬

خاڵێكی‮ ‬تری‮ ‬لاواز داوای‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬پەرلەمانە،‮ ‬پەرلەمان بەهەموو كەموكوڕییەكیەوە زامنی‮ ‬دووبارە نەبوونەوەی‮ ‬دیكتاتۆریەتە چونكە نوێنەری‮ ‬هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق و حزبە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬هەریەكەو بەپێی‮ ‬پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی،‮ ‬تێدایە كە دەتوانرێ رێگربێت لە هەڵەو پێشێلكاری‮ ‬لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتدا ئیدی‮ ‬ئەم دەستگا گرنگە بۆ نەمێنێ؟

خاڵی‮ ‬هەرە لاوازی‮ ‬ئەم داواكارییانە لەكاتێكدایە كە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬لەهەموو ئەوانەی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬باشترو دیموكراتیتر بووەو شیاوتربووە كەچی‮ ‬ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق وەك دەڵێن گڕی‮ ‬گرتووە؟

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان