سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەکبوون.!

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەبەز جەلال 

سیاسەتی دوو ڕوویی خۆیی لەگەڵ کوردو، یەک ڕووی ڕاسیەقینە بۆ دوژمن لە پارتەسیاسییەکانی کورد نابڕێ.!

تۆ سەرنج بدە پارتە دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی کورد ھەردەمەی جۆرە ڕوویەکی درۆینەیان بۆ پێکەوەکارکردن و دۆستایەتی وپێکەوە ھەڵکردنی کورد دەخەنە ڕوو.!..
بە ئاسانترین شێواز و شێوەش دەیگۆڕن و باکیان بەھیچ جۆرە قوربانییەک نییە بۆ گەل و مێژوو.
خۆی یەک ڕوو و یەک بڕیار و یەک پڕۆژەی بۆ دووژمن ھەیەو تابینەقاقای غەرقی دووژمنەو ئەیەوێت دژایەتی دوژمنیش وەک سیناریۆ و خۆڵکردنە چاو پیشانبدا..
کەچی لەگەڵ دوژمن یەک ماڵەو ماڵ ئاوەدانی دەستی دووژمنیشە؛ ھەربۆیە کەی توانی لەدوژمن و دوژمنکاری خۆی داماڵێ، ئەوە بێگومان مافیەتی ئەرک و بەرپرسیارێتی چارەسەری کێشەکانی میللەتیش بگرنە ئەستۆ؛ بەزاڵمی ھاتووەو بەزەبری چەک خۆی دەسەپێنێ و سەرخان و ژێرخان ووڵات ئەدزێ وبەھەدەر دەدا؛ منەتی بە مەرگی سپی و ھێواشی ھاوڵاتیانی خۆی نییەو شین و شەپۆڕی بۆ مەرگی ڕەشی بەشەکەی تر دابەستووە.!

وەک دەبینم لەم قۆناغەدا سوڕێکی تری خۆڵکردنە چاوی میللەت بەدەستی سیاسییە بەدناوەکان دەگوزەرێ بۆ گێڕانی شینی بە ناو سۆزی گەورەی نیشتیمان و نەتەوە، گەر خەڵک تێیدا چاو کراوەتر نەبێ و ھەست بە بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە نەکا ئەوا دەبێتە کاری کردەو میللەت بە کوێری وەک خوڵقییەتی پێشوتر لەگەڵی دەڕوا.

ھەر بۆیە پێویستە دەستبەردەین لە دوو ڕوویی سیاسی و دۆخی ترس و شەرمی مێژووی کۆن و خەباتی سیاسی ناشایستە، لەو پیرۆز کردنانەش بێنە دەرێ تا ئەو میتۆدە کۆنەی بۆتە دەمامکی ھزرو چەکی زۆرینەی گەل و بەرھەمی بەدبەختی و ئازا، چەند بارە نەبنەوە، کەجگە لە دواکەوتووی و خۆ دواخستنی زیاتر و بچوککردنەوەی دۆزی کورد ھیچی تر لێ بەرھەم ناھێنین و ئایندەشمان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەکات.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ