سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خۆپیشاندانەكانی عیراق و ڕەوایەتی گۆڕانكاری 

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەتیف فاتیح فەرەج 
1
خۆپیشاندانەكانی عیراق گەیشتونەتە دوا قۆناغ  و ئیدی بڕوا ناكەم گەڕانەوە هەبێت ، مەگەر زەبرو زەنگ شەپۆلەكە رابگرێ‌ ، هەڵبەت لە دۆخی عیراقیشدا زەبرو زەنگ لەم ئاستەی ئێستای تێناپەڕێت ، تا ئێستا 104 كوژراوو 6100 بریندار هەن ، بەڵام توڕەیی خەڵك رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و بەڵێنی چاكسازیەكان لە توڕەیی و هاواری خەڵكی كەم نەكردوەتەوە ، ئیتر گەیشتوەتە ئەو شوێنەی سەندیكاكان و رێكخراوەكان و پیاوانی كۆمەڵایەتی و پارلەمانتارانیش دێنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە ، هەرچەند دەبێت ئەو راستیە بزانرێت كە پارلەمانتارانیش بەشێكی سەرەكی ئەو گەندەاَی و نادادیەن .
خۆپیشاندانەكانی عیراق بەتایبەت ناوچە شیعیەكان بە گشتی و بەغدا بە تایبەتی دەگاتە ئامانج ، ئەمە نەك لە بەر ئەوەی مەڕجەعیەتی شیعە لە گەڵیدان ئەگەر بەقسەش بێت ، یان سەنتەری خۆپیشاندانەكە بەغدایە ، كە هەردوكی خاڵی گرنگن ، لە بەر ئەوانە نا ، لەبەر ئەوەی حكومەت توانای چاكسازی ریشەیی نیەو چاكسازی ریشەیی بە كۆتای هاتنی ئەم دام و دەزگایە كۆتای دێت .
2
خۆپیشاندانەكەی بەغدا زۆر گرنگەو هۆیەكی سەرەكی دەبێت بۆ بە دیهاتنی خواستەكان ، هەمیشە پایتەخت سەنتەری گۆڕانكاریە، نا بێت ئەوەشمان بیر بچێت كە شارەكانی تریش بە تایبەت نەجەف و كەربەلا بایەخی خۆیان هەیە ، بێدەنگی ناوچە سونە نشینەكان و هەرێمی كوردستانیش هۆكاری خۆی هەیە ، هەرێمی كوردستان تەواوی خەڵكەكەی و رای گشتی هەرێم چاویان لە سەر رۆژئاوای كوردستانەو خەمی ئەو پارچەیە وای لێكردوە نەپەرژێتە سەر بینینی ئەوەی لە عیراق ڕووئەدات ، سونەش جگە لە بونی داعش لە ناوچەكەیان ، حەشدی شەعبیش وەك مڵۆزم بە سەر سەریانەوەیەو بواری هەناسەدانی ئازادانەیان نەماوە ، بەڵام بەسرەو پارێزگاكانی دیكە تا بەغدا بە لای كەمەوە 16 ساڵە چاوەڕێی چاكسازین ، لەو 16 ساڵەدا گەندەڵی بەرباد ، نادادی ، دزینی نەوت ، دزینی پارەی میلەت ، پڕۆژەی وەهمی ، تێكەڵكردنی بازرگانی و سیاسەت خەڵكی لە بن هێنا ، بەڵام كەڵەكە بوونی هەموو ئەمانە بۆ عەبدولمەهدی مایەوە ئەو پیاوەی كەمترین بەرپرسیارەتی لە بەرانبەر ئەم دۆخە هەیە ، بۆیە تائێستاش دەست لە كار ناكێشێتەوە پێی وایە دەتوانێ‌ گۆڕانكاری بكات ، كە ئەستەمە .
3
ئێستا ئیدی كاتی ئەوەیە سەرۆك كۆمار بە پێی دەستور هەنگاوی خۆی بنات ، لانی كەم بۆ ئەوەی عیراق بەرەو تاریكیەكی مەترسیدار هەنگاو نەنێت ، من بڕوام وایە دەكرێت بۆ ئەمە سەرۆك كۆمار لە تەك دوو سەرۆكایەتیەكەی تردا بە لێكتێگەیشتن عیراق لەو بارو دۆخە رزگار بكات ، گەر نا رەنگە سبەینێ‌ نەتوانرێت ئەوەی ئەمڕۆ دەكرێت ، بكرێت .
ئەوەشمان بیر نەچێت كە دیار نیە ئایندە چۆن دەبێت و ئەوانەی دەچنە سەر كورسیەكە چۆن دەبن .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان