سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كێن ئه‌وانه‌ی له‌چاكسازی ده‌ترسن؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عه‌بدولستار مه‌جید   

 

ئەگەرچی چاکسازیی هەرکەس ئەنجامی بدات جێگەی دەستخۆشیی و مایەی پشتیوانیکردنە چونکە سودی گشتیی تێدایە، بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەژین کە هێزە دەسەڵاتخوازەکانی هەرچی بێحورمەتییە بە یاسا کردوویانە و سڵیشیان لێ نەکردۆتەوە و چاوەڕێی ئەوەشیان لێ ناکرێت بەو یاسای چاکسازییەی باسی دەکەن دەست لە گەندەڵیی هەڵبگرن!خۆی هەندێک شت تاوانە و تاوانیش یاسای هەیە و یاساش سزای بۆ داتاوە، بۆ نمونە ئێمە بە (دزی) دەڵێین (گەندەڵیی) و بە (دز)ـیش دەڵێن (گەندەڵ)!ئێ شوێنی "دز" زیندانە نەک کورسی دەسەڵات و ئیدارەدانی کاروباری خەڵک، دزی تاوانە و دەستگیرکردنی جێبەجێکردنی یاسای دەوێ کە یاساکە خۆی هەیە و جێبەجێکردنی یاساش ئیرادەی دەوێت!باشە کەسانێک کە چەندین ساڵە پیسخۆری دەکەن و لە دزینی هیچ شتێکی موڵکی گشتیی سڵ ناکەنەوە و پشتی قایمیشیان هەیە، گرەنتی چیە بە دەرکردنی یاسایەک دەستی ئەمانە لە گیرفانی خەڵک و خەزێنەی گشتیی بهێنرێتە دەرەوە!چاکسازیی بەرلەوەی پێویستی بە یاسا هەبێت، لەسەر سێ پایەی گرنگ وەستاوە کە ئەوانیش (کەس و دەسەڵاتی چاک و نیەتی جدی و ئیرادەی بەهێز)ە ، دەسەڵاتێک خاوەنی ئەم سێ پایەیە نەبێت، هەزار یاساشی بۆ دەربکرێت، ٢٨ ساڵە چی کردووە و چۆنی هێناوە، دڵنیابە باشتر ناکات و چاوەڕێی باشتریشی لێ ناکرێت !بە هەرحاڵ ئێستا کە باس لە یاسای چاکسازیی دەکرێت، ئێمە هەموو توانای خۆمان لە فراکسیۆن لە چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی زوڵم و دزی و گەندەڵیدا خەرجدەکەین .
هەر هێز و فراکسیۆنێکیش دژ بە چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵیی بێت، ئەوا دەبێ وەڵامی جدی خەڵک بداتەوە و خەڵکیش چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکات !

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان