سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ قاسم سولەیمانی لە ھەر کوێیەکی خۆرھەڵاتی ناوە ڕاستە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاری محەمەد ھەرسین

وەزعی دەوڵەتە دەستکردەکەی غەرب «عێراق» زۆر باش نیە. دەڵێن مەبەست و ئارەزوی «ئینقاز»ی ئەم دەوڵتە فاشیلەتان ھەیە. ئێوە کە بە ڕوکەش خۆتان بە دوژمنی سەرەکی غەربیەکان لە قەڵەم ئەدەن و، لە ژێرەوە ھاوکار و برادەری غەربن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆتان، لای ئێمەی کورد شارراوە نیە. ئێمە بینیمان کە لە لای ئێوە خوێنی شەڕڤانانی ڕۆژاوا، پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و دیموکرات و کۆمەڵە وەک یەکە و، لای ئێوە ئێمە «من احفاد الجن» ین.

لێرەدا پێویستە ڕاستیەک ھەیە باش لێی حاڵی ببیت، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە لە سوپا قارەمان و مۆدێرنەکەی ئێوە و تورک و کەس و کەس ناترسین.

ھەر مەرامێکت ھەیە کەیفی خۆتە. بەڵام ھەرگیز بیر لە شێواندنی ژیانی ھاوڵاتیانی جینۆسایدکراو ی ھەرێمی کوردستان نەکەیتەوە. چونکە ئەوکات ئێمەش ئێرانتان بۆ ئەکەینە ئێرانستان. ئەوکات ھەر کوردێکی خۆفرۆشیشتان لەگەڵ بێت قیمەتی نیە. چونکە ھەمو تاکێکی ڕەسەنی ئەم خاکە پیۆزە، لە ڕۆڵە نیشتیمانپەروەرەکانی نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، پارتی، یەکگرتوو، یەکێتی، سۆسیالیست و بزوتنەوە و کەمایەتیەکان ئەبنە خەنجەری ناو چاوی باوک و باپیرت.

قسەم لەوە نیە نامەرد لە نێوماندا ھەیە.... بەڵام ئەوانە ڕەفیقی داگیرکەرن، بۆیە ئەوەی بە تۆی ئەڵێین، شمولی ئەوانەش ئەکات.

ئاغای سلێمانی...

لە ئازایەتی ئێوەنیە کە ئێمە ھەتا ئێستا خاوەنی دەوڵەت نین، بەڵکو لە بێموبالاتی خۆمانە. ئێمەی کورد ئەوەندەی حەزمان لێبوە پیاوی بێگانە بین و پەرتەوازەبین لەناو یەکا، چارەکی ئەوەندە یەکڕیز و یەکگرتوو نەبوین.

بەڵام ئاغا ئەمجارەیان جیاوازە. ئەگەر نیازی وێرانکردن و نەھێشتنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانتان بێت. ئەوا وەعد ئەدەین شەڕەکەتان بۆ ئەھێنینە تاران، قوم، مەشھەد، تەبرێز و کرمان. ئێمە دەوڵەتمان نیە ھەتا لەکیسمان بچێت، ئەوەی دەیکەین بە مەبەستی پاراستنی کەرامەتی میلەتەکەمانە و بەس...

بۆیە سلێمانی ھەرجی ئەکەی توخنی کوردستان نەکەویت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی